پـیــرۆزە

432 74 171
                                    






^NONE POV>













کەسە ئازیزەکانت بەچی وەسف ئەکەیت؟

خـۆرە بە تین و گەرمەکەی ناوەڕاستی زستان!
بـۆنی هـەوای دەرەوە لە ڕۆژە زۆر ساردەکانا!
بـاوەشێکی گەرم و پڕ سۆز و خۆشەویستی؟!
یـان وەکو ئاوازی دەنـگی باران؟

ئەی کـە قەدەر لێی سەندیت بێ ویستی هیچ لایەک بەچی وەسفی ئەکـەیت؟

ئەو خۆرە گەرمەی چلەی هاوین کە زۆر ڕق لێیە؟
یان کەشە گەرمەکەی؟ یان وەکو بـاوەشێکی سارد و نەویستراو ڕق لێیە؟
بەڵام ئـەو هەر کەسەکەی جارانە بۆچی ڕق لێیە!






جیمین: فەرمـوون..
*وتی کاتێک سینییەکەی خستە سەر مێزەکە بە ڕوخسارێکی بێ دەربڕینەوە*

مێزەکە سێ کچی جـوان دەوریان دابوو
کەسیان لە بیست و دوو ساڵیش نەئەچوون
وەکو هەرزەکارە سەر شێتەکان ڕەفتاریان ئەکرد بە جۆرێ سەرنجی هەموو موشتەری و تەنانەت کارمەندەکانیشیان ڕاکێشابوو لەبەر هیچ شتێکنا تەنها لەبەر ئەوەی زۆر هەزەلی دەرەکەوتن

زوو زوو یەکێکیان ئەییا لە قاقای پێکەنین و بەو پەڕی شەرمەزاییەوە کپ ئەبۆوە ئینجا هاوڕێکانی پێئ پێئەکەنین

لەوەتەی جیمین خەریکی پێشکەشکردنی داواکارییەکانیانە هەرسێکیان بێدەنگن تەنها سەیر بە مەراقەوە ئەکەن



یەکێ لە کچەکان: ببورە.. ئاساییە پرسیارێک بکەم؟
*لەسەرخۆ قسەی کرد کە جیمین سینییەکەی هەڵگرت و ویستی بڕوات*



جیمین: ئاساییە فەرموو.
*بە زەردەخەنەیەکی سادەوە جوابی دایەوە*

دوو هاوڕێکەی وەکو ئەوە بوون لە مەراقا بمرن بۆ قسەکردن بەس پشتیان بە کچەکەی تر بەستبوو کە دەستی کرد بە گفتوگۆکە لەگەڵ جیمین



کچەکە: هاوسەرگیریو کردووە؟
*بەپەرۆشەوە پرسی*



جیمین: نەخێر.
*سەری هەژاند و لێوی خوارەوەی گەزی تا پێکەنینەکەی بگەڕێنێتەوە*

دوو کچەکەی تر بە نزیکەیی قیژەیەکی خۆشیان لێ دەرچوو و تووند دەستی یەکیان گرتبوو سەیری جیمین ـیان ئەکرد کە بە هەموو بوونیەوە ئەیویست پێبکەنێ



کچەکە: ئەمزانی چونکە ئەڵقەو لە پەنجەیا نییە! ئەی خۆشەویست هەیە؟
*چاوەکانی لە خۆشیا کرابوونەوە*



جیمین: نـەخێر نیمە.
*بە زۆر خۆی گرتبوو پێنەکەنێت*

کچەکان زۆر کیوت بوون تا جیمین بتوانێ بە فەرمی قسەیان لەگەڵ بکات
گفتوگۆیەکی فەرمی جیمین لەگەڵ کەسانێک کە تەمەنی لە خۆی بچووکتر بێت زۆر سەختە بۆی
بە تایبەت ئەگەر کچبن و بەم ڕادەیە کیوت بن




Señorita Onde histórias criam vida. Descubra agora