هـەست بە چی ئـەکەی؟

575 83 30
                                    

پێش خوێدنەوە ڤـۆت بـکە✩

⤷JUNGKOOK's POV↴





لە قاوەخانەکەی باوکی جیمین دانیشتبـووم چاوەڕێی
تێیهیـۆنگ ـم ئەکرد...
مۆبایلەکەی جیمین ـم دەرهێنا لە گیرفانـم، نامەکانم خوێندەوە
پێم وابێ زیاتر لە دە جار خوێندوومەتەوە نەکا شتێکی نوسیبێ من نەمبینیبێت یان بە شێوەیەکی تر خوێندبێتمەوە

هەر هەمان شـتە، هەمان قسەیە شتێکی تیا نابینم بتوانین بیدۆزینەوە و باسی ڕوداوەکـانی بۆ بکەین
دوو شتی تیایە لەوانەیە سودی هەبێت بۆ ئەوەی بچین بۆ لای
یەک، لە سۆول ـە....دوو، چـۆی جۆنگـهان ناوی پیاوەکەیە.

تێی: جونگـکووک.
٭وتی و لە تەنیشتـم دانیشت، شڵەژاو دیارە!٭

"سڵاو، بەخێرهاتی"
٭وتـم و مۆبایلەکەم کوژاندەوە٭

تێی: سـپاس، کوا با نامەکان بخوێنمەوە.
٭مۆبایلەکم پێیدا ئەویش ڕاستەوخۆ کردییەوە٭

تێی: لە چی نامەی ناردبوو.
٭پرسی کاتی سەیری ئەو ئەپانەی ئەکرد کە لە ڕێگایەوە چات ئەکرێ٭

"لە Skype"

هیچی تر قسەی نەکرد ڕۆشتە سەر نامەکان
خوێندیەوە، چەن جارێک خوێندییەوە بەبێ باوەڕی سەری ئەجوڵاند، نازانم چی هەیە لەو نامەیەیا ئەو باوەڕی پێ ناکات

تێی: چـۆی جۆنگهان، چۆی...جۆنگـهان
٭چەن جارێک ناوی ئەهێنا٭

تێی: نەخێـر نابێت نابێت ئەو کچە ئەو بوبێ...
٭توڕە بوو توند دەستی لە قژی گیر کرد٭

"نەڵێـی ئەو پیاوە ئەناسی"
٭ئەگەر بەڕاستی بیناسێ چیتر ئەوەی ئەیبنیم بە چاوەکانم باوەڕی پێ نـاکەم٭

تێی: تەنانەت هاوڕێی بـاوکیشـمە.
٭بە گرژی سەیری کردم٭

"تـۆش ئەیناسی؟"
٭سەری بە ئەرێ لەقاند، لەگەڵیا من شـۆک بووم٭

تێی: جونگـکووک ئەو گەشتەی کردمان لەگەڵ دایک و باوکم کە ڕۆشتین بۆ سۆول، لەگەڵ ئەو پیاوە نانمـان خوارد.
٭سەیری مۆبایلەکەی دەستی ئەکرد و داڵغەی ڕۆشتبوو قسەی ئەکرد٭

"ئەو کچەی لەگەڵ بوو!!!"

تێی: بەڵێ، ڕێک ئەو شێوەیەی هەبوو کە جیمین بەردەوام باسی ئەکرد ئەبوو بە پیاهەڵدانەکانی جیمین ـەوە بیناسمەوە.
٭بە بێتاقەتی قسەی ئەکرد٭

"تێی ئەبێ ئەو کـچە بدۆزینەوە"

کەمێک وەستا هیچی نەوت لەوە ئەچێ بیربکاتەوە...

تێی: کە جیمین ـمان لا نەبێت ئەو کچەش نایەتە لای ئێـمە.
٭بە بێ هیواییەوە قسەی کرد، تەواو خەم دایگرتـبوو٭

"هەر نەبێ لەبەر خاتری جیمین با یارمەتی بەین.... یان با بیڕفێنین"
٭پێشنیارم کرد٭

تێی: ئاسان نابێت، جۆنگـهان پیاوێکی سـەختە، ببوورە...
٭وتی و مۆبایلەکەی لە گیرفانی دەرهێـنا و ڕۆشتە دەروە چونکە پەیوەندییەکەی بۆ هـات٭

Señorita Onde histórias criam vida. Descubra agora