له نێوان سێ عهزێیا گیری خواردبوو
بۆ جاری پێنجه‌م چاوی داخست و چه‌ن جارێ به ده‌وری خێیا خولایه‌وه و ده‌ستی خسته سه‌ر یه‌كێكیان.. دای له قاقای پێكه‌نین
كاتێ عه‌زێ ڕه‌نگ خه‌نه‌ییه تۆخه‌كه‌ی بۆ ده‌رچوو ته‌نها له شوێنێكی ڕوناكا هه‌ست ئه‌كه‌ی ڕه‌نگی تیایه زۆر به ڕه‌ش ئه‌چوو..هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌و عهزێیه بوو كه ویستی بیپۆشێ به‌ڵام ستایلی ئه‌و دووه‌كه‌ی تر زۆر دوو دڵی كردبووگوێی له ده‌نگی مۆبایله‌كه‌ی بوو زه‌نگی لێئه‌یا سێری كرد
جۆنگهان بوو!
دڵی ده‌ستی كرد به لێدان...
دڵنیا نه‌بوو له‌وه‌ی ئاماده‌یه بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵیا به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیری قسه كردنی ئه‌كرد له‌گه‌ڵیا وڵامی دایه‌وه..كارما: به‌ڵێ؟
جۆنگهان: بێث له ماڵه‌وه‌یه؟
كارما چاوی سوڕاند
سه‌رسام نه‌بوو كه به تایبه‌ت بۆ خۆی نه‌یكردووه و پرسیاری ژنه‌كه‌ی لێ ئه‌كات..كارما: نا..بیست ده‌قه زیاترە ده‌رچووه وتی ئه‌چم بۆ هۆتێلەکە.
جۆنگهان: هه‌رچی په‌یوه‌ندی پێوه ئه‌كه‌م وڵامم ناداته‌وه!
ده‌نگی جۆنگهان نیگه‌ران دیار بوو كه‌مێكیش توڕه.. كارما بێتاقه‌ت بوو بۆ ئه‌وه
كارما: له‌وانه‌یه مۆبایله‌كه‌ی جێهێشتبێ, دایخه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه بكه ئه‌گه‌ر له ماڵه‌وه بوو وڵام ئه‌یه‌مه‌وه من.
جۆنگهان: باشه.
په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان داخسته‌وه و كارما به‌ره‌وه سه‌ره‌وه هه‌نگاوی نا.. پێش ئه‌وه‌ی بگات به قادرمه‌كه گوێی له ده‌نگی مۆبایله‌كه‌ی بێث ـی بیست و خێراتر ڕۆشت.. مۆبایله‌كه‌ی له‌سه‌ر سیسه‌مه‌كه لێیئه‌دا وڵامی دایه‌وه كاتێ ناوی جۆنگهان ـی بینی
كارما: به‌داخه‌وه جێیهێشتووه.
*به خه‌نده‌وه وتی*جۆنگهان: ئاهـ, كه هاتی بۆ ئێره بیهێنه له‌گه‌ڵ خۆت.
كارما: باشه وائه‌كه‌م.
جۆنگهان: بۆسته له‌گه‌ڵ جیمین یه‌ت بۆ ئێره؟ یان..؟
كارما: نا جیمین كه‌مێ كاری تری هه‌بوو زوو ده‌رچوو, بێث به تاكسی ڕۆیشت.
جۆنگهان: كۆڵ ئه‌ده‌م له گه‌شت پێی, تۆ كه‌ی دێی؟
كارما: خه‌ریك بوو خۆم ئاماده ئه‌كرد.
ŞİMDİ OKUDUĞUN
Señorita
Romantizm"تـەنانەت پێش ئـەوەی نــــاویشیــی بـزانـــم" چیرۆکەکە کەمێ تێکەڵە.. وە هەنێ جوڵە و قسەی سەروو تەمەنی 18ـشی تیایە،، من لە هیچ شوێنێکا ئاگادارت ناکەمەوە بڵێم ئەگەر حەزت لەو بەشانە نییە بیپەڕێنە... لە سەرەتاوە پێم وتی تێکەڵە! ئەوی تر لەسەر خۆتە ئەیخ...