^ELIZABETH's POV>ئۆراڵ: یەکێ بتبینێ ئەڵێ کەشتییەکەو نوقم بووە! بۆ وا بێدەنگ و خەیاڵ ڕۆشتووی؟
*قاوەیەکی پێدام و بەرامبەرم دانیشت*"من ئەڵێی؟"
ئۆراڵ: کەسی تر لەسەر ئەم مێزە دانیشتووە قسەی لەگەڵ بکەم؟ بێگوومان لەگەڵ تۆمە.
*قومێکی لە لاتێکەی خۆی خواردەوە و بە سەرنجەوە سەیری کردم*"نـا باشم، تەنها ماندووم"
ئۆراڵ: لە سەرەتای هەفتەوە هەتا ئەمڕۆ هەر ئاوا بینیومی، چەن ڕۆژ ماندوویی؟ چیتە!
*ڕوخساری یا بەیەکا کە زانی درۆم کرد*"یــاا بۆ باوەڕم پێ ناکەی؟؟ هەر بەجددی هیچ کێشەیەکم نییە تەنها ماندووم! بڕۆ گرنگی بە خۆشەویستەکەی خۆو بدە"
ئۆراڵ: گرنگی بە خۆشەویستی خۆم ئەیەم ئەکید، بەڵام نامەوێ هاوکارەکەم تەمەڵ بێت.
*بە سادەیی پێی وتم و بەردەوام بوو لە خواردنەوەکەی*عەینەکەکەمم لە چاو کردەوە و هیچم نەوت ئەویش هیچی تر قسەی نەکرد
حەوسەڵەی قسە کردنم لەگەڵ کەسا نییە
ئەمەوێ بڕۆمە ماڵەوە خۆم لە جێگاما بنێژم و هەتا هەتایە خەبەرم نەبێتەوە
تەنها تاقەتی هیچم نییە ئەم هەفتەیە
نامەوێ بیری خۆشمی بهێنمەوە بۆچی ئاوهام
بـۆچی؟
چونکە بەردەوام بیر لە جیمین ئەکەمەوە
بەردەوام
بــەردەوام
بــــەردەوامهەموو کاتێک خەیاڵم ئەڕوات کە بە ئاگا یەمەوە ئەزانم چەنێک مێشکم سەرقاڵ کردووە بە ئەوەوە
بەڵام خەتای ئـەوە!!
مانای چییە نیوە شەوێک لەناکاو یەتە لام تا بەرەبەیان ولە باوەشیا ئەمخەوێنێت و وەکو خـێو بۆ هەفتەیەک وون ئەبێ!
ئەمـڕۆ ڕێک هەفتەیەکە کە بۆ یەکەم جار و کۆتا جار بینیومە
نــەفرەت یەک هـەفتە!!!
مرۆڤ پەیوەندییەک ئەکات، سەردانێک ئەکات!
نـەخێر من گەمژەم چاوەڕێی دەرکەوتنی ئەکەم وەکو سەر لێشێواوێکهێندە گەمژەم یەک کاتژمێر بە ناو ژمارەکانی مۆبایلەکەما گەڕاوم بە هیوای ئەوەی ژمارەکەی ئەوی تیا بدۆزمەوە کە ئەو شەوە تەلەفۆنی کرد بەڵام نەفرەت نـییە
دووبارە بیر بهێنمەوە بۆچی نەبوو ئێلی؟
چونکە وەکو ترسنۆکێک هەر دوای ئەوەی تەلەفۆنی کرد ژمارەکەیم لە لیستەکەیا سڕییەوە
خـوایە بۆچی هێندە کەم ئەقڵم من!بە دەستی خۆم نییە دووبارە تینووی ماچ و دەست لێدانەکانی بووم دوای ئـەو شەوە
بەڵام وا دیارە ئەو بە قەد من مەراقی بینینەوەی نییەئۆراڵ ڕاستەکا ئەگەر کەشتییەکەی بازرگانیشم هەبوایە و نوقم بوبا ئەوەنەی ئێسا خەفەتم نەئەخوارد
زۆر ساویلکەی ئێلی
زۆر
VOCÊ ESTÁ LENDO
Señorita
Romance"تـەنانەت پێش ئـەوەی نــــاویشیــی بـزانـــم" چیرۆکەکە کەمێ تێکەڵە.. وە هەنێ جوڵە و قسەی سەروو تەمەنی 18ـشی تیایە،، من لە هیچ شوێنێکا ئاگادارت ناکەمەوە بڵێم ئەگەر حەزت لەو بەشانە نییە بیپەڕێنە... لە سەرەتاوە پێم وتی تێکەڵە! ئەوی تر لەسەر خۆتە ئەیخ...