"ببوورە، ئەبێ من ئەم پرسیارە لە تۆ بکەم.. بۆچی پەیوەندی بەم ژمارەیەوە ئەکەیت؟"
وتی: هێـی نەفرەتی پرسیم تۆ کێی بۆچی وڵامی ئەم پەیوەندییە ئەدەیتەوە؟؟
٭زیاتر تۆڕە بوو منی لە ئەو خراپتر....٭"ئاگات لە زمانە پیسەکەت بێت، جارێکی تر پەیوەندی بەم ژمارەیەوە نـەکەی هاا خراپ ئەبێت بۆت"
٭ ئـاگادارم کردەوە!!!!! ٭
نەمهێشت لەوە زیاتر خۆمی پێوە سەرقاڵ بکەم دامخستەوە
ژمارەکەشـم بلۆک کرد، پەیوەندییەکەشم سڕیەوە...مۆبایلەکەم لە شوێنی خۆی دانایەوە."بەڕاستی جەوی تێک دام" تاقەتی سەیرکردنی تیڤیشـم نەبوو
ڕۆشتم بـۆ ژوورەکەی بێـث هەر لەوێ چاوەڕێی ئەکەم
لەگەڵ کردنەوەی دەرگاکە قیـژەی بێـث ـم بیست....
ترسام بە دەنگی سەیرم کرد، وا دیارە ئەویست جلەکانی بپۆشێ چونکـە ڕۆبەکەی داکەندبوو لەگەڵ ڕۆشتنە ژورەوەی من قیژەکەی کرد و خۆی بە ڕۆبەکە داپۆشـــی
بەختی خراپی من هـیچیـم نەبینـــی:((((٠بێــث: بڕۆ دەرەوە.
٭بە توڕەییەوە ئاماژەی بە دەرەوە دا٭بەڵام خـۆم تێـک نەدا خەندەیەکی شەیتانیـم کرد و دەرگاکەم داخسـت ویستم هەنگاو بنێـم بەرەو ڕووی هاواری کرد
بێـث: جیـمیـن~~ خێـرا بڕۆ دەرەوە، سوێن ئەخۆم ئەقیژێنم ئەوەی لەم شێوەنەیا ئەژی لێتی کۆئەکەمەوە ئەڵێم ئەیەوێ دەستدرێژی بکاتە سەرم، بڕۆ دەرەوە با جلەکانم بپۆشم...بڕۆۆۆ.
٭هەمووی بە هاوار و بەسەر یەکەوە وت منیش تەنها لە شوێنی خۆم گیرم کردبوو هاوارەکانی شۆکی کردبووم٭"ئێسـتا چی بووە ئەم هەموو هاوار کردنەی بۆ چییە"
٭بە پێکەنینەوە وتـم و دیسان پشم بە دەرگاکەوە دایەوە٭بێـث: ئەگەر یەک تۆزێک منت خۆش بوێ ئێستا ئەڕۆیتە دەرەوە
٭بە گوناحییەوە وتی سەری کردە خوار، ئەزانێ چۆن دڵم بکات بە ئاو٭خەندەکەم نەما ویستم بڕۆم باوەشی لێدەم، بەڵام بیرم هاتەوە ئەو ئاوا نائاسودەیە بۆیە بە بێ هیچ قسەیەک ڕۆشتمە دەرەوە
لە پێش دەرگای ژوورەکەی چاوەڕێم ئەکرد قاچم بە فەرشە نەرم و بچووکەکەیا ئەخشاند، زۆری نەخایاند دەرگاکەی کردەوە
سەرم بەرز کردەوە سەیری چاویم کرد
چاوی فرمێسکی تێدا نییە نزیک بوومەوە لە باوەشم کرد ئەویش دەستی لە کەمەرم ئاڵاند کەمێک ئاوا ماینەوە..."وەرە با خواردن بخۆین"
٭وتم و کۆتاییم بە ئەو باوەشەکە هێنا کە تەواوی ژیانم لێی بێزار نابـم٭
دەستیم گرت بەرەوە مەتبەخەکە ڕۆشتمبێـث: بەڵام من ئێوارە نانم خواردووە
"چـی؟ چۆن بەبێ من نانی ئێوارە ئەخـۆی؟!"
٭ دەستیم بەردا و هەردوو دەستم لەیەک ئاڵاند و بەڕوو گرژییەکی ساختەوە پرسیم٭بـێث: مەڵێ تـۆ چاوڕێـی من بووی.
٭ بە بێ هیواییەوە وتـی منیش سەرم بە 'بەڵێ' جوڵاند٭
: کەواتە منیش دووبارە لەگەڵ خۆشەویستەکەم نانی ئێوارە ئەخـۆم تەنها لەبەر دڵی ئەو.
٭بە کیوتیەوە وتی و لە کۆتایی قسەکانیا ماچێکی ڕوومەتی کردم وای لێ کردم خەندەیەک بکەم بە تەوندی ماچێکی ڕوومەتی بکەمەوە٭
ESTÁS LEYENDO
Señorita
Romance"تـەنانەت پێش ئـەوەی نــــاویشیــی بـزانـــم" چیرۆکەکە کەمێ تێکەڵە.. وە هەنێ جوڵە و قسەی سەروو تەمەنی 18ـشی تیایە،، من لە هیچ شوێنێکا ئاگادارت ناکەمەوە بڵێم ئەگەر حەزت لەو بەشانە نییە بیپەڕێنە... لە سەرەتاوە پێم وتی تێکەڵە! ئەوی تر لەسەر خۆتە ئەیخ...