بــێـویژدان

492 91 17
                                    


⤷ELIZABETH's POV↴






لەگەڵ جۆنگـهان لە ڕێـگا بووین بـۆ ماڵەوە
نازانم هـۆکاری ئـەم توڕە بـوونە لە ڕادە بەدەرەی چییە؟
تەنـها ئەڵـێ با بـگەینە ماڵەوە ئـیتر من و تـۆ وەکو دوو هاوسەری ئاسایی پێـکەوە ئـەبـین!
هەر جارێک ئەو وا ئەڵێـت هەناسەم ئەگیـرێت
مـن بەردەوامم لە گریـان ئەویش زیاتر تـوڕە ئـەبێ وەکـو سەرخۆشێـک شۆفێـری ئـەکـات...

جۆنـگـهان: بە نەفـرەت بیـت ئەو گریانە بێ مانایەت بوەستێنە، هەتا سـاردم نەکردویتەتەوە لـێرەیـا.
٭بە توڕەی و هاوارەوە قسەکانی کرد کاتێک بەردەوام بوو لە شۆفێـری٭

تەنها گوێم بە قسەکەی نەدا
مـن خـۆ لە خۆشی خۆما ناگریم تا هەر کاتێک بـمەوێ بوەستم فرمێسکەکانـم بوەستم، لە دۆزەخی خـۆم ئەتـرسم

لە خوا ئەپاڕێـمەوە
نەگەین بـەو ماڵە و هەردووکـمـان  گیـانمان دەربـچێ
ئەو بـمێنێتەوە ئەبێتە ئەهریمەن بۆ ژیانی کەسێکی تـر
من بـمێنـمەوە کەسێکی تر ئەبێت بە ئەهریمەنـم
مردنی هەردووکـمانی تاکە چارەسەری ئەم ژیانەی ئێستامانە

خەڵک بە ئاسوودەی لەگەڵ خێزانەکانیان لە نێو ئەو شەقام و پارکـه دڵڕفێنانە ئەسـوڕێـنەوە
هەر کەسەو سەرقاڵە بە ژیانی تایبەتی خـۆیەوە

منیش بوکەڵەی دەستی کابرایەکی نامەردم
ئاخـر جیاوازی نێوان من و ئەو کچانەی بە دڵخۆشی ئەژین لەگەڵ خـێزانەکانیان چییـە؟؟
ئەوەیە کە بەڕاستی شایەنی ئـەم چارەنوسە نیـم یان چـی؟

کۆڵ ئەدەم

چـیتر بە دوای خۆشیا ناگەڕێـم لەم ژیانەیا
چوار مانـگە لای ئەم نەفرەتییەم وەکو چل ساڵ وایە
خۆشـم پێشبینی ئـەم ژیانەم بۆ خۆم نەکـردبوو
ئەگەر ڕزگارکەرێکـم هەبوبا دەمێک بوو ڕزگاری کردبـوو
بەڵام وادیارە نیـمە

جۆنگهـان: ڕێگاکە تەواو بوو خاتونەکەم.
دڵخۆشی لە دەنگیـا بەدی ئـەکرا٭

چەن زوو تەواو بوو ڕێگاکە
ئێ بـۆ نا
مادام من ئەگەم بە ناخۆشییەکی تر زوو تەواو ئەبێ
پێشـتر هەتا ئەگەشتین بە ماڵەوە بۆ ئەوەی کەمێک هەوای  پاک هەڵمـژم دوور لە هی نێـو ئەو سەیارە ساڵێکی پێ ئەچـوو
ئێستا مـن ئەمویست ڕێگاکە درێژ بێتەوە بوو بە دوو هەنـگاو
هیچ پێـم سەیر نییە، هیـچ

فرمێسکەکـانم سڕی و بەبێ باکی دابەزیم
گرنگیم بە ئەو نەدا
ڕاستەوخـۆ ڕۆیشـتمە ماڵـەوە
دیسان زۆر بێدەنگ و ناخۆشە
کاتێک دایکم لێرە بوو ئێرە بووبوو بە بەهەشتی ئەم دنیا
بەڵام بەهۆی باوکە گیانمەوە ئەویش لێـم دوورە
کێشە نییە، ڕاهاتووم لەوەی لە دووری ئەزیزەکانـم بژیـم

لە مەتبەخەکە پەرداخێ ئـاوم تێکرد ویسـتم بیخۆمەوە
لە ناکاو کەسێک دەسـتی لە کەمەرم ئاڵاند لە دواوە، سەری بە پشـتی سـەرمەوە نا
پەرداخە لە دەسـتم کەوت
زۆر لە ناکاو بوو، دەمێک بوو کەس بـەم شێوەیە لە باوەشی نەکـردبـووم بەڵام هێشتا هەست بە خۆشەویستی نـاکەم
پەپوولەکانـی نێـو گەدەم نافڕن و باڵەکانی ئەکتر ناشکێنن
بەڵام بە دەنگی شکانی پەرداخەکەش خۆی تێک نەدا
ئەزانن بـۆچی؟!
چـونکە ئەگەر ئەو بەڕاستی منی خۆشبوێ ئێستا ئەم باوەشە قێزەونەی ئەپچڕێنێ و لێرە ئەمباتە دەرەوە بۆ ئەوەی
برینـدار نەبــم
بەڵام ئەو تەنـها بیری لای حەزەکانییەتی و هیچی تری لا گرنـگ نییە، تـەنها حەزەکانی لە منـا بەتـاڵ بکـاتەوە

Señorita Where stories live. Discover now