سـنـوری خـۆت بـزانە

577 87 26
                                    

ڤـۆت بـکەن✩🤍



ڕۆژی لە دایـک بـوونی خـۆشەویسـتی نـزیکـترین هـاوڕێـیەتی
هـەر لـە شوێـنی کاری خـۆی ئاهەنگـێکی ڕێـک خسـتووە ئـەمـیش بەو  پـەڕی بـەپـەڕۆشـیـیەوە خـەریـکی خـۆ ئامادە کردنـە ئەیـەوێ سـەرنجـی کەسـێک ڕاکێـشێت بـۆ خـۆی....

پانتـۆڵـێکی قـوماشی نیلی پۆشـیوە
لە نێوان دوو قەمیسـدا ماوەتـەوە نـازانێ کامیـان هەڵبـژێرێت
دانەیەکـیان وەکـو پانتـۆڵەکەی نیـلی و سـادەیە ئەوی تـریش هەر نیلییە بـەڵام قـوماشێکی خـاو و وەکـو ئەوەی لە کریسـتاڵ هەڵکێـشرابـێت هەموو لایەکـی ئەبـریسکێتەوە بە هـۆیـەوە

کەمێک چـاوی داخسـت بۆ ئەوەی بتـوانێ بـڕیارێـک بـدات
بـۆ ساتێک ئاهەنگـەکە هاتە پێـش چاوی
گـڵۆپی ڕەنگـاو ڕەنـگ شوێنەکەی ڕازانـدۆتەوە لەگـەڵ میوزیـک و فیـکە و هەرای خەڵـکەکە بە هـۆی ئەوەی شوێنێکی گشـتییە دەنـگـیان زۆر بـەرزە، ئاهەنگـێکی ڕاسـتەقیـنەیـە

پێـش ئەوەی چاوی بکاتەوە بـڕیاری دا
و قەمیسـە سادەکەی خسـتەوە تەنیشتی جلەکانی و ئـەوی تری پـۆشـی لە ئاوێـنەکە سەیری قـژی ئـەکرد لە کاتی داخسـتنی قۆپچـەکانی قـۆڵی قـەمیسـەکـەدا، چـۆن دایبـهـێنێت!!

بە یارمەتی شـانە و سـپرایە ڕەشـەکەی قـژی بە سـتایلێکی بـاو داهێـنا، بەشـێکی کەمی بە لایەکـدا بـرد ئەوی تریش بەو لادا تاڵـێکی دەرهێـنا بە کەوانەی بـۆ سەر بـرۆی چـەپی
دوای تـەواو بـوونی قـژی قـەمیسەکەی کردە نـاو پانتۆڵەکەیەوە
زنـجـیرێکی زیوی لە مل کرد لەگەڵ جوتـێک گـوارەی بازنـەی وەکـو هەمیـشـە.... بە تـەواوی خـۆی بەدڵ بـوو
دوای لـە پێ کـردنی پێڵاوە تایبـەتەکەی جارێکی تر لە ئـاوێنەکە سەیری خـۆی کـرد، هەسـتی بە لووت بەرزی ئەکـرد بە هـۆی جـوانییە سەرنج ڕاکێـشـەکەیەوە
مۆبایلەکەی خسـتە نێـو گیرفانی سویچی سەیارەکەی هەڵـگـرت و بـۆ دەرەوە بەڕێ کـەوت.....


گەیشـتە پێـش شـوێنی ئـاهەنگـەکە
کـە یەکێـکە لەو شوێنانەی بـوەتە بەشێکی ڕۆتینی ڕۆژانەی
پـێی سـەیر بـوو چـۆنە ئـێرە بـەم ڕادەیـە ئارامـە ئەمشـەو
لە کاتێـکا ئاهەنـگی لە دایـک بوونی تێـدا ساز ئەکـرێــت!

مۆبایەکەی دەرهێنا لە گیـرفانی پەیـوەندی به هاوڕێـکەوە کـرد




..........


جیمیـن: جیـن ئێـوە لـە کـوێـن؟ بـۆچی لە قـاوەخانـەکە نین؟


جیـن: بـۆچـی لە قـاوەخـانە بـین خـێرە؟

جیمین شـۆک بـوو بە قـسەکەی ئەی مەگەر ڕۆژی لە دایـک بوونی خۆشـەویستەکەی نییە؟ ئـیتر بـۆ لێرە نیـن؟!

جیمین: هیـۆنـگ مەگەر نەتـوت ڕۆژی لەدایـک بـوونی ناییـن ـە.

جیـن پێـکـەنـی.....
ئەمـیش لێـرەوە سەری لێشێـواوە نازانێ چی ڕووئەدات!

Señorita Where stories live. Discover now