چـۆن لە ئـەو ڕزگارمان بێـت!

706 86 86
                                    

‘-JEONGHAN’s POV_,


ئه‌و شێدارییه‌ی لێوی زۆر هانده‌ر بوو بۆم
زۆر جه‌نگام له‌ دژی حه‌زه‌كانم بۆی به‌ڵام ئه‌و بێویژدانانه‌ فریوده‌ره‌
كه‌ هه‌ست به‌وه‌ ئه‌كه‌م ئه‌ویش هه‌مان شتی ئه‌وێ ته‌واو به‌رچاوم تاریك ئه‌كات
ده‌ستی كه‌مێ زیاتر گوشیم كه‌ له‌سه‌ر كاغه‌زه‌كه‌ به‌یه‌كمان گه‌یاندبوو! هه‌ر كه‌ هه‌ناسه‌كانمان تێكه‌ڵ به‌ یه‌كبوون

هه‌ست به‌ په‌رۆشییه‌كی زۆره‌كه‌م
من ماوه‌یه‌كی زۆره‌ هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ بێـث ـا كردووه‌ كه‌چی یه‌كجاریش ماچـمان نه‌كردووه‌
ئه‌و هه‌رگیز هه‌لی ئه‌وه‌ی پێنه‌داوم نزیكببمه‌وه‌

كه‌ هه‌ستم به‌ پێستی لێوی كرد ده‌نگی كرانه‌وه‌ی ده‌رگاكه‌ ڕایچه‌ڵه‌كاندم خێرا هه‌ڵسامه‌وه‌

هاوسه‌ره‌كەمـە!

ئه‌و تۆنه‌ به‌ ئازاره‌ی ده‌نگی كارما نه‌یهێشت وشه‌یه‌ك له‌ زارم ده‌رچێ بۆ بێـث

سێریم كرد ده‌ستی به‌ سه‌رییه‌وه‌ گرتبوو
منگه‌ منگێكی ئازاری به‌رده‌وامی به‌ پچڕ پچڕی لێوه‌ ده‌ره‌چوو دابه‌زیمه‌ ئاستی ئه‌و هه‌ردوو قۆڵیم گرت هه‌ڵیمسانده‌وه‌ كاتێ ده‌ستی به‌سه‌رییه‌وه‌ بو


“چی بوو؟! تۆ باشی؟”

كه‌مێ خۆم لار كرده‌وه‌ ڕوخساری ببینم به‌ڵام زۆر خۆی شارده‌وه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی نه‌یه‌وێ بمبینێ

نازانم بێـث چۆن بیرم لێ ئه‌كاته‌وه‌ به‌ڵام له‌ ئێستایا سه‌لامه‌تی ئه‌وم لا گرنگتره‌ له‌ هه‌ر شتێ


بێـث: شتێك بووه‌؟
*نزیك بوه‌وه‌ تا لای مێزه‌كه‌ هات*

سێریم كرد به‌ڵام نه‌مزانی چی وڵام به‌مه‌وه‌ ئه‌ویش به‌ سه‌رلێشێواوی سێری منی ئه‌كرد و ئینجا كارما


كارما: هیچ نییه‌.
*ده‌نگی زۆر نوساو بوو ده‌ستمی دوورخسته‌وه‌*


كه‌مێ ڕۆشتمه‌ دواوه‌
هه‌ستێكی ناخۆش داگیری كردم كه‌ ده‌ستی دوور خستمه‌وه‌

بێـث: چی بوو سه‌رت چی لێهاو؟
*له‌ نزیكه‌وه‌ سێری ڕوخساری كرد*


هه‌نگاوێك نزیك بوومه‌وه‌ لێی به‌ڵام گه‌ڕامه‌وه‌ نه‌مزانی ئه‌بێ چی بڵێم

خه‌تای من بوو ئه‌گه‌ر لێمگڕایه‌ خۆی كاغه‌زه‌كانی كۆكردبایه‌وه‌ ویستی ئه‌و ماچه‌ نه‌فره‌تییه‌ به‌ خه‌یاڵی هیچكامانا نه‌ئه‌هاو

كارما: كه‌ هه‌ڵسام سه‌رم به‌ر مێزه‌كه‌ كه‌وت...
*ده‌ستی له‌ سه‌ری ئه‌یا و سێری ئه‌كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بێته‌وه‌ كه‌ خوێنی لێ نه‌هاتووه‌*

Señorita Donde viven las historias. Descúbrelo ahora