بۆچی وا ئـەکـەی؟

642 86 79
                                    


‘-NONE POVE_,

له‌ ژووره‌كه‌ی دانیشتبوو
وه‌كو مناڵێك چۆن برسی شیر بێت ئه‌گریا بیرئه‌كاته‌وه‌
چۆن گه‌یشت به‌م ڕۆژه‌؟
چۆن ئه‌م هه‌موو كێشه‌ و ناخۆشییه‌ یه‌خه‌ی گرت؟ چۆن ئه‌وه‌نه‌ بێهێز بووه‌؟

پێی وایه‌ هۆكاره‌كه‌ ته‌نها خۆیه‌تی
چاره‌نوس و ساویلكه‌یی خۆیه‌تی و هیچیكه‌..

به‌ پشتی ده‌ستی بۆ سه‌دهه‌مین جار فرمێسكه‌كانی سڕی, چاوی و ڕوومه‌ته‌كانی سوور بونه‌ته‌وه‌ به‌هۆی گریانی بێ سووده‌وه‌
ته‌نها ئه‌یه‌وێ بگری چونكه‌ نازانێ ئه‌بێ چی بكات!


كارما: تخوا به‌سه‌ ئیتر كه‌م بگری.
*به‌ بێزارییه‌وه‌ وتی و هه‌ردوو چاوی ئه‌وی سڕیی*


بێث: وازم لێ بێنه‌ تخوا.
*له‌ به‌ینی هه‌نسكه‌كانیا پێ وتی*

كارما: ئێستا جۆنگهان یه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر وتی بۆ ئه‌گری چی ئه‌ڵێی! ها؟ ئه‌ڵێی دووگیانم بۆیه‌ ئه‌گریم؟
*به‌ ڕه‌قی پێی وت تا بێته‌وه‌ سه‌ر خۆی*


بێث ئاوی لوتی هه‌ڵكێشایه‌وه‌ و دووباره‌ هه‌ردوو چاوی سڕی و سه‌یری دالیا ـی كرد كه‌ له‌سه‌ری سیسه‌مه‌كه‌وه‌ به‌ بێزاری دانیشتووه‌ به‌ دیارییه‌وه‌ 

ئه‌مڕۆ هه‌فته‌یه‌كی ڕێك به‌سه‌ر كاتی سوڕی مانگانه‌كه‌یا تیپه‌ڕی كه‌ نه‌هاتووه‌
ئه‌مه‌ جارێكی تر ته‌واو دڵنیای كرده‌وه‌ كه‌ دووگیانه‌

ئه‌یه‌وێ پێش ئه‌وه‌ی مناڵه‌كه‌ی دڵی ده‌ست بكات به‌ لێدان له‌باری ببات به‌ڵام نه‌ جیمین ئه‌وه‌ی پێ ڕاسته‌ نه‌ خاتوو مه‌یسا و كچه‌كانیش
ئاوا په‌ل و پۆی شكاوه‌ و ناتوانێ هیچ بكات ئه‌شترسێ كه‌ جۆنگهان پێ بزانێ


دالیا: سه‌یركه‌ قسه‌كه‌ی جیمین جوان بوو, ئه‌توانی ئاشكرای بكه‌ی كه‌ دووگیانی و به‌و مه‌رجه‌ مناڵكه‌ بهێڵیته‌وه‌ كه‌ جۆنگهان لێو جیابێته‌وه‌.. بۆ نازانی ڕێگاكان تاقی بكه‌یته‌وه‌؟!
*ئامۆژگارییه‌كانی بیرهێنایه‌وه‌*


بێث: من خۆم بێ باوك گه‌وره‌ بووم نامه‌وێ ئه‌ویش بێ باوك گه‌وره‌ بێت بۆیه‌ هه‌ر نه‌بێت باشتره‌.
*به‌ كزی وتی و به‌ به‌تانییه‌كه‌ لوتی سڕی*

دالیا هه‌ناسیه‌كی توندی هه‌ڵكێشا له‌وه‌ی كه‌
ئه‌و كچه‌ به‌رد ئه‌خاته‌ سه‌ر هه‌موو ڕێگایه‌ك!

كارما: بۆچی بێ باوك گه‌وره‌ ئه‌بێ؟ ئه‌ی جیمین چی ئه‌كا ئه‌گه‌ر نه‌بێ به‌ باوك بۆ هه‌ردووكتان!!


دالیا: نا مه‌سه‌له‌ك ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر ئه‌بێ ئه‌وه‌ بكات كه‌ مێشكه‌ پووكه‌كه‌ی پێی ئه‌ڵێت!
*دووباره‌ قسه‌ ڕه‌قه‌كانی وه‌شاند* 

Señorita Where stories live. Discover now