^JIMIN's POV>هەنێ جار بیرەکەمەوە
ئـەگەر.. ئەگەر چارەنوسی هەموو ڕۆژێکمان وەکو یەک بێت، وەکـو ئەو ڕۆژانە بێت کە خۆزگە ئەخوازین کات بوەستێ و هەتاهەتایە لەو ئاسوودەییە بێ کۆتاییەیا بژین، ئێستا لە کوێ ئەبـــووم؟!
تـۆ بڵێی لەگەڵ فریشتەکەما هاوسەرگیریمان کردبا و هەموو بەیانییەک لەگەڵ ئەو چاوم کردبایەوە؟
سەرەڕای ئەوەی ئێستا دووبارە لای یەکین هێشتا نـاتوانم بە داخ نەبم بـۆ ئەو ماوەیەی لێک دابڕاین، بۆ ئەو هەموو چرکانەی بە ئاهی دووری لێیەوە بەسەرم بردووە
پێشتر ئەموت هەرگیز ئەم دابڕانە دوایی نایە
بـێ هیوایی تا سەر ئێسقانم هاتبوو، دەستم لە ژیانم بەردابـوو.. بیرەکەمەوە
تـۆ بڵێی ئەم ساتەی تیایام خەون نەبێ؟
ئەمەوێ بەیانییەک خەبەرم بێتەوە و جێگاکەم گەرم بێت بە بـوونی لە باوەشما تا قەناعەت بە خۆم بهێنم خـەون نابینمئێلی: بۆچی ئێرە ساردکەرەوەی لێ نییە؟
*لەبەر خۆیەوە وتی کە هەوڵییا سەیری دەوروبەری خۆی بکات*"نـا، لێی نییە"
هەوڵم یا زەردەخەنەکەم دابمرکێنمەوە
چونکە ئەگەر بیبینێ
ئەزانێ ڕاست ناکەم و بیانوو ئەهێنمەوە تا بیبەمە ژوورەکەم
پـەلەی سێکسم نییە، سوێن ئەخۆم
تەنها ئەمەوێ هەنێ کاتی لەگەڵ بەسەر بەرم دووبارە، ئەمەوێ هەست بە خۆشەویستم بکاتەوە نەکا وابزانێ تەنها قسەم
کێشەم نییە لەگەڵ ئێرەشا
بەڵام شوێنێک ئـەو لێی ئاسودە نەبێ، ناتوانم ئەوەی لە دڵمایە بیگەیەنم بە دڵیئێلی: ئەزانم گاڵتە ئەکەی، بەس قەینا با بچینە ژوورەکەی تـۆ هەستەکەم ئەتوێمەوە لێرە.
*بە هێواشی دەستی لابردم و لە باوەشم لاچوو*"ماڵی دایکمە، حەزی لە سەرماش نییە بۆیە کەمێک گەرمایە، ئەگینا بۆ نا ساردکەرەوەشی لێیە"
دەستیم گرت بەرەوە قادرمەکە ڕێگام گرت
هەموو وەرزەکان نهۆمی خوارەوە هەمان کەشی هەیە، دایکم ئەگەر دوژمنێکی هەبێت: سەرمایەئێلی: دایکی من بە پێچەوانەوە، هیوایە کەشی ساردە.
*بە زەردەخەنەیەکی نازدارەوە وتی*کە دەرگای ژوورەکەم کردەوە، ئەو هەوا ساردە لە ڕوخساری یام کە ئێلی بە حەسرەتییەوە بوو لە خوارێ
بـاشی ئەناسم
نیوەڕۆ کە ڕۆشتم بۆ کار ساردکەرەوەکەم داگیرساند
چونکە ئەزانم لەگەڵ هاوینا بەیبی هیچ باش نییە و تەندروستی بە گەرما تێک ئەچێڕووناکی ژوورەکەم لای دەستی خۆمەوە داگیرساند پێش ئەوەی ئێلی بێتە ژوورەوە
لەبەر ئەوەی پەردەکان داخراوە و تاریکە
VOUS LISEZ
Señorita
Roman d'amour"تـەنانەت پێش ئـەوەی نــــاویشیــی بـزانـــم" چیرۆکەکە کەمێ تێکەڵە.. وە هەنێ جوڵە و قسەی سەروو تەمەنی 18ـشی تیایە،، من لە هیچ شوێنێکا ئاگادارت ناکەمەوە بڵێم ئەگەر حەزت لەو بەشانە نییە بیپەڕێنە... لە سەرەتاوە پێم وتی تێکەڵە! ئەوی تر لەسەر خۆتە ئەیخ...