ســـوورە

583 81 189
                                    















^NONE POV>
















جێللا: پـورێ گیان جیمین لە ماڵەوەیە؟
*بە هەناسە بڕکێوە پرسی*



دایکی جیمین: لە ماڵەوە لە ماڵەوە، بەس تۆ بۆچی ئـەوەنە پەشۆکاوی؟ شتێک بووە!
*سەر لێشێواو بوو*



جێللا: نا نەخێر هەموو شتێک باشە، من ئەڕۆمە لای جیمین.
*زەردەخەنەیەکی دڵنیاکەرەوەی بۆ کرد و ڕۆشتە سەرەوە*

دایکی جیمین سەیری جێللا ـی کرد هەتا لەبەر چاوی وون بوو.. هەرگیز نەیبینیوە بە ڕاکردن بەرەو جیمین بڕوات!

جێللا تا بەر دەرگای ژوورەکەی جیمین ڕۆشت
یەکەم جاری نییە بێتە ماڵیان.. لە سەرەتاوە لەبەر پەرۆشی و باوەڕ نەکردن بەوەی کە هاتۆتە ماڵی جیمین هەر جارێک ئەهاتە ماڵیان حسابی ئەکرد بەڵام کە ئیتر زۆر هات و ئاسایی بۆور لای وازی هێنا لە حسابکردنی ئەو جارانەی ئەچێتە ژوورەکەی جیمین ـەوە..

دەستی بە یەدەی دەرگاکەوە بوو و هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا تا پەرۆشی و نیگەرانییەکەی کەمێک بەلاوە بنێ
بـێ ئەوەی لە دەرگا بدات بە هێواشی دەرگاکەی کردەوە..
ژوورەکە تاریک بوو تەنها ڕۆشنایی مانگ و گڵۆپی ماڵی دراوسێکانیان کەمێک ژوورەکەی ڕووناک کردبۆوە

جیمین ـی نەبینی لەسەر جێگاکەی
دەرگای حەمامەکەشی کرابۆوە


جێللا: لە بالەکۆنەکەیت.
*لەبەر خۆیەوە وتی*

لەسەرخۆ دەرگاکەی داخستەوە و جانتاکەی خستە سەر سیسەمەکە و بەرەو بالەکۆنەکە ڕۆشت
چاوی قفڵی شانە کراوەکانی ئەو پـیاوەی کە پێی وابوو هەرگیز ناتوانێ وەکو هاوڕێیەکیش قبوڵ بکات بوو، وەکو هەمیشە لەسەر کورسییەکەی دانیشتبوو ڕووی لە دگمەنی پێشەوەیەتی
بە نووکی پێی ووردە ووردە بەرەو لای ئەڕۆشت هەتا لە دواوە بە هێواشی هەردوو دەستی لە ملێ ئاڵاند و ڕوومەتی لەسەر شانی دانا تا ڕوخساری ببینێ

جیمین ئەیزانی کێیە بەڵام تەنانەت چاوەکانیشی نەکردەوە تا سەیری بکات



جێللا: بیرم ئەکردیت.
*چرپاندی و ماچی ڕوومەتی کرد*



جیمین: کات درەنگە، چی ئەکەی لێرە؟ بڕۆ ماڵەوە.
*دەنگی زبر بوو لەبەر کەم قسەکردن*



جێللا: نیگەرانی تۆ بووم.. دوێنێ و ئەمڕۆش نەهاتی بۆ قاوەخانە، وڵامی تەلەفۆنیش نادەیتەوە!
*چەناگەی خستە سەر شانی و سەری نا بە سەری جیمین ـەوە*

دیقەتی پەرداخە مەییەکەی دەستی و جگەرەکەی نێوان پەنجەکانی هەمان دەستییا
جێللا مەراقی کردووە پێشتریش بەم ڕادەیە خواردویەتییەوە و جگەرەی کێشاوە؟!



جیمین: مـن باشم، بـڕۆ ماڵەوە با دایک و باوکت نیگەران نەبن.
*بە ساردی پێی وت و هەڵسایەوە*

Señorita حيث تعيش القصص. اكتشف الآن