زۆر زاڵـمـی

676 87 133
                                    















^ELIZABETH's POV>










ڕێگا نەفرەتییەکە بۆ بنکەکە پەنجا ساڵی خایاند
کەچی تێیهیۆنگ ئەڵێ هەمووی 30 خولەک بوو؟؟

هەست بە وڕی ئەکەم
کە سەیارەکە بە لایەکا پێچ ئەکاتەوە تەنها پشتێنی سەلامەتییەکە گرتوومی ئەگینا دەمێک بوو لەسەر شوێن پێی سەیارەکەیا پاڵکەوتبووم
هەموو ساتێ وائەزانم بە دەما ئەکەوم کەچی
وەکو گوێدرێژ بە پێـوەم
نازانم بۆچی ئەتوانم بەرگەی ئەمانە بگرم
بەجددی نـازانم..

تەواوی ڕێگاکە ئەو کابرا نەفرەتییە وەکو سێبەر بە دوامانەوە بـوو
تێناگەم چی لە من ئەوێ!
تێیهیۆنگ ڕاستەکا تەنها ئەیەوێ جیمین ـی من تـوڕە بـکات بەوەی هێشتا نەفرەتیانە ژنی ئەوم
بەس بەڵێن بێت هەفتەی داهاتوو داددگاییەکە ڕێک بخەمەوە ئەگەر تەنانەت لەناو جێگاشا کەوتبێتم

جـیمین ئەبورێتەوە..
جیمین تووشی کێشە ئەبێت
جـیمین شـەو تا بەیانی بەخەبەرە
جیمین بریندار ئەبێ و ئـەمرێت
جیمین ئەخرێتە زیندان
هەمووی بە هۆی منەوە
ئـەو هیچ کێشەیەکی نەبوو.. لەگەڵ کەسا دوژمـنایەتی و شەڕی نەبوو هەتا وەکو بێ ڕەوشتێک ڕۆشتمە باوەشیەوە.. لە ماڵەکەیا ژیام.. لەگەڵی خەوتم
تـاکە کێشەت منم جیمین.. تەنـها من



دالیا: کەم بگری.. دەی دابـەزە!
*توڕە بوو بە توندی ڕوومەتی سڕیم و دابەزی*

ئاگام لێ نەبوو ئەگریم
بە قۆڵی چاکەتەکەم چاوم سـڕی و بە یارمەتی
دالـیا دابەزیم
هەستەکەم شتێک نەبێ خۆمی پێوە بگرم ئەبێ وەکو مناڵ بە سەرم ئەژنۆکانما بڕۆم

چـۆی لە تەنیشتمەوە دەرکەوت دەستی لە پشتم خشاند و لەگەڵ ئێمەیا بە هێواشی ڕێی ئەکرد




"ئەبینم بووی بە سێبەرم دووبارە"

بە ڕقەوە پێم وت و دەستیم دورخستەوە بێ ئەوەی سەرنجی بدەم
قەت ناتوانم بوەستم لە بیرکردنەوە لەوەی گەر ئەو ڕۆژەی وەکو مناڵێکی نەفام ئەو کاغەزە نەفرەتییەم واژۆ نەکردبا و بە حاکمەکەم وتبا ئەم کابرایە زۆرم
لێ ئەکا و ڕامکردبا هیچ کام لەمانە ڕوویان نەئەیا
لەو باوەڕەیام کە هیچیان ڕووی نەئەیا
بـە چ بۆنەیەکەوە ئەبێ ڕووبات
ئەگەر ئەم هیچ و پوچە نەبایە!




چۆی: ئیتر وا ئەبـم.
*بە لووت بەرزییەوە قسەی کرد*

پشت گوێم خست تا وا نەزانێ گرنگی بە هەبوونی ئەیەم لێرەیا
تەنها ئەبێ وەکو سەگ دان بەوەیا بنێ کە هەڵە
بووە و لە دەست یانی مناڵەکەم هیچ خەتایەکی
جیمین ـی تیا نییە

Señorita Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ