بـۆ جـارێکیش بـێت ســوودت هەبـــێ

1.2K 140 17
                                    

✿ELIZABETH'sPOV✿

بەڕێ کەوتم بۆ قاوەخانە، بێزارکەرە ناکرێت ئەوەنە دوور نەبێت؟ چونکە بەڕاستی هۆتێلەکە و شوێنی کارەکەم زۆر دوورن لەیەک نیوو سەعات ڕێگا!! ئەبێ ماوەیەک ئەمە بچێژم


گەشتمە پێش قاوەخانەکە و لەو شوێنەی بەردەوام سەیارەکەم پارک ئەکەم، سەیارەکەم پارک کرد


تاقەتی شەڕم نییە بەڕاستی ئەمە چی ئەکات لێرە؟
بەبێزاری ویستم بڕۆمە ژوورەوە بەڵام ئەو نەفرەتییە قۆڵی گرتم، بۆ ئاوا سەیری چاوم ئەکات؟ باشە لەوانەیە بیەوێ بۆی ڕونبکەمەوە بەڵام هیچ ناچار نیم ئەوە بکەم


"چییە دیسان؟"
٭ڕوخسارێکی ساردم پیشاندا٭

وتی: ئەوە چییە بۆچی وەکو ئەوەی نەمناسی قسە ئەکەی؟
٭جوانە، هێشتا ئەو ناڕەزای دەرئەبڕێ٭

"دوا ئەکەم چیت هەیە بیڵێ و با بڕۆمە ژوورەوە."
٭دەستیم لە قۆڵم کردەوە و بەڕێکی وەستام لە بەرامبەری، هیچ بەرز نابێ باڵای، هەرگیز بەرز نابێ٭

وتی: چونکە برای تۆم وابزانم مافی ئەوەم هەیە لێپرسینەوەیەکی بچوکت لەگەڵ بکەم تۆش ڕونکردنەوەم بۆ ئەکەی.
٭وەکو هەمیشە، هیچ پێم سەیر نییە زۆر خۆ بەزل زانە٭

" جیهیۆن دواتر ئێستا ئەبێ بڕۆمە ژورەوە."
٭وەکو وتم تاقەتی شەڕ کردنم نییە بەم بەیانییە لەگەڵ کێـش؟؟ جیهیۆن٭

جیهیۆن: دوو پرسیار ئەکەم و بڕۆ ئەو دۆزەخەی بۆی هاتووی.
٭وابزانم لە کەلەی شەیتان نایەتە خوارێ٭

" بپرسە."
٭بە جددیەوە پێم وت٭

جیهیۆن: یەک دوو ڕۆژە لە کوێ بووی؟، دوو بۆ وڵامی پەیوەندییەکانم نادەیتەوە؟.
٭دوای پرسیارەکانی دەستی خستە گیرفانی و ڕێک وەستا، هههـ گەمژە هیچ لێی نایەت٭

"یەک نەخۆش بووم، دوو مۆبایلەکەم تێک چوبوو."
٭وڵامی دووەم درۆ بوو، چونکە نەمئەویست ناونیشانی هۆتێلەکە بزانێ وڵامی پەیوەندییەکانیم نەئەدایەوە٭
ویستم بڕۆمە ژورەوە دیسان قۆڵی گرتم

" ئەرێ وازم لێ بێنەە با بڕۆم وەکو تۆ بێ کار نیم من."
٭هاوارم بەسەریا کرد بۆئەوەی بزانێ چەن بێزارکەرە٭
ڕۆشتمە ژورەوە لەوە زیاتر کاتی خۆمم بۆی بەفیڕۆ نەدا

ڕاستەوخۆ ڕۆشتم بۆ ژووری بەڕێوبەر لە دەرگامدا دوای وەرگرتنی مۆڵەت ڕۆشتمە ژورەوە

" سڵاو خاتوون."
٭وەکو ڕێزێک خۆم چەماندەوە٭

بەڕێوبەر: ئۆهـ ئێلی بەخێرهاتیتەوە، ئێستا باشتری؟!
٭بە دەنگێکی گرینگی پێدەرەوە لێی پرسیم، دڵخۆشم بەڕێوبەری کارەکەم ئاوا بەڕێز و باشە لەگەڵ کارمەندەکانی٭

"سپاس من باشم، ببوورە بۆ ئەو دوو ڕۆژە قەرەبووی ئەکەمەوە و زیاتر کار ئەکەم."

بەڕێوبەر: نامەوێ دیسان کارمەندێکم نەخۆش بکەوێ بۆیە زۆر ئاگاداری خۆتبە و بە تەندروستی بمێنەوە.

Señorita Donde viven las historias. Descúbrelo ahora