نێوانم لەگەڵ زڕدایکەکەم زۆر خۆش بوو، ئەو وەک گوڵ وابوو. لەو کاتەوەی لەگەڵ باوکم هاوسەرگیری
کرد، من هەموو کاتەکانم لەگەڵ ئەو بەسەر دەبرد. هەوو نوکتە خۆشەکانی دونیای بۆ دەکردم و دەیخستمە پێکەنین. هەموو جۆرەکانی خەیارشۆری بۆ دروست دەکردم. هەموو دەیانگوت کە زڕدایکم جادوگەرە، منیش بە گریانەوە بەرەوڕویان دەوەستامەوە. تەنانەت زڕبراکەشم زۆر خۆشدەویست. هەمیشە پێکەوە یاریمان دەکرد. ڕۆژێک دایکم منداڵی بوو، ئێمەش بووین بە خاوەنی برایەکی بچکۆلە. من و هەموو خیزانەکەشم بەوە زۆر دڵخۆش بووین. ڕۆژێک دایکم پێی گوتم «دەمەوێت بە بەلەمەکە بچم بۆ ناو ڕوبارەکە، دەمەوێت تۆش لەگەڵم بێیت.»، بەڵام داوای لێکردم ئەمە بە باوکم نەڵێـم، چونکە من لە ئاو دەترسام، باوکم هەرگیز ڕێگەی نەدەدام بچمە ناو
ڕوبارەکە. بێ ئەوەی هیچ شتێ بە هیچ کەسێک بڵێم، لەگەڵ دایکم و ئامۆزایەکیدا چووین بۆ گەشتێکی ناو ڕوبارەکە. دوای نیوەڕۆیەکی زۆر جوان و خۆش بوو. دایکم داوای لێکردم گوڵێکی خۆڕسکی سەر ئاوەکەی
بدەمێ. کاتێک خۆم چەماندەوە گوڵێک لێبکەمەوە، پاڵم پێوە نرا بۆ ناو ڕوبارەکە. بێ ئەوەی لە هیچ تێبگەم، خۆم لە ناوەڕاستی ڕوبارەکەدا بینییەوە و وردە وردە نوقم دەبووم. بەلەمەکەیانم دەبینی کە لێم دوور دەکەوتەوە. نازانم چەندە کات تێپەڕی تا بەلەمێکی ماسیگرتن هات و ڕزگاری کردم. لەگەڵ ئەو ماسیگرەدا نانی نیوەڕۆم خوارد. چیتر هەوڵی ئەوەم نەدا خێزانەکەم بدۆزمەوە. ئەو پالنانە منداڵیمی لەگەڵ خۆی برد و بووم بە منداڵێکی گەورە. زۆر جۆری کارم تاقیکردەوە تا بەردەوامبم لە ژیان. ئێستا هاوکاریی شۆفێری ڤانێک دەکەم کە سەتڵی ئاو دەگوازێتەوە.
زۆر ساڵ بەسەر ئەو پاڵنانەدا تێپەڕی، بەڵام من هێشتا ئەو خەونە ناخۆشە دەبینم کە لە ناو ڕوبارێکدام و نوقم دەبم و هەمووان پێم پێدەکەنن.- مانیک
"هەموو وشەکان لە زاری خۆیانەوە وەرگیراوە"
YOU ARE READING
یەڪەمین ڕوناڪی
Kurzgeschichtenئێرە ئەو شوێنەیە ڪە وێنەڪان دەدوێن و هەمـوومان بەیەڪەوە فێری خـۆشەویستی و ڕێزگرتن و ئارامگری و میهرەبانی و سوپاسگوزاری دەبین.. -وەرگێڕدراو لە ڪتێبی یەڪەمین ڕوناڪی فۆتۆگرافەری بەنگلادیشی ئاڪاش ڪە لە ساڵی 2006 بە شێوەی فۆتۆبووڪێڪی ڕەش و سپی وێنەڪانی ب...