هــی مــن

689 78 164
                                    















^JIMIN's POV>













کوپە قاوەکەم دانا لەسەر مێزەکە و دانیشتم
دووبارە سەرنجم خستەوە سەر لاپتۆپەکەم
هەر کـاتێ ئێلی لە ماڵەوە نەبێ ئێرە وەکـو گۆڕستان بێدەنگـە
هەمووی ئەوەی ئەیبیستم دەنگی دوگمەکانی لاپتۆپەکە و بە حاڵ هەوای گەرمکەرەوەکەیە و هیچـی تـر

ئـەمڕۆ زوو کارم تەواو بـوو لە کۆمپانیا
ئەوانەشی مانەوە زۆر گرنگ نەبوون بـۆیە هێناومنە ماڵەوە تەواوی بـکەم

وردە کارییەکانم تـەواو کـرد
سەیری کاتژمێری سەر دیوارەکەم کـرد
حـەوتی ئێوارەیە
هەست ئەکەم ملم ناتوانێ لەوە زیاتر سەرم بەخۆیەوە بگـرێ
بە ڕاست و چەپا هەنێ جوڵەم پێکرد تا چەن قرتەیەکیان لێوە هات
هەستم بە ئاسوودەی کـرد
پشتم دایەوە بە قەنەفەکەیا

دەنگی زەنگی دەرگا هات
وابزانم خواردنەکان گەیشتن

پارەکەم دا بە دلیڤەرەکە و کیسە خواردنەکەم لەسەر مێزی نان خواردنەکە دانا لە مەتبەخەکە

برسیمە بەس نیگەرانی ئێلی ـم دیاری نەبوو بێتەوە, ئەبوو ئێستا لە ماڵەوەبایە
پەیوەندیم پێوە کرد دوای چەن زەنگێک وڵامی دایەوە
دەنگـی لێدانەکانی دڵمی خاوکردەوە
لەناکاو لە خۆڕا زۆر نیگەرانی بـووم


"خـۆشەویستم چیتان کـرد؟"

ئێلی: دەمێکە کاری نەخۆشخانەم تەواو کردووە لەگەڵ دالیا هەنێ پیاسەمان کـرد.
*تۆنی دەنگی پێم ئەڵێ هێشتا لێم توڕەیە*



"هێشتا لە دەرەوەن؟ یان لە ماڵی دالیا ـن"

نازانـێ بێ کار لە ماڵەوە دانیشتووم
ئەگینا لێشم توڕەبێت هەر زووتر ئەهاتەوە


ئێلی: ئەوەتا خەریکە دەرگاکە ئەکەمەوە ئەڕۆمە ژوورەوە.. ئەی تـۆ کەی ئەگەڕێیتەوە؟

دەنگـی کرانەوەی دەرگای سەرەکی هات
لێوم گەزی تا پێنەکەنم
زۆر بەپەرۆشم بۆ بینی کاردانەوەی کە لە ماڵەوە ئەمبینێت



"لەوانەیە زوو بگەڕێمەوە کارم زۆر نەماوە"

بە دەم قسەکردنەوە ڕۆیشتمە لای دەرگای مەتبەخەکە
شانم دایەوە بە دەرگاکەوە و لە دواوە سەیریم ئەکرد خەریکەی قفڵ کردنی دەرگاکە بوو
زۆر ورد دەرەکەوێ لەناو ئەو چاکەتە ڕەشەیا
دڵم بیری باوەشی ئەکـا



ئێلی: ئمم، دایمـە..
*لەگەڵ قسەکەیا ئاوڕی دایەوە کە بینیمی هەر زوو وەستا لە قسەکردن*



"بەخێربێیتەوە جوانکیلەکەم"

بە زەردەخەنەوە سەرنجیمییا
هێشتا مۆبایلەکان بە گوێمانەوەیە

بە گوێرەی دەربڕینی ڕوخساری لەوە ئەچێ باوەڕ نەکات بەوەی ئەیبینێ
حەقی خۆیەتی
دوو هەفتەیە تەنانەت لە ڕۆژە پشووەکانیشا لە ماڵەوە بە تەنهایە
تەنها شەوان کاتم هەیە لە ماڵەوەبم
خۆشم حەز ناکەم ئاوایە
بەس دەمێکە کار ئەکەم بۆ ئەم پرۆژەیەمان




Señorita Donde viven las historias. Descúbrelo ahora