ئێمە کاتژمێر حەوتی بەیانی دێین بۆ کار. بە هۆی کارکردنی بەردەوامەوە، ئاگامان لەوە نیە کەی
دونیا تاریک دەبێت. ئێمە لە تاریکیدا لە ژێر تیشکی ئەم گڵۆپە زەردانەدا کار دەکەین. تیشکی خۆر
ناگاتە ناو کارگەکەمان. هەندێک جار کە کارەبا دەکوژێتەوە، دەچینە دەرەوە، بەڵام چیتر حەزمان
لە یاریکردن نییە. چونکە زۆر ماندووین. ئەوەی ڕاستی بێت لە کاتژمێر سێ-دا زۆر برسیمان
دەبێت، بەڵام برنج زۆر گرانە، ئێمە مانگی هەزار تەکەمان هەیە. چۆن بتوانین بیدەین بە برنج؟ لەبەر
ئەوە بەم سەمونە خۆڕاییە قایلین کە بۆ نانی نیوەرۆ پێمان دەدرێ. کاتێک برسیت دەبێت، هەموو
خواردنێک لەلات بەلەزەت دەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا کە ئەو سەمونە تێرمان ناکات و هێشتا هەر هەست
بە برسێتی دەکەین، بەڵام کاتێک ئێوارە دەچینەوە بۆ ماڵەوە، دایە خواردنی خۆشی بۆ لێناوین،
برنجی گەرم بە پەتاتەوە. بۆ خەڵکی هەژار هەبونی ژەمێک خواردن لە ڕۆژێکدا باشە. فەرموو
قوربان سەمونێکمان لێوەرگرە و لەگەڵمان بخۆ، تامی زۆر خراپ نییە ...
- ئەدۆر و شۆهانگ
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
"هەموو وشەڪان لە زاری خۆیانەوەوەرگیراون"
ئەو دڵە پاك و بێگەردەی منداڵەڪان~
YOU ARE READING
یەڪەمین ڕوناڪی
Short Storyدایکم پێمدەڵێت باڵندە، لە کاتێکدا کەس ئەو ناوەی بەدڵ نییە. کە لێی دەپرسم بۆ پێمدەڵێت باڵندە، هەمیشە لە وەڵامدا دەڵێت «هەمیشە ویستومە بفڕم و دونیا ببینم، بەڵام نەمتوانی. ئێستا بە تۆ دەڵێم باڵندە، بەو هیوایەم تۆ بتوانیت ببیت بە باڵی من.» دایکم زۆر سە...
