ئــەگەڕێــمەوە بۆ بــوســان

736 95 13
                                    


نەمزانی چی جواب بدەمەوە ویستم پشت گوێی بخەم و گرنگی پێنەدەم بەڵام ئەو لەسەر یەکێک لە کورسییەکان دانیشتن و دەستی لەسەر مێزەکە دانا مۆبایلەکەی ئەجوڵاند چاویشی لەسەر من لانەئەبرد....هەستم بە نائاسودەی کرد!

"یەک خولەک بزان ئەو پیاوە چی ئەوێ و ئەگەڕێمەوە"
بە نایینم وت ئەویش کەمێ حاڵەتەکەی پێ سەیر بوو تەنها سەری بە 'باشە' جوڵاند منیش کۆتا قومم لە قاوەکەم دا و ڕۆشتم بەرەو ئەو مێزەی پیاوە سەیرەکەی دانیشتبووە....

"فەرموو بەڕێزم قاوەکەت چۆن بێت"
٭بەڕێزەوە وتم ئەویش بە شێوەیەکی باش سەیری نەئەکردم٭

وتی: هاتووم قسە لەگەڵ تۆ بکەم.
٭زۆر موشتەریم بینیوە بە ساردی ڕەفتاریان کردووە بەڵام ئەم پیاوە بێتام سارد و ڕەق بوو قسەکانی٭

"بـبوورە...ئـــم بەڵام من تۆ ناناسم"
٭بە ئاسایی وتم و سەرم جوڵاند لەگەڵ کۆتا وشەی کە وتم٭

وتی: لە ئەمڕۆ بە دواوە وەکو کەسە نزیکەکانی ژیانت ئەمناسی.
٭واهــ خۆی بەچی ئەزانێ وا لەگەڵ کەسە نزیکەکانم بەراورد ئەکات!!!!!٭

دانیـشتم لەسەر یەکێک لەو دوو کورسیەی کە مابووەوە ڕێک دەرگای سەرەکی قاوەخانەکەم لێ دیارە هەر کەسێک بێت، بڕوات من ئەیبینم ئەوە زۆر خۆشە بۆ من بەڵام کاتێک بیر ئەکەمەوە ئەم پیاوە بەم شێوەیە قسە ئەکات هەموو خۆشییەکانی ژیانم لەبیر ئەکەم کە دیسان دڵگرانم ئەکات....

"مەبەستت؟!"
٭پەنجەکانم لێک ئاڵاند، برۆکانیشم لێی گرژ کرد... ڕونکردنەوەم ئەوێ!٭

وتی: پێـم وابێ براکەت باسی منی بۆ کردووی.

" مـن بـرام نییە!"
٭زۆر بە ئاسایی درۆم کرد چونکە هیچ بەدڵم نییە ئەوەی قسەم لەگەڵ ئەکات٭

پێـکەنی؟!
ئەزانێ مرۆڤ ئەتوانێ ڕوخسارێکی جوان دروست بکات!!!
بۆستە یان ئەزانێ درۆم کرد.....

وتی: وانـگ جیهیۆن هـاوڕێی منـە.
٭پێش ئەوەی قسە بکات ڕوخساری ئاسایی کردەوە وەکو ئەوەی بە درێژایی تەمەنی خەندەی نەکردبێ٭

"وەکـو پێشبینیم کرد"
٭بە بێ بڕوای سەرم جوڵاند، بەڵام بەڕاستی ئەو باسی هیچ کەسێکی بۆ نەکردووم٭

وتی: کەمێـک بوەستە لەبیرکردنەوە لە نامۆیی من بیر بکەوە براکەت دوێنێ شەو چی پـێ وتی!!!
٭کەمێک شـۆک بووم برۆکانم لێک نزیککردەوە٭

دوێنێ جیهیۆن چی پێ وتم؟.....نەخێـر نەخێـر ئەمە مەحاڵە.
توند چاوەکانم داخست سەرم  هێنایە خوار، نامەوێ کابرایەکی بەم چەشنە سارد داوای منی کردبێ هەتا ئەگەر ڕازیش نەبم!!!!
سەرم بەرز کردەوە ڕوخسارێکی بەتاڵم نیشاندا...

وتی: بیرت کەوتەوە؟

"بەڵام پێم وابوو پێی وتوی کە من زاری نیم بەوە!"

Señorita Where stories live. Discover now