^ELIZABETH's POV>جیمین: بەڵێنم پێ بدە کە ئەیانخۆیت.
*بە جددیەوە سێری کردم و پەنجە بچووکەکەی دەستی بەرز کردەوە*چاوم لێ سوڕاند
بە سوێند خواردن باوەڕم پێ ناکا ئەبێ بەڵێنیشی پێ بدەم کە دەرمانەکانم لە کاتی خۆیا ئەخۆمپەنجەم بچووکەم لە هی ئەو ئاڵاند ئینجا پەنجە گەورەکانمان لێک دایەوە
"تـەواو..؟"
بە ساردی پێم وت
پەنجەکانم حەز ناکەن دووربکەونەوە لە پەنجە
نەرم و سـاردەکانیجیمین: ئاگاو لە خۆو بێت، تەلەفۆن بۆ ئەکەم.
*زەردەخەنەی کرد پێش ئەوەی ماچی ڕوومەتم بکا*لەناو دەرگاکە وەستام هەتا سەیارەکەی وون بوو لەبەر چاوم
بەبێ هێزی دەرگاکەم داخست و ڕۆیشتمە هۆڵەکە
لەسەر قەنەفە گەورەکە پاڵکەوتم
هەر زوو ماڵەکە چۆڵی و بێ دەنگی لێ نیشت بەبێ ئـەو..
کاتژمێر 10:02 دەقەی بەیانییە
ئەبوو لە 8 بەڕێبکەوێ بـۆ کار
کەچی بە هۆی مـنەوە کارەکەیشی پشت گوێ خستووە ئەم سێ چوار ڕۆژەئەمڕۆ بوو بە چوار ڕۆژ مناڵەکەمم لە دەستیاوە
وەکو چوار خولەک پێش ئێستایە
کات تێناپەڕێ.. بە هیچ جۆرێ تێناپەڕێبیرئەکەمەوە
ئەمتوانی باشتر ئاگاداری خۆمبم تا مناڵەکەم سەلامەت بێت
باش ئەزانم خەتای خۆم بوو هەر لە سەرەتاوە
خەم سارد بووم بـۆی
ئەگینا کەسێکی وەکو من تەنها بووە بە بار
بەسەر کەسێکی ترەوە، هەموو ئەوەی ئەیکا
ئەخوات ئەخەوێ وە ڕائەبوێرێ! بۆچی ئەبێ مناڵی لەبار بچێ؟فرمێسکەکانم سڕی دووبارە
وەکو نەفرەتییەک تەنها گریان شایەنی مـنە
مرۆڤێک کە سوودی بۆ کەس نەبێ بەسەریشیەوە ببێ بە کێشە بۆ دەوروبەرەکەی شایەنی خراپترینەئێلی تـۆ شایەنی خراپترینی
تەواوی ڕۆژەکەم ئاوا بە پاڵکەوتن و بیرکردنەوە لە ژیانـە ئاڵۆزەکەم بەسەر بـرد
خەویشم لێ ناکەوێ، چاوەکانم ئەڵێی سوێندیان خواردووە دانەخرێن بە مەبەستی خەونازانم.. لەوانەیە نزیکی ئێوارە بێت یان هێشتا نیوەڕۆ بێت و وابزانم کاتەکە ڕۆیشتووە
ئەبـوو هەڵسم تا سانتییەکەم بگۆڕم
ئەوەتا لەناو خراپترینا ئەژیم
هەنێ جار دڵخۆشم کە ئازار ئەچێژم چونکە لانی کەم ئەبێ باجی بێ سوودییەکەم بدەمەوە؟گەڕامەوە بۆ مەتبەخەکە
هەستەکەم بووم بە کیسەڵ قاچەکانم لەگەڵم ناڕۆن ئەوەنە تەنها دائەنیشم یان پاڵئەکەومخۆ منیش لێرەیا ئەژیم کەچی ماڵەکە پڕە لە بۆنی جیمین، وەکو ئەوەی منیش بۆنی ئەوم گرتبێ
نەرم و تیژە بـۆنی
هەنێ جار حەزەکەم ئەو بۆنەی لە هەوای ماڵەکەیایە یان لەسەر جلەکانیەتی کۆیبکەمەوە و لە شوشەیەکی بکەم بۆ ئەوەی قەت لێم دانەبڕێ
بەس ئەوە مەحاڵە..
BẠN ĐANG ĐỌC
Señorita
Lãng mạn"تـەنانەت پێش ئـەوەی نــــاویشیــی بـزانـــم" چیرۆکەکە کەمێ تێکەڵە.. وە هەنێ جوڵە و قسەی سەروو تەمەنی 18ـشی تیایە،، من لە هیچ شوێنێکا ئاگادارت ناکەمەوە بڵێم ئەگەر حەزت لەو بەشانە نییە بیپەڕێنە... لە سەرەتاوە پێم وتی تێکەڵە! ئەوی تر لەسەر خۆتە ئەیخ...