پێش خوێندنەوە ڤـۆت بکە✩
⤷TAEHYUNG's POV↴جیمیـن: بۆ خاتری خوا ئەو مۆبایلەم لە چ دۆزەخێکە؟!
٭هاواری کرد بەسەرمانا ٭وەکـو شێتێک بە ماڵەکەیا سوڕئەخواتەوە
بۆ جاری پێنجەمە لە خولەکێکدا داوای مۆبایلەکەی ئـەکات
من و دایکیشی تەنـها بە بێ چارەیی سەیری ئەکەین
ئەویش دەماری سەر و ملی هەمووی بەرز بۆتەوە لە توڕەییا
ئامادەم لە هەر چرکەیەکدا بۆکسێکی بەهێز بەر ڕوخسارە جوانەکەم بکەوێ بۆ هەفتەیەک ڕەنگی بگۆڕێ بۆ شین و مۆر...دایکی جیمین: جیمین بەسە مۆبایلت بۆ چییە.
٭بە توڕەییەوە پێی وت٭جیمین خەندەیەکی لاری کرد و دووبارە شێوە ساردەکەی نیشان داینەوە
جیمین: دایـکە گیان لێت تێئەگەم، ئەزانم خەمی تەندروستی منتە، بەڵام ئەو مۆبایلە هیچ زیانێکی بۆ مـن نییە.
٭سەرەڕای ئەو توڕەییە زۆرەی بە هێمنی دەستی دایکی گرت کە لە تەنیشتی وەستا بوو قسەکانی بـۆ کـرد٭دایکی بێدەنگ بوو، دەمم کردەوە قسە بکەم دایکی پێی بڕیم
دایکی جیمین: لای وەستایە چاکی ئەکاتەوە.
٭پێی وت کاتێک دەستی هێنا بەسەر شانی تیشێرتە سپییەکەیا وەکو ئەوەی پاکی بـکاتەوە٭"بەڵـێ، جیمین دایکت ڕاستەکات لای وەستایە"
٭من و دایکی پێکەوە سەیری ئەومان ئەکرد بەو هیوایەی باوەڕمان پێ بـکات٭پێکەنی کاتێک کەمێ سەری کردە خـوار.
سەری بە دواوەی سیسەمەکەوە نا، سەری بەرز کردەوە ڕێک خەندەکەشی نەمـا دیسان جیمین ـە بێ هەستەکە -_-جیمین: لە نێوچاوانم نوسراوە گەمژە و تا ئێستا نەمبینیوە؟!
٭سەیری هەردووکمانی کرد و ئاماژەی بە نێوچاوانی خۆی دا٭من و دایکی بە بێ هیواییەوە سەیری یەکتریمان کرد.
"پورێ، لەگەڵ کوڕە کەللە بەردەکەت پێمان ناکرێ"
٭بە توانجەوە وتم دایکشی سەری بادا بە بێ هیوایی٭کـۆڵــمان دا
جیمین: ئەگەر یەک زەڕە منـتان لە لا گرنگە، ئێستا مۆبایلەکەم پێ ئەدەن.
٭بە بێتاوانییەوە قـسەی کرد٭دایکی ڕۆشـتە دەرەوە لە ژوورەکە
جیمین: دایکە بۆ کوێ؟؟
٭بە دەنگی بەرز پێی وت٭وڵامی نەدایەوە ئەویش ناچار ڕووی لە من کرد
بە گرژی سەیری ئەکـردم"زۆر خۆنەویستی"
٭بە ڕەقی پێـم وت و لە بەرامبەری دانیشتم لەسەر سیسەمەکە٭جیمین: ئاوام ئیـتر.
٭لێوی کردە خەتێک شانەکانی بەرز کردەوە٭
هەر ناڵێی جیمین ـە توڕەکەی پێش ئێستایە
بە تەواوی دیمەنێکی کیـوت بوو
ESTÁS LEYENDO
Señorita
Romance"تـەنانەت پێش ئـەوەی نــــاویشیــی بـزانـــم" چیرۆکەکە کەمێ تێکەڵە.. وە هەنێ جوڵە و قسەی سەروو تەمەنی 18ـشی تیایە،، من لە هیچ شوێنێکا ئاگادارت ناکەمەوە بڵێم ئەگەر حەزت لەو بەشانە نییە بیپەڕێنە... لە سەرەتاوە پێم وتی تێکەڵە! ئەوی تر لەسەر خۆتە ئەیخ...