'-ELIZABETH's POV_,هەستم بە لێدانی دڵم کرد لە ناو دەستم کە جۆنگهان ـم لە پشتی دەرگاکەوە بینی
نەفــرەت
ئەم کابرایە بووە بە کابوسی منجۆنگهان: ئێوە چی ئەکەن لێرە بەم کاتە..؟
*برۆکانی لێک گرژ کرد شێوەی زۆر بەتاڵ دەرکەوت*خاتوو مەیسا سێرکردنێکی سادەی پێمدا و سێری کوڕەکەی کردەوە
خاتوو مەیسا: گوێم لە تەقە تەق بوو لێرە هاتمە ئێرە بێـث بوو هات بۆ ئاو خواردنەوە.. چۆنە تا ئێستا نەخەوتووی کوڕم؟
*قۆڵی لە هی کوڕەکەی ئاڵاند بۆ ئەوەی بڕۆن بخەون*جۆنگهان: خەوم لێ نەکەوت ڕۆیشتمە سەرەوە بۆ لای بێث.
*وەستا نەیهێشت دایکی لەگەڵ خۆی بیبات*ئۆهــ باش بوو هاتمە خوارەوە
ئەگینا لەگەڵ جیمین ئێمەی بینیبا ئێستا بوبووم بە خوێن"من ئەخەوم هەرچیو هەیە بەیانی بیڵێ"
بەخێرای ڕۆیشتمە سەرەوە
فریانەکەوتم دەرگاکە دابخەم قاچی خستە پێشی و هاتە ژوورەوە و دەرگاکەی داخست
بە نەفـرەت بیت
بەتەنها لەگەڵ تۆ لە ژوورێکا هەستی مردنم بۆ دروست ئەکاتجۆنگهان: بهێڵە هەنێ کات لەگەڵ ژنە دووگیانەکەم بەسەربەرم!
*زەردەخەنەیەکی ئاسایی کرد بەڵام نیاز پیا دەرکەوت*"بڕۆ دەرەوە نامەوێ قسەت لەگەڵ بکەم"
دەرگاکەم کردەوە و بە گرژی پێم وت
ئەگەر دانیشم و لەسەر مناڵەکە قسەی لەگەڵ بکەم
یان خۆم ئەکوژم یان ئەو
بەرگەی بیستنی دەنگی ناگرمجۆنگهان: ئەگەر سەرەتا ئەوەنە نازم پێت نەدابا ئێستا هاوسەرێکی گوێڕایەڵ ئەبوویت ، منت ناچار نەئەکرد ئەمە بکەم.
*بە توڕەی قسەی کرد و دەرگاکەی قفڵ کرد*وەکو خێرای ڕووناکی ئاوڕی دایەوە و هێرشی کردە سەرم
قیژەیەکم لێوە دەرچوو کە هەردوو دەستی توند کرد لە ملم بە قایمی پەستێوامی بە دیوارەکەوە"شێت بووی بۆ وا ئەکەی!!"
دەستیم گرت تا کەمێ دوور بکەوێتەوە
زۆرم لە خۆم کرد تا ئەو چەند وشەیەم وت
وەکو بەراز بەهێز بوو
لەناکاو بۆ ئاوا ئەکات..؟جۆنگهان: لە کامە نەفرەتخانە ئەو مناڵەیان بۆ دروست کردووی؟؟ ئەوەنە حەزت لێ بووە بە مێردەکەت وتبا لە جیاتی یەکێک دوو دانەم بۆ دروست ئەکردی!
*بە چپەوە قسەی کرد لەگەڵ زیاتر توڕەبوونیا دەستی توندتر ئەکرد لە ملم*
YOU ARE READING
Señorita
Romance"تـەنانەت پێش ئـەوەی نــــاویشیــی بـزانـــم" چیرۆکەکە کەمێ تێکەڵە.. وە هەنێ جوڵە و قسەی سەروو تەمەنی 18ـشی تیایە،، من لە هیچ شوێنێکا ئاگادارت ناکەمەوە بڵێم ئەگەر حەزت لەو بەشانە نییە بیپەڕێنە... لە سەرەتاوە پێم وتی تێکەڵە! ئەوی تر لەسەر خۆتە ئەیخ...