باوەڕپـێـنەکــراوە!

492 80 60
                                    












^DALYA's POV>



















"زۆر سپاس"

کرێی تەکسییەکەم دا و دابەزیم
کەمێک دوور لە ماڵی جیمین وەستابوو
بەس خۆم ویستم کەمێ بەپێی بڕۆم چونکە دیمەنی ئەم پرۆژەیە زۆر جوانە

قۆپچەکانی قەمسەڵەکە و دوو دانەی سەرەوەی قەمیسەکەم کردەوە تا هەوایەک لێم بات ناو سەیارەکە زۆر گەرم و داخراو بوو
خانوەکان هەمووی وەکو یەکن چەن دانەیەکی نەبێ وەکو جیمین تەماح گرتوویانی وەکو ڤێلایان لێ کردووە

لەوەیا بووم لە دەرگا بدەم دەنگی سەیارە هات کە زۆر نزیک وەستا
ئـاوڕم دایەوە
سەرم سوڕما بەس خۆشییەک ناخی گرتمەوە
دوو سێ هەنگاوم نا بەرەو ڕووی زۆر نەڕۆشتم، خۆی بۆ ئێرە یەت
چاوە بێ منەتەکانی و ڕوخسارە قۆزەکەی بوون بە خاڵی لاوازم
دەستی لە گیرفانی پانتۆڵی قاتە ڕەساسییەکەی بوو وەکو مۆدێلەکان بۆم ئەهات




"وامزانی پێشنیاری گەیاندمت بۆ ئێرە بیانوو بوو بۆ ئەوەی بمبینی"

ئاگام لە خۆمە خەندەیەکی زەبەلاح لەسەر ڕوخسارمە



تێی: بـۆیە ئاوا خۆت جوان داپۆشیوە.
*برۆیەکی بەرز کردەوە و ئاماژەی بە سینگمیا*


ئەوەنە هەستم بە شەرم کرد گازم لە لێوم گرت و دەستم کرد بە داخستنی قۆپچەکانی قەمیسەکەم




تێی: بۆ ئێستا ئاوا بە دڵمە!
*بە لوت بەرزییەوە وتی و دەستێکی خستە سەر کەمەرم و ماچی ڕوومەتی کردم*


یەکێ گوێی لە قسەکانی بێت ئەڵێ ئەگەر مێردی نەبێ ئاوا قسە ناکات
لە کاتێکا بەیەکەوە نەشخەوتووین
بێگومان بە قسەی ئەوم کردبایە لەوانەیە ئێستا دووگیان بوومایە
بەڵام نا





"دایـکت باشترە ئێستا..؟"

ئەم هەفتەیە کەمێک کێشەی پەستانی خوێنی هەبوو زۆر ناڕەحەتی کردبوو





تێی: دوێنێ و ئەمـڕۆش پەستانی زۆر ڕێک بوو خۆشی وتی هەست ئەکا ئەتوانێ هەناسە بدات.. خەتای خۆیەتی پەستان چییە خۆ! ئەو زۆر لە خۆی گەورەی ئەکا وا ئەزانێ ئەمرێ.
*دەستمی گرت ئەو هەنگاوانەی لە دەرگاکە دوور کەوتمەوە دووبارە پیایا ڕۆیشتینەوە*




"دوور بێت، بۆ وا ئەڵێی..!"



تێی: بە ڕاستمە، منیش ئەوەنە بیر بکەمەوە توشی هەزار نەخۆشی ئەبم.
*بەجددیەوە سەیری کردم*




Señorita Opowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz