بەڕێ کەوتم بۆ قاوەخانەکە
سەرەڕای ئەوەی کاریشم زۆر بوو بەڵام لە ماوەی ئەم هەفتەیەیا ئەمە جارێ چوارەمە سەردانی ئەوێ ئەکەمئەگەر ئێوە هۆکارەکەی ببینن بێگومان پێم ئەڵێن چوارجار لە هەفتەیەکا هیچ نییە....
سەیارەکەم لە شوێنێک پارک کرد و ڕۆشتمە ژورەوە
وەکو هەموو جارێک ڕۆشتم بۆ کۆتا مێز و کورسی کە نزیک بوو لە شوێنی کارمەندەکانی ئەوێ بۆ ئەوەی هۆکاری هاتنم بۆ ئێرە ببینم، کەمێک گەڕام بە چاوەکانم، نەمبینی، دانیشتم....خۆم مەشغوڵ کرد بە مۆبایلەکەمەوە بۆ ئەوەی بیر لە شتی خراپ نەکەمەوە لەبەر ئەوەی ئەوم نەبینی، هەستم کرد کەسێک هاتە لام وەستا، سەرم بەرز کردەوە، ئـۆهــ ئەمە خۆشەویستەکەی هیۆنگ ــە و هاوڕێی نزیکی هۆکاری هاتنمە بۆ ئێرە....نەمهێشت ئەو قسە بکات
"ئەوە هاوڕێکەت لە کوێیە؟ بۆ نایبینم؟؟؟!!"
٭بەپەلە لێم پرسی٭وتی: چییە وشەی سڵاو کردنت بیر چۆتەوە
٭چیی؟ ئەوە قسەی پێ وتم؟ یان چی؟٭
بەڵام ڕوخسارم جددی تر کردەوە٭"ئارامیم تاقی مەکەوە قسە بکە"
٭بە توڕەییەوە وتم ئەویش کەمێک وەستا و قسەی کرد٭وتی: نەخۆشە، دوێنێ مۆڵەتی بۆ دوو ڕۆژ وەرگرت.
٭بە خەمبارییەوە وتی٭"یااا نایین بۆ تێڵت بۆ نەکردم پێم بڵێی؟؟ ئێستا چۆنە؟"
٭بە بۆڵەوە وتم هەستام لە شوێنی خۆم وشەی کۆتاییم بە هێمنی و خەمخۆرییەو پرسی٭نایین: من لێرە کارەکانی ئەویش ئەکەم مەشغوڵ بووم بیرم نەبوو پێت بڵێ، بەڵام ئێستا باشترە وتی تام لێ نەماوە.
ویستم بەرەوە ماڵەکەی بڕۆم بەڵام نایین قۆڵی گرتم
نایین: هێی بۆ کوێێێ؟
٭قایم قۆڵی گرتم٭" ئەمجارە هیچ نەفرەتییەک ناتوانێ ڕێگر بێت لە ڕۆشتم بۆ لای ئەو، تۆش ڕێگر نابیت."
٭بە توڕەییەوە وتم، زۆر خەمی ئەومە٭نایین: بەڵام ئەو لە ماڵەوە نییە.
"ئەی لە کوێیە؟ مەگەر نەخۆش نییە هەر ئەبێ لە ماڵەوە بێت."
٭بە جددیەوە وتم و دیسان پشتم لێی کردەوە بە مەبەستی ڕۆشت لەوێ٭نایین: نەخێر وتی تاقەتی قسەی براکەمم نییە و دایکیشی لێرە نییە بۆیە ڕۆشت بۆ هۆتێل.
"کەوایە ئەبێ تۆ ناونیشانی ئەو هۆتێلە بزانی"
٭چاوم لێی کز کردەوە بۆوەی بزانێ گاڵتە ناکەم٭نایین: ئۆفـــ لە تۆ خۆزگە کەمێک وەکو جین هێمن ئەبووی.
ئایشش ئەم کچە ناوەستێ لە بۆڵە بۆڵ کردن، لێی ڕۆشتمە پێشەوە و سەیری ناوچاویم کرد، چاوەڕێی وڵام بووم
نایین: لە هەمان هۆتێلە کە خۆت لێی ئەمێنیتەوە.
"بەڕاستیتە؟؟"
٭هههــ ناتوانم باوەڕ بکەم خۆی هاتووە بۆ لام٭نایین: سێرکە ئەو کچە نەخۆشە کارێکی هەڵە نەکەی هاا، ئەوەنەی من بیناسم دوای ئەوە نایبینیتەوە.
٭ چیـی ئەوە ئامۆژگاریم ئەکات؟!!٭"ڕۆژێکی خـۆش خـاتـوون."
بە خەندەوە پێم وت و ڕۆشتم گوێم لە دەنگی بوو بە هاوارەوە ئەیوت...نایین: ئاگات لێی بێت
ئـۆهــ باوەڕ ناکەم زۆر نزیک بووە لێم بەڕادەیەکی زۆر دڵ خۆشم، بەخێرایی چوومە نێو سەیارەکەم بەڕێ کەوتم بۆ هۆتێلـەکەم
نـەخێــر، ئەوە هەڵە نییە بەڕاستی هۆتێلەکە هی من چونکە زۆر سەردانی سیئۆل ئەکەم لێرە هۆتێلێکی تەواوم کڕی 17 نهۆمە 2 نهۆمی کۆتایی تەواو تایبەتە بە خۆم ئەوانی تریشم بە کرێ داوە، ڕاستە زەروری کرێی نهۆمەکان نیم بەڵام وتم با کەسانێکی تریش وەکو من سوودی لێ ببینن
ترافیک لایت سوور بوو، منیش وەستام
یەک خولەک!!!!
بیرم چوو بپرسم لە نهۆمی چەندەمە
ئاهـ لەبەر زۆر پەرۆشیم بۆ بینینی ئەو بیری بردمەوە لە نایین بپرسم
دەی کێشە نییە لە کارمەندی پێشوازییەکە ئەپرسم
بەڵێ بێگومان پێم ئەڵێت لە کۆتاییا ئەوێ موڵکی منە.دوای زیاتر لە 30 خولەک گەشتم بە هۆتێل
ناکرێت ئاوا دوور نەبێت؟؟؟ڕۆشتم بۆ لای بەشی پێشوازی و لە کچە کارمەندەکەم پرسی
"سڵاو، وانگ ئێلیزابێث لە نهۆمی چەندەمە"
٭بە خێرای وتم٭ئەویش بەڕێزەوە هەستایەوە و
کارمەندی پێشوازییەکە : سڵاو بەڕێزم، تکایە یەک خولەکە با سەیرێکی بکەم.
" ئاا بەڵێ بێگومان"
٭سەیری قاچەکانم ئەکرد و لە زەوییەکەم ئەخشاند هەردوو دەستیشم خستە گیرفانی پانتۆڵەکەم دەستم گەورە بۆتەوە یانی بەڕاستی پانتۆڵەکەی من تەسکە چونکە بەزەحمەت دەستم چووە نێو گیرفانی پانتۆڵەکەمەوە ههههـ بزەیەکـم کرد٭کارمەندی پێشوازییەکە: بەڕێزم، وانگ ئێلیزابێث لە نهۆمی 11ـیە.
زەردەخەنەیەکم بۆ کرد و خێرا ڕۆشتم
دڵم زۆر خێرا لێی ئەدا ئاسانسۆرەکەش هەر نەئەگەشت بە نهۆمی 11، ئەوە هەر خاو بووە یان من زۆر پەلەمە؟؟؟
لە کۆتاییا" لاچــۆ"
٭من باشم؟ چونکە بە دەرگای ئاسانسۆرەکەم وت لاچۆ٭
ئاخر ئێوە نازانن من بەرەو کێ ئەڕۆم.ڕۆشتم بەبێ دوو دڵی لە دەرگام دا، سێ جار لەسەر یەک لە دەرگاکەم دا
کەمێک چاوەڕێ بوومدەرگا کرایەوە چاوەکانیشم وەکو دەرگاکە کرایەوە دەمم وەکو پیتی Oـی لێ هات، ............ سەرم ڕاوەشاند بۆ ئەوەی بتوانم لەو وەزعەی ئەوی تیایە تێبگەم.
وتی:...........
........................
9/3/2022 wed
ESTÁS LEYENDO
Señorita
Romance"تـەنانەت پێش ئـەوەی نــــاویشیــی بـزانـــم" چیرۆکەکە کەمێ تێکەڵە.. وە هەنێ جوڵە و قسەی سەروو تەمەنی 18ـشی تیایە،، من لە هیچ شوێنێکا ئاگادارت ناکەمەوە بڵێم ئەگەر حەزت لەو بەشانە نییە بیپەڕێنە... لە سەرەتاوە پێم وتی تێکەڵە! ئەوی تر لەسەر خۆتە ئەیخ...