مـــردنـت ئـەوێ؟

1.6K 182 22
                                    

وتی:  فەرمــوو~؟
٭دەنگی خۆشترین ئاوازە تا ئێستا بەر گوێم کەوتبێ، بەڵام وابزانم نامناسێتەوە چونکە هێشتا سەیری نەکردووم چۆن لەگەڵ بێگانەیەک بەساردی قسە ئەکات ئێستاش ئاوایە بۆ من، بەهەر حاڵ....٭

" بێث ئەم حاڵەت چییە؟"
٭ بە خەمبارییەوە پێم وت قژی شێواوە، ڕەنگی زەرد بووە ژێر چاوی  ڕەش بووە، لێی نزیک بومەوە و دەستەکانم لە  هەردوو لای ڕوخساری دانا بۆ ئەوەی بمناسێتەوە، سەیری کردم....٭


ئێلیزابێث: تۆ چۆن منت دۆزییەوە؟
٭دەستمی لابرد،ۆچی ئاوا سارد و توڕەیە؟؟٭

" بێث وتم ئەم حاڵەت چییە؟ بۆچی ئاوای؟من پێم وابوو  بەس نەخۆشی بۆچی ئاوا سەر و قژت تێک چووە؟"
٭کەمێک بە توڕەییەوە پێم وت بۆ ئەوەی ئاوا سارد نەبێ لەگەڵم٭

ئێلیزابێث: تکات لێ ئەکەم  ئەتوانی لێرە بڕۆی چونکە ئێستا هیچ تاقەتی لێ پرسینەوەم نییە.
٭زۆر بێهێز دیارە من ئاوا بەجێی ناهێڵم٭


"باشە بە دڵی خۆت کە باش بووی ئەوکات لێت ئەپرسمەوە."
٭پێم وت کاتێک ئەڕۆشتمە ژورەوە٭

ئێلیزابێث: جیـمین من مۆڵەتم پێ نەدای بێیتەوە ژورەوە.
٭لە کۆتاییا دیسان ناوم خۆمم بیستەوە بە دەنگی ئەو، بەڵام بە توڕەیی وتی٭

"پێویست بە مۆڵەت وەرگرتن ناکات چونکە لەو بڕوایەیا نیم دەرم بکەیت، من هەڵەم؟"
٭بە ئاسودەیی ئەویش هات کەمێک لە دووری من  یەکێک لە گۆشەکانی سەر قەنەفەکەی لە باوەش گرت و بە ماندووی دانیشت٭


ئێلیزابێث: نا تا ئێرە هاتووی دەرت ناکەم.
٭بینینی بەم شێوەیە و ئەم حاڵەی تیایەتی خەمبارم ئەکات٭


" بێث، بۆ ئاوا نەخۆشی چیتە؟"
٭ڕووم لێی کرد و بە هێمنی پرسیم دەستم درێژکرد بەسەر پشتی قەنەفەکەیا ڕێک لە پشتـی ئەوە دەستم، بەڵام ناتوانم لەوە زیاتر لێی نزیک ببمەوە....دیسان خەمبارم بۆ ئەوە٭ئ

ئێلیزابێث: سەرەتای هەفتە لە قاوەخانەکە ئیشێکی زۆرمان هەبوو زۆر ماندوو بووم ئاوام لێ هات.
٭بە کەمی چاوی کردبۆوە و سەیری پەنجەکانی ئەکرد٭


"خۆ چووی بۆلای دکتۆر!"
٭بە حاڵیا دیارە نەڕۆشتووە، کەلە ڕەقییەکەی زۆر زاڵە بەسەریا بەڵام ئەوەشیم بە دڵە٭


ئێلیزابێث: بۆ ئەپرسی کاتێک ئەزانی نەڕۆشتووم.
٭قژی کۆکردەوە و بە تەوقەیەکی بچوک جێگیری کرد٭


"کێ هەیە لە تۆ خەم ساردتر؟ بۆچی ئاوا خۆت پشتگوێ ئەخەی؟"
٭بەڕاستی ئەمەوێ گرنگی بە خۆی بدات،بەڵام ئێستا ناتوانم لێی توڕەبم٭


ئێلیزابێث: جیمین تکایە پێم وتی ئێستا تاقەتی هیچم نییە.
٭لەگەڵ قسەکەی  چاوی توند داخست و سەری کردە خوارەوە دەستی پێوە بوو٭


Señorita Donde viven las historias. Descúbrelo ahora