مــەبەستی چـییە..؟

532 84 313
                                    












'-KARMA's POV_,















"خـاتوو مـەیسـا..؟"

بانگیم کرد
ئەمزانی جیمین و بێث ئەڕۆن
بەس قەرار نەبوو خەسوشم بڕوات!

ئەوانەی کڕیبوومان لەگەڵ دالیا لە ژوورەکەمم دانا و بۆ ژووەرەکەی خەسوم ڕۆیشتـم
بە هێواشی ڕێم ئەکرد
زۆر خەوم یەت
بەیانی زوو خەبەرم بۆوە و خەوم لێنەکەوت
تەنها ئەمەوێ خۆم لە جێگاکەما بنێژم



"پـورێ؟"

چەن جارێک لە دەرگامیا
دەنگی نەبوو
ڕۆیشتمە ژوورەوە
ئـەم ژنە بۆ کوێ ڕۆیشتووە؟
سەیری گەرماوەکەییم کرد
لەوێش نەبـوو

سـەیرە!
تـۆ بڵێی لەگەڵ بێث ڕۆیشتبێ؟
هیچ بیرۆکەیەکم نییە

نـەفرەت
ئەڵێی هەرگیز کەسی لێ نەژیاوە ئەم ماڵە ئەوەنە بێ دەنگە!

مۆبایلەکەم لە جانتاکەم دەرهێنا و پەیوەندیم بە بێث ـەوە کرد
زۆری نەبرد وڵامی دامەوە


بێـث: بـەڵێ کارما؟

"بێـث خاتوو مەیسا لەگەڵ ئێوەیە؟"

بێـث: نـا تەنها جیمین ـم لایە.. بۆچی؟

"نـازانم لە ماڵەوە نییە! وتم ڕەنگە لەگەڵ ئێوە بێت."

بێـث: دڵنیای؟ لەوانەیە لە سەرەوە بێت.

"لە سەرەوە چ.."

قسەکەم پێ بڕا کە بانگـکرام!
ئاوڕم دایەوە
ڕاچەڵەکیم!
سوێن ئەخۆم ئەم ژنە خێوە!
هەر نازانم لە کوێوە دەرچوو

بێـث: چی بوو؟ لە سەرەوەیە؟

"بەڵێ بەڵێ لێرەیە خوات لەگەڵ"

پەیوەندییەکەم داخستەوە
ترسێک لە دڵم نیشت بە سەیرکردنەکانی بۆم.. وەکو ئەوەی سەیری دوژمنەکەی بکات


"ئاهـ پورێ بە ڕاستی ترسام کە لەم
ناوە نەمبینیت"

ڕاستییەکەم پێی وت
سەیر بوو کە لەناکاو دیار نەمابوو
ئەو بە کەمی لە ماڵ دەرەچێ

خاتوو مەیسا: لە ژوورەکەی جۆنگهان بووم.. تۆ کەی هاتیەوە؟
*بە تاریکی قسەی کرد*



"ئێستا گەڕامەوە، ئەوەتا هێشتا خۆم نەگۆڕیوە"


خاتوو مەیسا: ئەی دالـیا لە کوێیە..؟
*بەرەو مەتبەخەکە ڕۆیشت بە دوای دالیا بگەڕێ*


Señorita Onde histórias criam vida. Descubra agora