ئەمجارە بگـریت تــوڕە ئـــەبــم

1K 126 13
                                    


✿ELIZABETH's POV✿

چاوم کردەوە کەمێ لە ناو جێگاکەم مامەوە بۆ ئەوەی بزانم ئەمڕۆ چی بکەم،......"جـیمین" هەستامەوە سەیری کاتژمێرم کرد 10:02AM "نەخێر ئیتر~" خێرا ڕۆشتم بۆ گەرماو.......
یەکەم جارمە 15خولەکـم پێ بچێ، خەتاکەی بخەمە ئەستۆی چی؟! خۆم، چونکە درەنگ خەبەرم بۆوە، یان خۆم، کە ئاوا بەپەرۆشم بۆ دووبارە بینینەوەی جیمین.
لە ئەنجاما هەر خەتای خۆمـە، ئایشش بێث پەلەبکە

دوای ئەوەی قژم وشک کردەوە خۆم گۆڕی جلێکی ئاسایم پۆشی و ڕۆشتم بۆ مەتبەخەکە بۆ ئەوەی نانی بەیانی دروست بکەم.....

نیوو سەعات زیاترم ویست بۆ ئەوەی بە تەواوی مێزەکە ئامادە بکەم، دواتر ڕۆشتم جلێکی جوانم پۆشی بەڵام هەر سادە بوو
مەیک ئەپێکی کەمم کرد و بە مەتاتێک قژم بەست و دوو تاڵ پەرچەمم دەرکرد، ڕاستی بڵێم زۆر کیووت دەر ئەکەوم:)

ئایشش کاتژمێر بوو بە 12 هێشتا جیمین نەهاتووە
ئۆهـــ بێزار بووم ئەوەنە چاوەڕێ بکەم هەر خۆی ماوەیەکی زۆرە خواردنەکان سارد بونەتەوە باوەڕ ئەکەن یەک زەڕە لەو خواردنانەم نەخواردووە ویستم لەگەڵ جیمین بیخۆم
بەڵام ئەو نەهات....
ئەمەوێ بگریم دڵم زۆر توندە.
باشە با جارێکی تر پەیوەندی پێوەبکەم

"باشە بەڕێز جیمین وڵامم مەدەوە، نا خەتای منە دوو سەعاتە وەکو گەمژەیەک چاوەڕێی ئەکەم، لە کاتێکا دڵم زۆر خێرا لێی ئەدا بۆ دووبارە بینینەوەی"
وابزانم 9 جار پەیوەندیم کرد بەڵام وڵامی هیچ کامیانی نەدایەوە.

دەستم کرد بە کۆکردنەوەی شتەکانی سەر مێزەکە.
ڕۆشتم بۆ هۆڵەکە، دانیشتم سەیری تیڤی بکەم کۆنتڕۆڵەکەم بەدەستە بوو بە دوای فیلمێکی خۆشا ئەگەڕام دۆزیمەوە، بیرم کەوتەوە هیچ نەخواردووە بەڕاستی برسیمە، ڕۆشتم هەنێ شتم هێنا دانیشتم سەیری فیلمەکەم ئەکرد،
"جیمین بۆچی ئێستااا" لە دڵی خۆم وتم چونکە دەنگی دەرگا هات، ڕۆشتم کردمەوە

" جیمین زوو نـ....."

:ئێلیزا چۆنی جیمین لێرەیە وایە؟
٭هەستم کرد کەمێ شپرزە بووە٭

" جین، جیمین نەهاتووە بۆ ئێرە."
٭لەگەڵ قسەکانی جین منیش شڵەژام دڵەڕاوکێم زیاتر بوو٭

جین: بەڵام ئەو وتی ئەمڕۆ بەیانی دێت بۆ لای تۆ، ئێستا وڵامی پەیوەندییەکانیشم ناداتەوە.
٭لەگەڵ قسەکانی ڕێگەم بۆی چۆڵ کرد بۆ ئەوەی بێتە ژورەوە، دڵیشم وەک گەمژەیەک خەریکە قەفەسی سنگم ئەشکێنێ بەهۆی لێدانە خێراکانی، زۆر ئەترسم......٭

" بڕۆین بۆ لای؟"
٭بە زۆر ئەو سێ وشەیەم وت قۆڕگم پڕ گریانە، نامەوێ بگریم٭

جین:هێـی ئارامبەوە ئەو باشە، لەوانەیە ڕۆشتبێ بۆ کارەکەی.

" بەڵام ئەو وتی دێم بۆ لات بۆ نانی بەیانی~"
٭خۆم پێ نەگیرا فرمێسک بە چاوما هاتە خوارەوە، خێرا سڕیم٭
:چووی بۆ ماڵەکەی؟

Señorita Donde viven las historias. Descúbrelo ahora