جـارێکی تـر..؟

637 89 143
                                    










^JIMINs POV>













ئێلی: تـۆ بڵێی بەتەنها نەهاتبێ!
*داڵخەی لەسەر کچە بچوکەکە بوو کە قسەی کرد*




"نـا گیانە.. مناڵ درۆی ئاواهی ناکا"

بەدیارییەوە دانیشتووین هەر لە شوێنەکەی خۆمـان ئەویش بە دیاری بوکەڵەکەیەوە دانیشتووە و سەیری خەڵکەکە ئەکات
جار جارە هەنسک ئەیا و لوتی ئەسڕی
ئـەوەنە شیرینە دڵم لای دایکییەتی ئەبێ ئێستا چەن بە حەسرەتەوە دوایا بگەڕێ

هەتا قسەی لەگەڵ نەکەین قسە ناکا
ناوی خۆشیمان پێ ناڵێ چونکە حەزی لە ناوی خۆی نییە!




ئێلی: وەرە لای ئێمە دانیشە ئێستا دایکت یەتەوە.
*بە دەستی پەرچەمی کچە بچووکەکەی چاک کرد و بە هێمنییەوە قسەی لەگەڵا کرد*


هیچی نەوت
کەمێ سەری لەقاند و هاتە لای من دانیشت.. قاچەکانی لە هەوایا مایەوە

بزەیەکم کرد بۆ شێوە کیوتەکەی

ئێلی ـیش لە لایەکەی ترییەوە دانیشت لە تەنیشتی هەر دەستی بە قژە درێژەکەی کچەکەوە بوو
چاوە جوانەکانی زۆر نیگەران دەرەکەون لەوەتەی چاوەڕێین کەسێک بێتەوە لای کچەکە



ئێلی: گیانەکەم ناوی خۆتمان پێ بڵێ بەڵکو بتوانین بتبەین بۆ لای دایکت؟
*بە زەردەخەنەوە داوای لێکرد*

کەمێ خۆم چەماندەوە تا ڕوخسارە وردەکەی ببینم کە سەیری بوکەڵەکەی دەستی ئەکات
لچی وەکو شتێکی قورس شۆڕ بۆتەوە




"باشە بوکەڵە جوانەکەت ناوی چییە؟"

دەستی ورچە بچووکەکەیم گرت و کەمێ جوڵاندمەوە
کەچی باوەشی پیاکرد و بە گرژی سەیری کردم


ئێلی سەیری کردم و پێکەنینێکی نەرمی کرد

بەجددی نازانم چی لەگەڵا بکەم تا قسە بکات



"سەیری من بکە.."

بە هێمنی پێم وت و دەستم لە پشتە بچوکەکەییا خشاند

ئەم جارە بە قسەی کردم
چاوەکانی و لووتی سوور هەڵگەڕاون
لەبەر گریان
زۆر شیرین و بێ تاوانە



"ئەتەوێ پیاسەیەک بکەین و شتی خۆش بخۆین؟ یان یاری بکەین؟"

بە زەردەخەنەوە داوام لێکرد
ئێلی ـیش سەری لەقاند و زەردەخەنە جوانەکەی دەرکەوتەوە

Señorita Where stories live. Discover now