دوای نزیکەی 5 خولەک دەرگاکەی کردەوە منی بینی ڕاستەوخۆ شێوەی ڕوخساری گۆڕا بۆ شۆک، خێرا دەستێکی لەسەر چاوی دانا و بە دەستەکەی تر دەرگاکەی داخستەوە بە دەنگی بەرز پێکەنیم، دڵنیام ئێستا ڕوومەتەکانی سور بونەتەوە" ئێ خۆ یەکەمجارت نییە بە جلی ژێرەوە من ببینی"
٭بەدەنگی بەرز وتم بۆ ئەوەی گوێی لێ بێت و زیاتر شەرم بکات٭: تەواو وەرە ژوورەوە جلەکانم بەتەواوی پۆشیوە.
٭لە کاتی قسەکانما بەرەو دەرگاکە ڕۆشتم٭بێث: متمانەم پێت نییە لەوانەیە هێشــ....
٭قسەکەی تەواو نەکرد دەرگاکەم کردەوە٭
: جیمین ئەگەر جلت نەپۆشیوە زوو بڕۆ ژورەوە دەی.
٭دەستی لەسەر چاوی دانایەوە....،ئاخـ چی وای لە کچێکی سەرشێت کردووە بەم ڕادەیە شەرمن بێت بەرامبەر کێش؟! من...٭" باشە کەواتە دەستت لامەبە."
٭ڕۆشتمە بەرامبەری و دەستم لەسەر کەمەری دانا بەڵام هێشتا دوورییەک لە نێوانمان هەبوو٭بێث: جیمین دوورکەوە ئەگینا ئەقیژێنم هەموو خەڵکی ئێرەت لێ کۆئەکەمەوە بیر لەوە ناکەمەوە تازە شەڕت کردووە و لێدانت خواردووە و پشتت ئازاری هەیە بەو خەڵکە ئەڵێم هەموو ئێسقانەکانی گیانت بشکێنن.
٭هەموو قسەکانی بە خێرای و بەسەر یەکەوە وت، خەندەیەکم کرد٭"بێـث، ئەگەر جلیشم لەبەر نەکردبێ نابێ ئەوەنە بێ ڕەحم بیت بەرامبەرم."
٭بە گلەییەوە وتم ئەویش پەنجەی دەستی چەپێ کەمێک بڵاوکردەوە سەیرێکی کردم هەردوو دەستی هێنایە خوارەوە٭بێث: بەڵام بیرت نایە یەکەمجار کە تەنها جلی ژێرەوەت لەبەر بوو چی ڕوویدا؟!
٭ئایشش لەم کچە دوای ئەو جارە بەتەواوی دڵی منی داگیر کردووە هێشتاش ئەو ناڕازییە٭" ئەزانی هیچ پەشیمان نیم دەربارە ئەو شەوە؟! ئێستاش کات بگەڕێتەوە هەمان کار ئەکەمەوە چونکە توانیم تۆ ئاشت بکەمەوە."
٭بە بڕوا بە خۆ بوونەوە وتم و کەمێک ئەوم لە خۆم نزیک کردەوە٭بێث: جا کێ ئەڵێ من ئاشت بومەتەوە.
٭برۆی گرژ کرد، دانەیەکی کێشا بە سنگا و دوور کەوتەوە لێم٭"بەڵام ئەبوو پێش هەموو شتێک ناوت بزانم."
٭بە خەندەوە وتم و بەهێواشی پشتم دا بە دیوارەکەوە٭بێث: بەڵام من ئەو کاتە هیچ ئامادە نەبووم......بە دەستدرێژی لە قەڵەمی ئەدەم.
٭قسەکانی سەرەتای بە هێواشی وت کەمێک وەستا ئەوانەی کۆتایی بە جددی وت بەڵام ڕێگری ئەکرد لە زەردەخەنە پڕ شەرمەکەی٭" نەخێر ئەوە دەستدرێژی نەبوو هەردووکمان هەما شتمان ئەویست بەڵام تۆ سەرخۆش بووی بۆیە وا ئەڵێی."
٭قسەی ڕاستیم کرد بۆ ئەوەی واز لەو بیرکردنەوانە بهێنێ و لە ئێستایا بژی٭بێث: دە جیمین ئەمە چییە ئێستا باسی ئەکەی.
٭بە کیوتیەوە قاچێکی کێشا بە زەوییەکەیا و ڕۆشت بۆ مەتبەخەکە٭
BINABASA MO ANG
Señorita
Romance"تـەنانەت پێش ئـەوەی نــــاویشیــی بـزانـــم" چیرۆکەکە کەمێ تێکەڵە.. وە هەنێ جوڵە و قسەی سەروو تەمەنی 18ـشی تیایە،، من لە هیچ شوێنێکا ئاگادارت ناکەمەوە بڵێم ئەگەر حەزت لەو بەشانە نییە بیپەڕێنە... لە سەرەتاوە پێم وتی تێکەڵە! ئەوی تر لەسەر خۆتە ئەیخ...