شــەو شــاد

532 81 181
                                    



'-NONE POVE_,










بێـث: دایکە..
*قسه‌كه‌ی ته‌واو نه‌كرد دایكی قسه‌ی كرد*


دایكی بێـث: دایكه‌ گیان با من بڕۆم باوكت هاته‌وه دوای قسه‌ئه‌كه‌ینه‌وه‌‌.
*به‌ دڵنه‌رمی پێی وت*


بێـث: باشه‌ بای.
*په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی داخسته‌وه‌*

دووباره‌ پاڵكه‌وت له‌سه‌ر جێگاكه‌ی
خستییه‌وه‌ سه‌ر وێنه‌كه‌ كه‌ وا بۆ كاتژمێرێك ئه‌چێ به‌ وردی سه‌یری ئه‌كات
پێی وایه‌ یان بینیویه‌تی یان زۆر به كه‌سێك ئه‌چێ به‌س نازانێ له‌ كێ ئه‌چێ..

كه‌ ده‌نگی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ژووره‌كه‌ی هات
خێرا دانیشت و مۆبایله‌كه‌ی خسته‌ ژێر سه‌رینه‌كه‌ی
ئه‌گه‌ر جۆنگهان بێت تیا ئه‌چێ


جیمین: منم, زیڕه‌ مه‌كه‌.
*به‌ ساردی وتی و ده‌رگاكه‌ی داخست*

بێـث ده‌ستی خسته‌ سه‌ر سنگی و خۆی به‌ پشتا خست.. وه‌كو ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ن ده‌قه‌یه‌ك هه‌ناسه‌ی لێبڕابێ هه‌ناسه‌ییه‌كی قوڵ و له‌رزیوییا و دانیشته‌وه‌

ئه‌ویش هه‌ر لای ده‌رگاكه‌وه‌ وه‌ستابوو
ده‌ستی لێكناوبوو له‌سه‌ر سنگی به‌ ئاڵۆزی
سه‌یری ئه‌كرد..


بێـث: دڵم خه‌ریكه‌ یه‌ته‌ ده‌رێ, هه‌ر به‌جددی وتم ئه‌مجاره‌ ته‌واو بووم.
*به‌ بێ تاوانی قسه‌ی كرد*

جیمین: كه‌ی گه‌ڕایته‌وه‌؟
*به‌بێ پێشه‌كی پرسی!"


بێـث: به‌ڵێ..؟
*به‌ نه‌زانی پرسی*

ئه‌یزانی مه‌به‌ستی چییه‌
به‌س حاڵی ئێستای به‌رگه‌ی توڕه‌ بوون ناگرێ
بۆیه‌ خۆی له‌ گێلی دا


جیمین: پرسیم كه‌ی گه‌ڕایته‌وه‌؟!
*به‌ ساده‌یی لێی پرسییه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ویسته‌ی كه‌ ئه‌یوت هاواربكه‌‌*

زانی كه‌ ڕاكردن نییه‌
حه‌زی به‌وه‌ش نییه‌ كه‌ كۆنترۆڵ بكرێ له‌لایه‌ن كه‌سێكی تره‌وه‌ ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویسته‌كه‌شی بێت

ته‌نانه‌ت ئه‌و ئه‌بێ له‌ هه‌موو كه‌سێ زیاتر وای لێ بكات هه‌ست به‌ ئازادی خۆی بكات چونكه‌ ئه‌زانێ له‌ چیا ئه‌ژی و ژیاوه‌..


بێـث: جیاوازی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بڵێم پێش ئه‌وه‌ی تۆ بگه‌ڕێیته‌وه‌ گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌ یان هه‌ر دوای په‌یوه‌ندییه‌كه‌ گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌؟
*هه‌ڵسا له‌سه‌ر جێگاكه‌ی له‌ دووری وه‌ستا به‌رامبه‌ری*



Señorita Opowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz