یــانــە؟

536 92 416
                                    












^ELIZABETH's POV>
















دەنگێکی زۆر ناخۆش لە خەوی کردم
چاوێکم کەمێک کردەوە
هەر زوو ڕووناکی ژوورەکە پەشیمانی کردمەوە و دامخستەوە
دەستم برد بۆ مۆبایلەکە لە تەنیشتم بوو ئەلەرمەکەم بێدەنگم کرد
سوڕام لەسەر جێگاکە و لەسەر سک پاڵکەوتم قۆڵم هەوایەکی زۆر سارد بەری کەوت
چاوم کردەوە جیمین لەسەر جێگاکە نەبوو
هەستم کرد ژاوەژاوێک هەبوو بەڵام نەما

لـەوانەیە شێت بوبێتم..

سەرم بەرز کردەوە هەردوو پەنجەرە گەورەکە کرابۆوە هەوایەکی سارد پەردەکەی ئەجوڵانەوە
ئاخ جیمین

گریانم یەت
ئەم سەرمایە ناهێڵی بخەوم تاقەتیشم نییە هەڵسم دایان بخەم
کۆڵ نادەم لە خەوەکەم
بەتانییەکەم دا بە سەر خۆما و چاوم داخست هەوڵ ئەیەم بخەومەوە

دەنگی کرانەوەی دەرگای حەمامەکە زۆری لێکردم بە کزی سەیر بکەم
جیمین بوو بە ڕۆبی گەرماوەکەیەوە هاتە دەرەوە مەشغوڵی وشک کردنەوەی قژی بوو بە خاولیەکەی دەستی

خێرا سەرم داپۆشییەوە بە بەتانییەکە
ئێلی بخەوە، بـخـەوە!
دەروونم خەوی زیاتری ئەوێ ئەتوانم بخەوم ئەگەر لێم بگەڕێ

جوڵانی سیسەمەکە کە پێم ئەڵێ خۆشەویستە بێزارکەرەکەت دانیشت لەسەری، ئەمەێ بگریم
من بۆ خەبەرم بۆوە..؟




جیمین: ئێلی..
*بە نەرمی دەستی بە شانم و پشتما هێنا لەسەر بەتانییەکەوە*

خوایە با خەوم لێ  بکەوێتەوە
هیچم نەوت تەنانەت نەشجوڵام
تەنها هەوڵ ئەیەم بخەومەوە




جیمین: خۆشەویستم
.
*بەتانییەکەی لابرد لەسەر سەرم*

قۆڵم خستە سەر چاوم بۆ ئەوەی بەرچاوم تاریک بێت بەشکم خەوم لێ بکەوێتەوە
بەس ئەم پیاوە لێم ناگەڕێ~



جیمین: دەی تەمەڵ مەبە.
*دەستمی لابرد و توند گرتی تا دووبارە نەیخەمەوە سەر چاوم*




"خەوتووم وازم لێبێنە"

بە گریانێکی ساختەوە وتم هەوڵم دا ڕووم بسوڕێنم کەچی پێکەنی و نەیهێشت



جیمین: ئەزانی کاتژمێر چەنە؟ وا ئەبێت بە نۆ و نیوو!
*ڕوخسارمی گرت لێومی وەک ماسی لێکرد بەردەوام ئەیجوڵانەوە*

دەستیم لابرد بە بەتانییەکە خۆم داپۆشییەوە و دووبارە دەنگی ئەلەرمی مۆبایلەکەم هات



Señorita Where stories live. Discover now