پـارک ئـێـلیـزابێـث!

571 82 44
                                    

ڤــۆت لە بیرمـەکە~





⤷ELIZABETH's POV↴





چاوم کردەوە
ژوورەکە تاریـک بـوو تەنها هەنێک ڕۆشنایی لە شوشەی سەرووی دەرگاکەوە ئەهاتە ژورەوە، کـەم بوو بەڵام لە هیچ باشتر بـوو هەر نەبێ ئەتوانم کەمێک شتەکان ببینـم
سەیری ئەملا و ئەولام کرد
جیمین ـی لێ نەبـوو! سەرم سوڕمـا
نـازانم، ئێێ......لەوانەیە ڕۆیشتبـێت بۆ دەستشـۆر یان...ئایشش من چـوزانم ڕۆیشتـووە بۆ کوێێ
ویستم هەڵسمەوە بـڕۆم بـەڵام
بیرم کەوتەوە کـەمەرە نەفـرەتیەکەم هێشتا چاک نەبۆتەوە
بۆیە  لە شوێنی خۆم مامەوە
دەستم درێژ کرد بـۆ مۆبایلی سەر کورسییەکەی تەنیشتم کە هـی جیمین ـە دەستم پێی نەگەشت دوور بوو
کورسییەکەم ڕاکێشا
ئایییی ئەوە دەنگە بـێزار کەرەی پەردەی گوێ ئەدڕێنێت

هەرچۆنێـک بـێت دەستم گەشت بە مۆبایلەکە
ڕێـک وەکـو ئەوەی خـۆمـە بـۆیە باشـی لێ ئـەزانـم
پێش هەر شێتێـک لایتەکەییم کردەوە ژوورەکەش زیاتر ڕووناک بـۆوە کەمێـک ئاسـوودە بـووم
بەرلەوەی قفڵی مۆبایلەکە بکـەمەوە شتێـک سەرنجی ڕاکێشام
ئـەو نۆتفیکەیشـنانەی بۆی هاتبـوو....... نـامەی مۆبایل!

کۆدی مۆبایلەکانمـان وەکـو یەکـە تەنانەت پەنجە مۆری هەردووکـمان لەسەر مـۆبایلی یەکـتری بـوو
لە دوای ئەو شـەوەی کە پێـکەوە بووین
تەنانەت وەکـو دوژمنی خـۆم سەیرم ئەکـرد نەمئەویست وابـم بەڵام هێشتا کۆدی مۆبایلەکەم نـەگـۆڕی....
وێـنەی سـەر شاشەکەی وێـنەیەکـی خـۆی بـوو
شەوێک پێـکەوە بـووین خۆم لە پشتیەوە بـۆم گرت

دڵـم لەرزی کاتێک بە پەنجەم کـرایەوە
هێشـتا لای نـەداوە....
هەناسەیکی قـوڵم هەڵـمژی چومە سەر نامەکانی
4 نـامـەی بـۆ هاتبــوو
لە لایەن کـارمـا'وە.....!
ئەوە ناوی کچـە
چـاوم داخسـت کەمێک بیرم کـردووە.... هیـچ هاوڕێ یان کەسێکی نزیکی نەبـوو بەو نـاوە!
نـامەکـەم کـردووە

                                     02:14 AM

کــارمـا
* جـیمین بـەیانی لە باخـچەی نەخۆشـخانەکە یەکـتری ئەبینین.
* مـن سەعات 3 ـی دوای نیـوەڕۆ کـاتم ئەبێـت.
* گیانەکەم بێ خەمبـە دڵنیـابـە هیچ کاتێک هیچ شتێـک لای ئێلیزابـێث باس ناکەم.
* تەنـهـا با پێـکەوە بـین لـەوێ هـاوسەرەکەم.

هاوسەر؟!
ئـەمە مانای چییە؟ جیـمیـن هاوسەرگیـری کـردووە؟
ئـەی بـۆچی لێـرەیە لای مـن؟
بـۆچی وەکـو جاران ڕەفـتارم لەگەڵ ئـەکات

بە نەفـرەت بـیت جیـمیـن
ئـەگەر هاوسەرگیری نەکردبێ بۆچی پێی ئەڵێت هاوسەر؟؟؟
فـرمێسـکەکانـم سڕی کاتێک کەسێک هاتە ژورەوە
لایتی مـۆبایلەکەم کوژاندەوە قفـڵـم کـرد و لە تەنیشت
خـۆم دامـنـا

بە گـرژی سەیری ئەکـردم کاتێـک نزیـک ئەبوەوە
گرنگیـم پێ نەدا بە چەرچەفەکە ڕوخسـارم داپۆشی
چاومداخسـت تەنـها نـزا ئـەکـەم فرمێسـکەکـانم بـوەسـتن
مانای هاوسەرگیری کردن چییە دوای ئـەوەی لەگەڵ منی کـرد؟
ئـەمە لە یاسـای کـام شـێتە هەبـووە؟

Señorita Where stories live. Discover now