بۆ جارێڪیش بە دایە بانگم نەڪرد~

20 6 30
                                    

ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر و زیاتر ڕقم لە دایکم دەبوو. ڕۆژ نەبوو نەفرەتی بۆ نەنێرم. ئەو بۆ من وەک کەسە خراپەکانی ناو فیلمەکان وابوو کە ساردترین دڵی هەیە لە دونیادا. چۆن ڕقم لێی نەبووبێت! ئەو منی بەجێهێشت لە کاتێکدا من تەنها چل ڕۆژم تەمەن بوو. لە کاتێکدا کە من هێندەی هەموو دونیا پێویستم بە دایک بووە، ئەو جێی هێشتبووم.
باوکم و نەنکیشم خۆشیان نەدەویستم، بەڵام هیچ نەبێ جێیان نەهێشتم. هیچ وێنەیەکی دایکممان نەبوو، لەبەر ئەوە نازانم شێوەی چۆن بووە، تەنها ئەوەندەم بیستبوو کە دەڵێن قژێکی ڕەشی پڕی هەبووە.
ژنێک هەبوو وەک تارمایی هەموو ڕۆژێک دوام دەکەوت بۆ قوتابخانە. لە هەموو شوێنێک بەدوامەوە بوو. هەندێک جار، بسکیت و خواردنی دەدا پێم . وای لێهات بوو بە تەنها هاوڕێم. کات هات و کات ڕۆیشت، من بووم بە شازدە ساڵ. ڕۆژێک مامم لەگەڵ ئەو ژنەدا منی بینی. خێرا منی لەو دوورخستەوە، ئەویش وەک ژنێکی شێت دەستی کرد بە گریان.
توشی شۆک بووم، نەمدەزانی چی بکەم. دوای گەڕانەوەم بۆ ماڵەوە، پێیان گوتم کە ئەو ژنە دایکمە. ڕقم لە خۆم دەبووە کە ڕێگەم پێداوە نزیک بێتەوە لێم. بۆیە مامم نارد تا پێی بڵێت جارێکیتر لێی نزیک نابمەوە تەنانەت ئەگەر بشمرێت. دواجار ئەو هاوسەرگیری کردبووەوە و خاوەنی ماڵ و کوڕی خۆی بوو، من هیچم نەدەگەیاند بۆ ئەو. دوای چل ساڵ، کاتێک دایکم کۆچی دوایی کرد، خوشکێکی دایکم هات و نامەیەکی دامێ لەگەڵ ئەو سەروەتەی کە دایکم بۆی جێهێشتبووم دوای کۆچەکەی. بۆی نوسیبووم کە ژیانی لەگەڵ باوکم و بنەمالەی باوکم چەند ناخۆش بووە. باسی ئەوەی بۆکردبووم کە کاتێک من لەدایک بووبووم و زانیبویان کچم، چۆن ویستبویان دایکم بکوژن و چۆن پییان گوتووە، ئەگەر دەیەوێت من بژیم ئەوا دەبێت بەزووترین کات ئەو ماڵە بەجێبهێڵێت. یەک یەک هەموو ڕاستەکانم بۆ دەرکەوتم بەڵام تازە زۆر درەنگ بوو. هەموو ئەو رقەی باوکم لە مندا دروستی کردبوو بەرامبەر دایکم، کوێریان کردبووم و نەمدەتوانی ڕاستیەکان ببینم. ئێستا دەمرم و تا
مردنیش تینوی باوەشێکی دایکمم کە هەرگیز نەمکرد، تینوی ئەوەم کە تەنها جارێکیش بە دایە بانگم نەکرد..

- سێلینا

"هەموو وشەکان لە زاری خۆیانەوە وەرگیراوە"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"هەموو وشەکان لە زاری خۆیانەوە وەرگیراوە"

یەڪەمین ڕوناڪیWhere stories live. Discover now