ڕۆژێـک پێش داددگایی..^ELIZABETH's POV>
هـەنێ جار ژیان زۆر خراپتر باجی خراپەکانی کە کردووتە پێتی ئەیاتەوە
نەفـرەت بە جۆرێ ڕۆژی ڕووناک لە تاریکە شەو تاریـکتر ئەبێ لە پێش چـاوەکانت
هەر بەجددی شایەنی هەموو ئەمانەم؟!!؟!جیمین: نەخێر ئیتر تەنها لەبەر ئەوەی بە خاڵێک لێتم بردەوە عاجـز بوویت.
*بە تۆنێکی بە فیزەوە قسەی کرد*ئـاوڕم دایەوە بە گرژی سێری جیمین ـم کرد لە پشتمەوە ڕێی ئەکرد
وەکو ئەوەی پێشبینیم ئەکرد بـزەیەک لە سوچی لێوییەوە بـوو
هەموو بەشێکم هاواری ئـەو ئەکات
بەس نەخێر بۆ ساتێ دڵ ڕەق ئەبم بەرامبەر خۆم ڕێک وەکو ئەوەی ئەبێ لە بەیانییەوە لەسەری بڕۆم
ئۆهـ
نەفرەت
بەیانی"فێڵت لێ کـردم قوربان، فـێڵ! هەموو جارێک یاریمان کردووە من بردومەتەوە"
بە کەللە ڕەقییەوە وتم بەردەوام بووم لە ڕۆشتن
لەوانەیە ئێستا کاتژمێر بووبێت بە 3..
3ـی دوای نیوەڕۆ
بۆ نانی بەیانی لە 10 و شتێ بوو دەرچووین
وەکو وتی پشوویەکی وەرگرت بۆ ئەوەی ڕۆژێکی ناوەڕاستی هەفتە بەیەکەوە بەسەربەریننانی بەیانیمان خوارد.. دوای نیو سەعات مناقەشە کردن 'بڕۆین بۆ کوێ؟ حەزت لە کوێیە؟'
'بە دڵی تۆ' بردمی بـۆ دووکانێکی جادوویی! مەبەستمە کە ئەڵێم جادوویی!
نەفرەت ئەگەر تۆ خۆت بە ناشرینترین کەسی سەر ئەم هەسارەیە ئەزانی جلەکانی ئەوێ تاقیبکەرەوە ئەسڵەن لەبیری ئەکەی ناشرین بوویت! بۆ هەتاهەتایە جوانی ئەو ساتەی خۆت لەبەر چاو ئەبێ کە لەناو جلەکەیاییت!زۆرم لێکرد، بەڵام بە قسەی نەکردم بچینە دووکانێکی ئاوا بۆ ئەوەی منیش جل بۆ ئەو بکڕم..
کەسمان جەوی ئەوەمان نەبوو بچینە مۆڵ بۆ جل کڕین بۆیە وازمان لە بیرۆکەی بازاڕی کردن هێنا
لە جێی ئەوە سەردانی مۆزەخانەیەکی کۆنمان کرد
جیمین وەکو ئەوەی لەوێ گەورە بوبێت چیرۆکی زۆربەی پەیکەرەکانی ئەزانی.. ڕاستی سەرمسوڕما بە زیرەکییەکەی وای لێ کردم ملیارەها جاری تر عاشـقی ببمەوە لە کاتێکا ئەبێ وازی لێ بهێنم..
وە هەنێ کتێبمـان کڕی
هەستم ئەکرد ئەسوتێم کە لەگەڵ هەڵبژاردنی هەر کتبێکی ڕۆمانسی بزەیەکی بۆ ئەکردم، بە جەستە لەوێ بووم ئەگینا ڕۆحم زۆر بەرز فڕی بـوودواتر چووین بۆ یاری بۆوڵینگ..
لەوێ سەرپەرشتیاری شوێنەکەی لێبوو
زانی خۆشەویستین پێی وتین؛
'هـەر یەکێکتان بیبەنەوە خەڵاتێکی تایبەتی ئەکەم'
نەفرەت ئەو ساتە دەستمان کرد بەوەی جیڕبین بەرامبەر یەکتری! پێکەنیناوییە
ئێمە هەموو شتێکمان هەیە کە پێویستمانە کەچی وەکو ئەوەی ژیانمان لەسەر بردنەوەی ئەو خەڵاتە بێت پشتمان لە یەک کردبوو
کۆتا خاڵ لە دەستی منا مایەوە
ئەگەر بەو لێدانە خاڵێکم بە دەست هێنابا یەکسان ئەبووین بەڵام جیمین لەو کاتەیا بۆ یەکەم جار... بــۆ یــەکەم جـار بە دەنگی بەرز پژمی ڕایچەڵەکاندم!
ئەسڵەن خەریک بوو پەنجەکانم لەگەڵ تۆپەکەیا بڕوات
لە کۆی دە خاڵ ئەو هەشتی بردەوە
مـن حەوت
کابرا دەستبەندێکی زیوی بە دیاری بە جیمین ـیا
نەفرەت شتێکی زۆر سادە بوو
بەڵام خەڵاتکردن هەر خەڵاتکردنە
ئەوەنە زاڵم بوو نوقڵێکی بە من نەیا
بەس بۆ ئەوەی بـمانیا بە شەڕا..
ВЫ ЧИТАЕТЕ
Señorita
Любовные романы"تـەنانەت پێش ئـەوەی نــــاویشیــی بـزانـــم" چیرۆکەکە کەمێ تێکەڵە.. وە هەنێ جوڵە و قسەی سەروو تەمەنی 18ـشی تیایە،، من لە هیچ شوێنێکا ئاگادارت ناکەمەوە بڵێم ئەگەر حەزت لەو بەشانە نییە بیپەڕێنە... لە سەرەتاوە پێم وتی تێکەڵە! ئەوی تر لەسەر خۆتە ئەیخ...