دووبارە شەڕتان کـردووە؟

663 87 380
                                    











^ELIZABETH's POV>











تەلەفیزیۆنەکەم داگیرساند و لەسەر قەنەفەکەی بەرامبەری پاڵکەوتم
تاقەتم نییە تەنانەت ڕووی لێ بـکەم

کە تەواو داگیرسا دەنگە بەرزەکەی ڕایچەڵەکاندم

دەستم کرد بە گۆڕینی کەناڵ بە کەناڵ
شتی خۆشی تیایە بەس حەزم لێیان نییە ئێستا
لە کۆتاییا لەسەر فیلمێک هێشتمەوە
قۆڵم خستە ژێر سەرم و سێریم کرد
نازانم لەسەر چییە.. ناشمەوێ بزانم
حەزم لە ئەکتەرەکانی نییە

دەنگی مۆبایلەکەم هات تەلەفۆنی بۆ هات


"نـەفرەت! تەنانەت ناهێڵن بە ئاسوودەی خەفەت بخۆم"

بە دەنگی بەرز وتم
هەر خۆمی نەفرەتی لە ماڵەوەم کەسی تر نییە گللەی لە دەنگە ناخۆشەکەم بکات

دالـیا ـیە
مۆبایلەکەم بێ دەنگ کرد و لەسەر مێزی بەرامبەر قەنەفەکەم دانا و پاڵکەوتمەوە
تاقەتی هیچ کەسێکـم نییە

نابێتە درۆ ئەگەر بڵێم ئەم هەفتەیە
جیمین ـم نەبینیوە
شەو کاتێک یەتەوە یان خەوتووم لە چاوەڕوانیا
یان ئەوەنە خەوم یەت کە یەتەوە و خۆی ئەشوات ڕاستەخۆ هەردووکمان خەومان لێ ئەکەوێ
بەیانیش زوو ئەڕوات..
تەنانەت ڕۆژی پشووەکانیش کاریان هەیە
پرۆژەیەکیان لە ڕێگایە بۆ خستنە ڕوو ئەم ماوەیە زۆر گرنگی پێ ئەیەن تا هیچ کەم و کوڕییەکی تیا نەبێ

گللەی لێ ناکەم
چونکە ئەزانم ئەویش حەزی بەم دۆخە نییە
دڵم نایە هیچ قسەیەکیش بکەم تا دڵگران نەبێ و ڕقی لە کارەکەی بێتەوە کە زۆری خۆشەوێ

چاوم داخست تا واز بهێنم لەو بیرکردنەوەوانە کە سوودی بۆم نییە
هەستـم بە وڕی کرد
ئەم ڕۆژانە هەمووی بە خەو بەسەر ئەبەم
وەکو ئەوەی تەنانەت ئاوەکەش دەرمانی
خەوی تیابێت

دنیا خەریکە تاریک ئەبێ
هەڵسام گڵۆپەکانم داگیرساند تا پێش ئەوەی تاریکی دابێت ئێرە ڕووناک بێت
ئەگینا ناتوانم یەک هەنگاو بنێم لە تاریکیا

نازانم بۆ چەنەم جارە لە نیوەڕۆوە دەست
لە دەرگاکە ئەیەم تا بزانم قفڵە یان نا

دووبارە دەستم کردەوە بە گۆڕینی کەناڵەکان
بێزار بـووم تەنانەت ئینتەرنێتیش هیچی خۆشی تیا نییە
کڵاوی هودیەکەم کردە سەرم و پاڵکەوتمەوە

دووبارە دەنگی مۆبایلەکەم هات
هـەر بە وێنەی سەر شاشەکە هەستم بە ئارام بوونەوەی دڵم کـرد

"جیمین؟"

جیمین: خۆشەویستی جیمین.. چۆنی گیانی من؟

"بـاش.. تۆ چۆنی؟ کارت زۆر ماوە؟"

جیمین: جارێ ماوە، گرووپێکی تریش هاتوون بۆ دڵنیا بوونەوە لە کارەکەمان تا زووتر تەواوی بکەین.

Señorita Место, где живут истории. Откройте их для себя