بـەردەوام نابـم

536 81 12
                                    

ڤـۆت لەبیر مـەکەن💗







یەدەی دەرگاکەی هێـنایە خوارەوە
ئـەوەی هەستی پێکـرد و بینی شێتـی کرد
هیچ دەنـگە دەنگی درووست نەکـرد هەموو توڕەییەکەی لە خۆیدا هێشتەوە
ئەیەوێ بـزانێ چی ڕووئـەدات لە پشتی ئـەو دەرگـایە
پەنجەکانی لە نێوان هەردوو چای دانا و دەستەکەی تری لە ژێر چاکـەتەکەی لەسەر کەمەری دانا بە جێگری وەسـتا بـوو
شوێن و کاتـەکە هی ئـەوە نییە کـاولی بـکات

لە ئێسـتایـا هیچی پـێ نـاکرێـت ئەوە ئەیـکوژێـت

ڕۆیشت بۆ لای دەرگـاکە چەن جارێک بە توندی یەدەی دەرگاکەی هێنایە خوارەوە ئەیکێشا بە دەرگاکەیا، بەڵام هیچ وڵامدانەوەیەک نەبـوو

کەسێـک لە پشتەوە جلەکەی ڕاکێشـا ڕاچەڵەکـی سەیری کرد
ترسێک کـەوتە دڵیەوە
بە دوو چـاوی فراوانـەوە سەیـری کـرد

پاسەوان: بـۆ دەرەوە.
٭بە توڕەیی وتی دوو جار کێشای بە پشتیا بە نەرمی٭

جۆنگـهان چاوی سوڕاند لێی
ڕووی لێ کرد  دەستی کرد بە قسەکردن

جۆنگـهان: سەیرکە بەڕێزم ئەم نەخـ...
٭پاسەوانەکە قسەکەی پێ بڕی٭

پاسەوان: هەوڵدان بۆ ڕۆیشتنە ژوورەوەی ژووری نەخۆشێک سەرپێچی کردنی یاسای نەخۆشـخانەیە بۆیە بۆ دەرەوە.
٭پاسەوانەکە بە ڕەقی قسەی کرد٭

هەیکەلی پاسەوانەکە هی ئەوە نەبوو جۆنگـهان بتوانێ شەڕی لەگەڵ بکات
بۆیە کـۆڵیدا بۆ ئێستا و بە قسەی پاسەوانەکەی کرد
تا دەرەوەی نەخۆشخانـەکە ڕۆیشت پاسەوانـەکەش وەکـو سێبەر بە دوایەوە بـوو،

پاسەوان: جارێکی تر بتبینم لێرە پۆلیست لێ ئاگادار ئەکەمەوە بۆیە
تۆش بەڕێز بە.
٭بە شێوەیەکی جددی و سارد وتی٭

جۆنـگهان هەستی بە کوڵانی خـوێنی ئـەکرد
چەن خولەکێکە پێش ئێستا شوێنی هاوسەرەکەی دۆزیەوە
ئێستا دووبارە خەریکە ونی ئـەکات!
بەڵام ئەویش ئەوەنە بێ دەسەڵات نییە ئاوا زوو واز بهێنێ
پێکەنینێکی گاڵتە جاڕانەی کرد کاتێک سەیری نەخۆشخانەکەی
کرد لە دەرەوە و ڕۆیشـت










++++







دکـتۆرە چوول: ئـۆو خـاتوون لەو باوەڕەیـا نەبـووم ئاوا زوو بتوانی ئەنجـامی بدەیت.
٭دکـتۆرەکە بە دڵخۆشییەوە بە ئێلیزابێـث ـی وت٭


جیمین لە پەرۆشی خۆیدا گازی لە لێوی ئەگرت بۆ ئەوەی خەندەکەی بشارێـتەوە کاتێک بە خۆشەویسـتییەوە سەیری بـێث ـی ئەکرد، لە ئێستایا زۆر دڵـخۆشـە هەمـوو شتێک وەکو ئەوەیە کە ئەیەوێ....

بـێث: دکـتۆر کەواتە کەی ئەتوانم بگەڕێمەوە بۆ ماڵەوە
٭وتی کاتێک بە ژوورەکەیا ئەهات و ئەڕۆیشت دەمی تا لای گوێی ڕۆیشتبوو٭

Señorita Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon