ئـەم پــیاوە!

512 83 102
                                    






'سـێ ڕۆژ پێش داددگایی'

^ELIZABETH's POV>












تێناگەم بـۆچی کاتێک زۆر بە خراپی ئەتەوێ شتێک ڕووبات، ڕێک بکەوێ، قسەمەتتی تیابێت
هەرگیز ڕوونایا.. هەرگیز ئەوە نابێ کە ویستووتە
کاتێکیش ئەسڵەن بیرت لەوە نەکردۆتەوە ئەوەی تیایا ئەژی لەوانەیە ڕێگـاو لێ بگرێ، ئەژنۆکانت ئەشکێنن..

وازم هێناوە لە بەفیڕۆدانی کلێنسەکانی ماڵەوە
چونـکە ئەکیدم جیمین دیقەی یاوە کلێنسی هەموو ژوورەکان کەم بۆتەوە.. زۆر لەناکاو؟!
لە ئاوێنەکەوە لە وورد بوومەوە لە خۆم و بە سوچێکی تیشێرتەکەی دەستم ئەو فرمێسکانەی لە چاوما کۆبونەتەوە وشکم کردەوە.. ڕێک هەمان شت کە لە دوای ڕۆشتنی جیمین بۆ کار ئەیکەم

دووبارە قەڵەمی لێوەکەم هەڵگرت و سوراوە سوورەکەم چاک کرد
بیست خولەک پێش ئێستا دوای ئەوەی هەستم کرد گریانەکەم کەمێ قورسییەکەی سەر دڵمی کەم کردەوە.. وابزانم.. باوەڕ ناکەم واش بێت، میکیاجێکی سادەم کرد
دەمێکە ئاوا خۆم نەڕازاندۆتەوە
کـراسـ.. نا کراسی دەرچوون و شت نییە، لەوە ئەچێت! بەس خـۆی لە ڕاستیا جلی خـەوە..
قوماشەکەی لە جلد ئەچێ بەڵام زۆر نەرم و ناسکە
دوو تاڵی باریک بەسەر شانەکانمەوەیە تا نێوانی سینگم بە سێ گۆشەیی ڕووتە و هیچ جۆرە کەڵەکییەک نییە شێوەی سنگم بشارێتەوە
هێشتا زۆر ئاسوودەم تیایا..
بـە جۆرێ زۆر جوانـ.. سێکسی دەرەکەوم
وەکو ئـەوەی چاوەڕێی شازادەبم لە دەرگا نەفرەتییەکە بدات و بمبا بۆ ئاهەنگی
شاهانە.. بـە جۆرێک
بیرم نایە هاتبێتمە ئێرە و ڕۆژێک بەتایبەت
خۆمم بۆ ئامادەکردبێ..

بـۆ جیمین

نازانم بۆ بەس هەرگیز بە مێشکما نەهاتووە بیکەم
هەرچەنە ئێستا لەم دۆخە نەفرەتییەیام بە هـۆی ئـەو کابرا نەفرەتییەوە.. هەرچەنە هەرچی ناخۆشی ژیانم بە هۆی ئەوەوەیە، بەهەرحاڵ

ئەگەر جیمین وەکو ڕۆژانیتر بگەڕێتەوە دەوروبەری دە خولەکێکی تر ئەبێ لێرە بێت..
منیش دانیشتووم بەدیار خۆمەوە و هەموو هەوڵێکی خۆم ئەیەم پۆزەتیڤبم و گریانەکانە نەفرەتییەکانم قوت بەمەوە
بیرکردنـەوە لەوەی ڕێک سێ ڕۆژی نەفرەتی تـر ژیانم بە تەواوی ئەگۆڕێ بـۆ دۆزەخێک!
تـەنها لە سـێ ڕۆژی ترا..
وام لـێ ئەکات بیر لە خـۆ کوشتن بکەمـەوە!
پێم وانییە ئەوەنە سەخت بێت وەکو ئەوەی جیابـونەوەم لە جیمین سەخت ئەبێ

تەنـها خۆزگە مناڵەکەم لە دەست نەئەیا
هەنێ جار بیرەکەمەوە
کە هێشتا دووگیان بووم خۆزگەم ئەخواست لە بارم بچێ.. هەستم بەباشی نەئەکرد بە بوونی
ئێستاش کە نییە، دۆخەکە هیچ باشتر نییە
نەبوونی یارمەتیدەرم نەبـوو وەکو ئەوەی ئەمویست

Señorita Donde viven las historias. Descúbrelo ahora