✿JIMIN's POV✿دوای ئەوەی خۆشەویستە شێتەکەم ڕۆشت خۆی بگۆڕێت منیش ڕۆشتم جلەکانم بگۆڕم
"ئالوودەی بووم" تەنها بیرم لای ئەوبوو خولەکێک بە ساڵێک ئەڕۆشت ئەویش هەر نەهاتەوە ئایشش لە منیش هەر خۆی پێنج خولەکە ڕۆیشتووە.
جلەکانم گۆڕی و ڕۆشتم بۆ هۆڵەکە، دانیشتنم نەئەهات هەر ئەهاتم و ئەچووم بە ناو هۆڵەکەیا...."ئەڵێی بیری چوو بگەڕێتەوە"
خەریکە توڕە ئەبم نیو سەعات زیاترە ڕۆیشتووە.
بڕیارمدا بڕۆم بۆلای بۆ ئەوەی بزانم بۆچی دواکەوت؟!
دەرگاکەم کردەوە دەستی کێشا بە لوتما، دەستم لەسەر لوتم دانا ئازاری نەبوو تەنها ئەمەوێ بپژمم ئەویش هاتە پێشەوە سەری نزیم کردەوە بۆ ئەوەی ڕوخسارم ببینێ..بێث: ببوورە ویستم لە دەرگا بدەم.
٭بە هێواشی وتی دەستمی لابرد لەسەر لوتی٭
:ئازاری هەیە؟
٭ئایشش خەریکە بەنازم ئەکات خەندەیەکم کرد و سەرم بە مانای 'نەخێر' جوڵاند... بەڵام هەر زوو خۆم جددی کردەوە٭"خۆ گۆڕینێک ئەوەنەی پێ ئەچێ؟"
٭بە بێزارییەوە وتم ئەویش بە لاچاوێک سەیری کردم٭بێث: دەی لە بەیانییەوە لە کار بووم پێویست بوو گەرماوێک بکەم بۆیە زۆرم پێ چوو.
٭لێوی بچووک ئەکردەوە کاتێک قسەی ئەکرد، زۆرزان ئەزانێ بەچی دڵم لەکار ئەکەوێ٭"خۆ ئێرەش گەرماوی لێیە"
٭دوای ئەو قسەیەم بە تیژی سەیری کردم و پاڵی نام دەرگاکەی داخست هاتە ژوورەوە، بەڕاستی لەبیرم کرد هێشتا نەهاتۆتە ژورەوە ئاخر دڵ و دەروونم هەمووی پڕە لە خۆی.....٭بێث: جیمین، کاتژمێر 12ـش تێپەڕ بووە تەنها ئەمەوێ بخەوم بۆیە واز لە لێپرسینەوە بهێنە.
٭بە دەم قسە کردنەوە ڕۆشت بۆ ژوورەکەم و لەسەر سیسەمەکە دانیشت٭
:ئەگەر ئەخەوی وەرە قسەش ئەکەی بڕۆ بۆ هۆڵەکە.
٭برۆکانم بەرز کردەوە و دەمم کەمێ کردەوە، ٭ئەوە
بە جددیەتی؟!! ئەیەوێ لە نزیکم بێت و قسەش نەکەم هیچم نەوت بەبێ بڕوای کەمێک سەرم جوڵاند٭پاڵکەوتم ئەویش پاڵکەوت هیچی تری نەکرد و نەوت تەنانەت خۆشی دانەپۆشی بە بەتانییەکە، نزیکی بوومەوە دامپۆشی.
"سەرمان ئەبێت"
٭ بە هێواشی وتم٭خۆشم ڕۆشتمە ژێر بەتانییەکەوە، دوور نەکەوتمەوە لێی
بۆ ئەوەی زیاتر ئاسوودەبم سەرینەکەم لە هی ئەو نزیک کردەوە دەستم خستە ژێر سەرم و سەیریم ئەکرد بە شەرمەوە خەندەیەکی کرد بە بەتانییەکە ڕوخساری داپۆشی پێکەنیم بەو کارەی، سوچێکی بەتانییەکەم گرت هێنامە خوارەوە ڕوخسارە جوانەکەییم بینی خەندە لەسەر لێوی کەسمان لا نەئەچوو، وەکو وتی هیچ قسەیەکم نەکرد بۆ ئەوەی بێزاری نەکەم، بەڵام ئەبێت توانای ئەوەی هەبێت چاوەکانم بخوێنێتەوە وەکو ئەوەی من هی ئەو ئەخوێنمەوە.بێث: ئاوا سەیرم بکەی خەوم لێ ناکەوێ.
٭بە شیرینیەوە وتی و پشتی لێم کرد٭"بێــث~"
٭ناڕەزاییم دەربڕی و شانیم گرت ڕووی ئەوم لە خۆم کردەوە٭
: بەڵام تۆ ڕێگەنادەی هیچ بکەم هەر نەبێ بهێڵە سەیرت بکەم.
ВЫ ЧИТАЕТЕ
Señorita
Любовные романы"تـەنانەت پێش ئـەوەی نــــاویشیــی بـزانـــم" چیرۆکەکە کەمێ تێکەڵە.. وە هەنێ جوڵە و قسەی سەروو تەمەنی 18ـشی تیایە،، من لە هیچ شوێنێکا ئاگادارت ناکەمەوە بڵێم ئەگەر حەزت لەو بەشانە نییە بیپەڕێنە... لە سەرەتاوە پێم وتی تێکەڵە! ئەوی تر لەسەر خۆتە ئەیخ...