Skype

604 87 40
                                    


⤷ELIZABETH's POV↴



دانیشتبووم لە پێش پەنجەرەی ژورەکە سەیری دەرەوەم ئەکرد...ڕێک ئەو ژوورە بوو کە من ئەمویست
کەش و هەوای دەروە جۆرە پەسەندەکەی من بوو
بەڵام هیچ چێژم لێی نەئەبینی
چونکە لەگەڵ ئەو کەسە نیـم کە ئەمویست

دڵـم ئازاری هەیە لەگەیـا هەموو جەستە و مێـشکم
بە تەواوی لە خەمۆکیـدام
ئەوەی دڵخۆشی ئەکردم تەنـها دایـک و باوکـم و جیمین بوون
ئەو نەفرەتییە ئەوانیشی لێ دوور خسـتمەوە

ئەمڕۆ ڕێک ئەبێت بە سێ هەفتە لە ماڵی جۆنگـهان ـم
بە هەموو بونمەوە نەفرەتی لێ ئەکەم
قێزم لە خۆم ئەبێتەوە کاتێک بیرم ئەکەوێتەوە ئەو بەناو پیاوە مێردی منـە!

هەوڵ ئەدەم لەگەڵ ئەم کەشەیا خۆم بگونجێـنم
بەڵام هەر کاتێک گوێم لە دەنگی ئەبێت یان ڕوخساری ئەبینم هەموو شتێکـم بیر ئەچێتەوە کە پەیوەندی بە خۆگونجاندن و دڵخۆشی هەبێت.

ماوەی سێ هەفتەیە زیندانی کراوم لەگەڵ مۆبایلەکەما
نازانم چۆن مۆبایلی لام هێشتۆتەوە؟؟
بەڵام چ سودێکی ئەبێت بەبێ سیمکارت!

هیچ هێڵێکی ئینتەرنێت کۆنێکت نابێ بە مۆبایلەکەمەوە
جگە لە بەرنامە سەرەکییەکانی مۆبایلەکە هیچی تری تیا نییە
هەنێ وێنەی جیمین و هەردووکمانی تیا بوو بەڵام نەما دوای ئەوەی مۆبایلەکەمی فۆرمات کرد
ئێستا بوون و نەبوونی ئەو مۆبایلە وەکـو یەک وایە...
نازانم بۆچی لای منـە!؟

جۆنگـهان: چیـیەکەی؟
٭هات لە پشتم وەستا هەردوو شانی گرتم چەناگەی لە سەر سەرم دانا٭

وڵامەکەم تەنها هەناسەیەکی قۆڵ بوو کە پڕ بوو لە بێزاری.

جۆنگـهان: هەڵسە خۆت ئامادە بکە ئەچینە دەرەوە.
٭ماچی ملی کردم و ڕۆیشتە دەرەوە٭

ئەگەر ناڕەزاییم دەربڕیبا توڕە ئەبوو
ئەو لێـم نادات بەڵام دوای هەر توڕەبونێک ئەیەوێ دەستدرێژیم بکاتە سەر، بەڵام تا ئێستا هەموو جارێک شتێک ڕووی یاوە و ئەو کارە قێزەونەی لەگەڵ نەکردووم...بۆیە نامەوێ توڕە بێت

دوای ئەوەی ڕوخسارم شۆرد جلێکی ئاسایم پۆشی
پانتۆڵێکی گەورەی کابۆ لەگەڵ تیشێرتێکی سپی سادە
دەستـم برد بۆ قژم چاکی بـکەم.....

"پێـم وتوی قژیشتـم خۆشەوێ؟"

ئەو قسەیەی جیمین ـم بیرهاتەوە
پێم سەیر نییە چونکە بچوکترین وشە ئەوم بیر ئەهێنێتەوە.
هەنێ جار هەستەکەم دیوارەکانیش هێرشم بۆ ئەهێنن هەوڵ ئەیەن وام لێ بکەن بونم نەمێنێ، بەڵام نەفرەت لە من کە ئەژیم

جۆنگـهان: ئامادە بووی؟
٭هاتە ژورەوە بەبێ ئەوەی لە دەرگا بدات خێرا فرمێسکەکانم سڕی بە زۆر گریانەکەم قوت دایەوە٭

جۆنگـهان: بە سادە ترین شێوەش جوانترینی.
٭وتی کاتێک دەستی لە ڕومەتـم ئەخشاند٭

قسەم نەکرد.

Señorita Onde histórias criam vida. Descubra agora