پـێم وتـی مــەیـە

454 72 260
                                    








<JIMIN's POV>













مێشکم زوو زوو قسەکەی هێریم ـی ئەدایەوە بە چاوما هەتا گەشتمە ئەو ناونیشانەی پێیدام
ئێساش کە ڕێک لە پێش خانووەکەم دڵم زۆر خێر لێ ئەیا
یانی ئەم هەموو ماوەیە ئەوەنە لێم نزیک بووە و ئاگام لە ڕۆحی خـۆم نەبـووە!
ماڵمان لێک نزیک نییە.. بەڵام ئەوەی کە لە هەمان شارە لەگەڵما وا ئەزانم هەر ماڵەکەی خۆما لەگەڵما ژیاوە بێ ئاگایی خۆم
چۆن لێرە بە دوایا نەگەڕاوم؟! ئەزانێ چاوەڕێی دوورییەکەی زۆری لێ ئەکەم نەک هەر لە ماڵەکەی خۆما خۆی شاردبێتەوە..

دابەزیم و پشتم نا بە سەیارەکەمەوە و هەردوو دەستم خستە گیرفانی پانتۆڵەکەم
بایەکەی سارد ئەیات لە ملم
بەڵام من لێرەم هیچ شتێکی تر گرنگ نییە

ئەبـوو بە قسەی دایکم بکەم و دوای نان خواردنەکەمان بگەڕێمەوە ماڵەوە، تێپەڕینی ئەم چوار سەعاتە وەکو چل ساڵ بوو بۆم..
مۆبایلەکەم ئەڵێ کاتژمێر 12:32 خولەکە
من لە کاتژمێر هەشتەوە بۆم ئەم ساتە هەناسە ئەیەم بەفریش بگرم کێشەم نییە

خانووەکەیان گەورە نییە، بچووکیش نییە
بۆشاییەکەی بێ عەیبە بۆ ئەوەی لەگەڵ دایکی و زڕ باوکی تیایا بژی.. بە قسەی هێریم لەگەڵ ئەوانا ئەژی و لای ئەو ئۆراڵ ناوە کاری تاتۆ ئەکات!

بیرەکەمەوە ئەگەر بەتەنها بوایە ئێستا وەکو دز لە ژوورەوە بووم
بەس نەفرەت ئەبێ هەتا بەیانیش چاوەڕێ بکەم بۆ ئەوەی بیبینم..
خوایە گیان چوار سەعات تێنەپەڕی، دوانزە سەعات قەت تێناپەڕێ.

هێشتاش خۆمێکی سەر لێشیواوم لەبەر چاوە چۆن بە شارا بە دوای ئێلی ـیا ئەگەڕام
نەفرەت ئەبێ هۆکارێکی وای هەبێ تا ئەم ماوەیەم بیرباتەوە.. پێویستە هەیبێت!

مۆبایلەکەم بەرز کردەوە و وێنەیەکی خانووەکەم گرت، فلاشەکەش پێ بوو لەگەڵ وێنەکەیا بەڵام هەر تاریک دەرچوو وێنەکە
هەر بە سەیرکردنی ئەم هەیکەلە دڵم ئاسوودە ئەبێ کە ئەزانم خۆشەویستەکەمی لێیە
هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا و دایەوە
هەستەکەم شتێکی قورس لەسەر دڵم لاچووە
ئەبێ بینینی هەستێکی چۆن بێ..

تـۆ بڵێی هێریم بە درۆ وتبێتی ئەمە ماڵییەتی!
خۆ لێی ڕائەبینم چونکە هاوڕێی ئێلی ـە
با وابێت
دوای خانم خۆی باجەکەی ئەیاتەوە..




: هێی!!

دەنگێکی گڕ وای کرد ڕووم بسوڕێنم بەلای ڕاستا
پیاوێکی باڵا بەرز بوو بەرەو لام ئەهات؟
کیسەیەکی ئاوی بە دەستەوە بوو کە تەواو نزیک بۆوە زانیم هەنێ سناک و شتی تیایە و ڕوخساریشی ڕوون بۆوە

نـــەفـرەت!
هـێریم هەڵی نەخەڵەتاندووم
ئەمە زڕ باوکی ئێلی ـیە!
نەفرەت
بەشی پێشەوەی کڵاوەکەم زیاتر هێنایە خوارەوە تا ڕوخسارم بە باشی نەبینێ
بەڵام ئەم کابرایە لەوە گەنجترە کە لە وێنەیا دیارە لەو باوەڕەیا نیم نەمناسێنێتەوە.. ئەگەر بمناسێت.


Señorita Donde viven las historias. Descúbrelo ahora