شـێوەی غــەریـب نـییە!

743 93 44
                                    






⤷JIN's POV↴





"ئامادەی؟"
٭نزیکتر بومەوە ماچێکی نەرمم لەسەر ڕوومەتی جێهێشت دیسان سەیری چاویم کردەوە.....چاوەکانی! ئەو ئەترسێ؟٭

وڵامی نەدامەوە!

"وەرە"
٭دەستیم گرت ڕۆشتین لەسەر کۆتایی سیسەمەکە دانیشتین ئەو کەمێک زیاتر ڕۆشتە دواوە یاری بە قاچەکانی ئەکرد کە لە هەوایا بوو بەهۆی بچووکی باڵایەوە دیمەنێکی زۆر کیوتی هەبوو٭


توند هەردوو دەستیم گرت ئەویش سەیری کردم

"ئەتەوێ شتێک بڵێـی؟"
٭ئەو کەمێک وەستا دواتر ڕوخساری گرژ کرد٭

نایین: لە بیرم کرد، لێت توڕەم
٭دەستی لە دەستم دەرهێنا و پشتی لێ کردم، توڕەیە لێم! ٭

"هـۆکار؟"
٭بە هێواشی وتم دەستم برد بۆ مەتاتەکەی قژی و کردمەوە
قژی کورت بوو هەمو جارێک سەرسام ئەبم چۆن کۆئەبنەوە پێکەوە و شێوەیەکی جوان بە ڕوخساری ئەبەخشێ٭

نایین: تۆ ئەمڕۆ لەسەر شتێک کە هەڵەی من نییە لێم توڕە بووی.
٭بە گلەییەوە وتی لەکۆتاییا بەدەستمی لابرد لە ناو قژیا٭

"بیانوم بۆ مەهێنەوە"
٭هەردوو شانیم گرت و ڕووی ئەوم سوڕاند بۆخۆم بۆ ئەوەی کاتێ قسەم بۆ ئەکات سەیری چاوەکانی بکەم، ئەوانەی زۆرم خۆشەوێن، وەکو ڕەنگی زەیتوون زەیتونیین چاوەکانی٭

نایین: بۆ ئاوا سەیرم ئەکەی؟
٭بە خەندەوە وتی دانەیەکی بە هێواشی کێشا بە شانما منیش بەبێ چاو تروکاندن هەر سەیریم ئەکرد تەنانەت وڵامیشم نەداوە٭

نایین: جیـن ....
٭حەق بە ئێوە ئەگەر تێگەشتبم لە وشەکانی کە ئەیوت تەنها ئەزانم کەم کەم لێوەکانی ئەجوڵاند قسەی ئەکرد٭

لێی نزیک بوومەوە ئەویش دەستەکانی قایم کرد لە سنگم
بۆ ئەوەی زیاتر نزیکی نەبمەوە، بەڵام گرنگـیم نەدا
وام لێ کرد پاڵبکەوێت خۆشم لەسەری بوو سەرم لە ملی نوقم کرد بە هێمنی بۆنی ئەوم هەڵئەمژی ماچی هێڵی شەویلگەییم کرد کە نییەتی.... لە گوێی نزیک بوومەوە چرپاندم

"ئامادەی؟"
٭وتم و ماچێکم لەوێ بە جێهێشت، سەرم بەرز کردەوە بۆ ئەوەی سەیری بکەم ئەو قایم چاوەکانی داخستبوو بزەیەکم کرد بۆ ئەو دیمەنە بێ وێنەیەی پێشم٭

دەستم خستە سەر سنگی بە مەبەستی ئەوەی هەست بە لێدانی دڵی بکەم ئەو خێرا چاوی کردەوە و دەستی لەسەر دەستم دانا گرتی، بە چاوێکی پڕ بریسکەوە سەیری ئەکردم بۆ ئەوەی دەستم لابەرم لەوێی...ترپەکانی دڵی نائاسایین، خەندەیەکم کرد

"هۆکاری ئەمە نزیکی منە لێتەوە؟
٭بە شانازییەوە وتم ئەویش بە چاوێکی تیژەوە سەیری کردم٭
نزیک بوومەوە بۆ ئەوەی ماچی بکەم ئەو وەستاندمی!

Señorita Où les histoires vivent. Découvrez maintenant