نــەخــۆشــم

761 78 143
                                    

‘-JIMIN’s POV_,

سه‌یری كاتم
كرد كه‌می مابوو بۆ 9ـی به‌یانی
له‌ هه‌شته‌وه‌ خه‌به‌رم بۆته‌وه‌ ئه‌م ڕۆژانه‌ خه‌ومان نه‌ماوه‌ نه‌ به‌ شه‌و نه‌ به‌ ڕۆژ
ڕووم له‌ ئێلی كرده‌وه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی سه‌د ساڵ بێت نه‌مبینیبێ سه‌یری ئه‌كه‌م تێر نابم له‌ سه‌یركردنی.. دڵم نایه‌ خه‌به‌ری بكه‌مه‌وه‌ دوێنێ شه‌و‌یش دره‌نگ خه‌وی لێكه‌وت
چاوه‌كانی هه‌ڵئاوساون له‌به‌ر گریان
‌چۆن خه‌وی لێ كه‌وت ئێستاش هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ پاڵكه‌وتووه‌
ئه‌وه‌نه‌ ماندوو دیاره‌ كه‌سێ نه‌یناسێ ئه‌ڵێ شه‌ونخونی كردووه‌ و خه‌ریكی كاركردن بووه‌ تا به‌یانی..

ده‌نگی داخستی ده‌رگای ماڵه‌كه‌ هات
جین هیۆنگیش چوو بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی

چوار ڕۆژه‌ له‌ ماڵی ئه‌وانین
ئێمه‌ بووین به‌ خاوه‌ن ماڵ جین نایین میوانه‌كان ئه‌ڕۆنه‌ سه‌ر كار تا شه‌و هه‌ردووكمان به‌ ته‌نهاین

سپاسی باشی دڵی دالیا ئه‌كه‌م كه‌ به‌دزییه‌وه‌ جانتایه‌ك جلی بۆ ئه‌م خه‌واڵووه‌ی خۆشه‌ویستم هێنا, چونكه‌ كه‌سمان تاقه‌تی بازاڕمان نه‌بوو

كاته‌كانمان به‌بێده‌نگی ئه‌چێته‌ سه‌ر
ئێلی وه‌كو مناڵێكی لێهاتووه‌ كه‌ دوای چه‌ن مانگێك دایكی بینیبێته‌وه‌ به‌رده‌وام باوه‌شم لێ ئه‌دا هێشتاش مه‌سه‌له‌كه‌ی پێ قبوڵ ناكرێ و هه‌نێ جار ئه‌گری و داوای لێبوردن ئه‌كات كه‌ خواردوویه‌تیه‌وه‌
وام لێ ئه‌كا منیش بگریم له‌گه‌ڵیا و به‌ خه‌وتن بێ ده‌نگ ئه‌بین

ئێمه‌ خۆی كێشه‌مان كه‌م نه‌بوو
خۆشه‌ویستییه‌ بێ ماناكه‌ی جۆنگهان ـی ناپیاو دایكی
دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌یه‌كتری كه‌ چاوی ئونجی دیار بوو خۆ دزینه‌وه‌مان له‌یه‌كتری له‌ ماڵه‌وه‌
كه‌چی ئه‌و دۆزه‌خییه‌ دۆخه‌كه‌ی خراپتر كرد

ده‌نگی مۆبایلی یه‌كێكمان هات, هه‌مان زه‌نگی هه‌یه‌ دڵنیا نه‌بووم هی كاممانه‌ دانیشتم خێرا ده‌ستم بۆیان ڕاكێشا و ئه‌وه‌ی ئێلی ـم هێنا كه‌ شاشه‌كه‌ی ڕووناك بوو, سه‌یرم كرد

دایكی په‌یوه‌ندی ئه‌كات
ئه‌ویش له‌و په‌ڕی دنیایه‌ و خه‌فه‌تی
كچه‌كه‌ی دڵی سوتاندوه‌

“به‌ڵێ پورێ”

دایكی ئێلی: جیمین تۆی؟

“به‌ڵێ پورێ گیان خۆمم”

دایكی ئێلی: چۆنی كوڕم؟ بۆ ئاوا به‌ هێواشی قسه‌ ئه‌كه‌یت‌؟

“باشم پورێ گیان, ئێلی خه‌وتوه‌ نامه‌وێ جارێ خه‌به‌ری بێنمه‌وه بۆیه‌‌”


دایكی ئێلی: ئاگاداریبه‌, به‌رده‌وام به‌ شتێكه‌وه‌ خه‌ریكی بكه‌ با زۆر بیر نه‌كاته‌وه‌.

Señorita Donde viven las historias. Descúbrelo ahora