چـیت بـیـرهـاتەوە..؟

523 84 391
                                    













^NONE POV>














دەنـگە دەنگێکی بیست و لە دەرگـا درا



ئێلی: تکایە با جیمین بێت!
*خێرا چاوەکانی سڕی و هەڵسایەوە و فرمێسکی تر شوێنیانی گرتەوە*



هەر جارێک کە بەتەنها بێت لەماڵەوە و کەسیک لە دەرگا بدات، لە چاوە بچووکەکەی دەرگاکەوە سەیر ئەکات
هەتا کەسەکەی بەدڵ نەبێ لێی ناکاتەوە
بەس ئەم جارە بەبێ بیرکردنەوە کردیەوە

وەکو ئەوە بوو کە خۆزگەی بۆ خواست

جیمین لەگەڵ تێیهۆنگ ـی هاوڕێی بوون
کە دەرگاکە کرایەوە وەکو ئەوەی لە کێشەیەکی گەورە ڕزگاریان بوبێ

جیمین جلێکی سادەی لەبەر بوو، چاکەتێکی تەسک لەگەڵ کڵاوێکی وەرزشی لە سەریا

ئاسوودە و بەهێز دەرەکەوت
هیچ لە پـیاوە بێ هۆشەکەی شەو ناچێ
ئەو وەکو ئێلی نییە نیگەرانی لووتی بێت
ڕاهاتووە لەگەڵ کێشەکەی و گوێی پێ نادا

تێیهیۆنگ ـیش هەمان جلی دوێنێ شەوی لەبەر بوو و قژی هەموو بردبووە دواوە نێوچانی تەواو دەرکەوتبوو
شێتانە سەرنجڕاکێش دەرەکەو



ئێلی: تـۆ لە کـوێ بووی؟
*بـاوەشی پیا کرد و دووبارە گریا*



جیمین: چی بووە؟ بۆچی ئەگریت..؟
*سەریسوڕما و کەمێ خۆم نزم کردەوە باوەشی پیاکردەوە*

نیگەران بوو
تێنەگەشت لەناکاو ئەمە چی بوو

گریان ڕێگەی نەدا ئێلی قسەبکات
قۆڵەکانی توندتر لە دەوری ملی ئاڵاند
نەیزانی هەستی بەچی کرد کە ئاوا لەناکاو وون بوو..



تێی: ئەوپەڕی خەوێکی ناخۆشی بینیوە!
*بە لاچاوێک سەیری ئێلی کرد و ڕۆیشتە ژوورەوە*




جیمین ئێلی بەرز کردەوە تا قاچی لە دەوری کەمەری ئاڵاند و دەرگاکەی داخست
پێڵاوەکانی داکەند ڕۆیشتە مەتبەخەکە و لەسەر مێزی نان خواردنەکە دانا
کەمێ زۆری لێکرد تا سەیری بکات




جیمین: پێم بڵێ بۆ ئازاری چاوە جوانەکانت ئەدەی..؟
*فرمێسکەکانی سڕی لەکاتێکا سەیری چاوەکانی ئەکرد*



تێی: ئەڵێی دایکی وون کردووە! سەیریکە چۆن ئەگری..
*توانجی لە ئێلی ـیا کە لای کەوانتەرەکەوە وەستا و ئاوی خواردەوە*




جیمین: ئەگەر بێدەنگ نابی بڕۆ بۆ ژوورێکی تر!
*بەجددیەوە پێی وت*


تێی ڕوخسارێکی هەزەلی پیشان دان و بە بتڵە ئاوەکەی دەستیەوە ڕۆیشتە دەرەوە لە مەتبەخەکە




Señorita Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ