دوای کـەوتـم

513 93 8
                                    



⤷ELIZABETH's POV↴





دوای ئەوەی شـەو و نیوەی ڕۆژێـکم لە نەخۆشخانە بەسەر برد گەڕایـنەوە ماڵەوە

سوپرایز بووم کاتێـک دایک و باوکمم بینی لە ماڵەوە بوون
بێ لە دەست دانی چرکەیەکیش بۆ لای دایـکم ڕۆیشـتم
ئەو باوەشە گەرمەی ئەو هەیەتی لە ئێستایا تاکە لە ژیانـما
نەمئەزانی بـگریم لەبەر ئەوەی ماوەیەکی زۆرە نەمینیوە
یان خەندە بـکەم بەوەی ئێسـتا لە باوەشیـام!

زەوی ملیارەها کەسی لێ ئەژی
بەڵام تەنها دوو کەسـی
هی مـنە...

نابێ ببێت بە یەک
مـردنی جیمین ـم پێ قبوڵ ناکـرێت
ئەگەر سەد ساڵی تریش بـژیم و ئەو نەبینـم
هێشـتا ئەڵێـم ئەو ئەژی
نـاتوانـێ من ئالوودەی خـۆی بکـات ئاوا بە ئاسانی بڕوات
سەدەیەکی تریش بژیـم بێتەوە لام بۆ چرکەیەکیش بێت پێی ئەڵێـم کەس جێـگات پـڕ ناکاتەوە، هەمیشـە خاڵی و ساردە
تەنــها خۆت ئەتـوانی لێی بـژی کەسی تـر نـا
ڕاسـتە ژیـان بێ بەزییە
بەڵام ناکـرێ بـەم ڕادەیەش بـێت
پێویسـتە چارەنوسێـک هەبـێ بیـوەستێنێ

بـاوکم: دوو سەعاتە باوەشـتان یەک داوە تێـر نەبـوون؟
٭بە ڕوخسارێکی بەتاڵەوە سـەیری ئـەکردیـن٭

دایـکم هیچی نەوت تەنها بەردەوام بوو لە
دەست هێنان بە قـژما
بۆ ساتێک سەرنجم خسـتە سەر دیمەنی بـاوکـم...
ڕێـک لەوپیاوانە ئەچێـت کە ماددە ئەکێشـن
ئەڵێـی بە ژیانیان خۆیـان نەشۆردووە
ئەوە پیـس دیـارن
چـۆ ئـەتـوانن ئاوا وەکـو بێتاوانێـک بـژین
وەکـو ئەوەی ژیانێکی شاهانە بۆ ژن و مناڵەکـانی بنیات نابێ
پێـم سەیرە دایـکم بەرگـەی ئەم کابرایەی گـرتـووە
بـۆچی ناچارە بەرگە بگرێـت؟ بـۆچی؟

چاوم لێ سوڕاند
لەگەڵیـا هەسـتم بە گێـژ بـوون کرد
کەمێـک پێش چاوم تەڵـخ بوو چەن جارک بە توندی چاوم داخسـت و کردمـەوە باش بـووم

دایـکم: وەرە ئەڕۆیـنە سەرەوە بـخەوە.
٭بە خەندەیەکی جـوانەوە وتـی٭

"تـکایە باسی خـەو مەکە، لە دوێنێوە من ووڕ بووم ئەوەنە خـەوتـووم"
٭بە بێزارییەوە وتـم٭

بە هێـواشی دەرچـووم لە ناو باوەشی و هەڵسام

"با بچیـنە سەرەوە"
بیرۆکەی خۆمم گۆڕی
لەوانەیە بیەوێ باسی شتێـکم بۆ بـکات
یان من بـمەوێ دەردە دڵـی لەگەڵـدا بـکەم

هەستا لە پێشـمەوە ڕۆیشـت
کە نـزیکی قادرمەکە بووینەوە دایـکم قۆڵـی گرتـم

"مـن باشـم دایە گیـان"
٭بە ڕوو خۆشییەوە پێـم وت٭
نەمویست ڕەتی بـکەمەوە، بەڵام ناشمەوێ ناڕەحەت بێت

بەڵام گوێی بۆ نەگرتـم وەکو بوک و زاوا ئەڕۆشتینە سەرەوە
مـن زاوا ئـەویش بـووکەکەم
خـۆزگـە هەمـوو بوکێ وەکو دایـکم جـوان ئەبـوو
سوێن بەخـوا پیاوەکان شـێت ئـەبوون بۆ ماچێکـی
بە شێـوەیەک جوانە مـن کچـی خۆیـیم ئاوا سەیری ئـەکەم
ئـەبێ پیاو چـۆن سەیری بـکات سەرەڕای تەمەنیشی کە 48 ساڵە، بەڵام ئەوەی پێـوە دیـار نیـیـە
بەداخـەوە باوکـە گیـانم قەدری نازانێ

Señorita Where stories live. Discover now