.
.
."ئەرێ ئەو دەرسە هەر تەواو نەبوو من برسیمە..."
چانگبین بە بۆڵەوە وای وت و پشتی دایە سەر کورسییەکەی خەریک بوو بکەوێ..."خوابکا تەواو بێ بەس گوێم لە بۆڵە بۆڵت نەبێ..."
لی نۆو بە بێزارییەوە وای وت"ئەوە مامۆستا بە زمانێ تر قسە ئەکا یان من تەرکیزم نییە..."
فیلیکس وای وت و بە توندی چاوی ئەنوقاند تا بێتەوە سەر خۆی..."کوڕە هەڵسە وەختی خەوە... ئەی ئەی.؟!.. "
مینگی وای وت کاتێ سیۆنگمین خەوی لێکەوتبوو کە ویستی خەبەری کاتەوە ڕاستەوخۆ کەوت لەسەر مێزەکەی...مامۆستا لە بێچارەییا کێشای بە نێوچەوانی خۆیا و سیۆنگمینیش بە خێرایی هەڵسا و داوای لێبوردنی کرد و دانیشتەوە،
لەگەڵ مینگی مردن ئەونە پێبکەنن...سۆنگوا بەردەوام بوو لە نوسین و تێبینییەکان و شایەنی باسە ئەو قوتابییەکی زیرەکە.
لەکۆتایدا کۆتا وانە تەواو بوو و کاتی ڕۆیشتنەوە بوو بۆ ماڵەوە...
.
.
."چان قاوەت دەوێت بۆت بێنم؟"
کیڵەر وای وت کاتێ لە چێشتخانەی هۆتێلەکە لەلای ئامێری قاوە دروستکردنەکە وەستابوو و دانەیەکی بۆ خۆی تێدەکرد...کیڵەر قاوەی زۆر دەخواتەوە چونکە پێویستی بە ئێنێرجی زۆرە بەو پێیەی کەسێکی زۆر ماندووە لە هەردوو ڕووی دەروونی و جەستەییشەوە...
"سوپاس خۆم دەیهێنم..."
چان لەسەر مێزەکەی دانیشتبوو و وای وت و ویستی هەڵسێت بەڵام پێش ئەوەی وابکات.
کیڵەر بۆی هێنا و سوپاسی کرد...دواتر گەڕایەوە تا قاوەیەکی تر بۆ خۆی دروست بکات و لەلای ئامێرەکەوە چاوەڕێی دەکرد و پشتی دابۆیە کەنتۆرەکەوە...
قۆڵەکانی لێک ئاڵاندبوو و خەریک بوو خەوی لێبکەوێت بەو جۆرە چونکە شەوی ڕابردوو بەهۆی ئەو کەیسەی بە دەستییەوە بوو نەخەوتبوو...سەیری کاتژمێری کرد نزیکی 11ی بەیانییە...
ئەو گەنجانە بۆ نەگەڕانەوە...
لە دڵی خۆیدا وای وت و لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەی کرد...
"چان گەنجەکان کەی دەگەڕێنەوە,؟"
کیڵەر وای وت..."باشە... ئەوان نزیکی کاتژمێر 12 دەگەڕێنەوە چونکە عادەتەن سەرەتا دەچنە ڕێستۆرانت تا نانی نیوەڕۆ بخۆن و دواتر دەگەڕێنەوە یان خواردن داوا دەکەن."
چان وای وت و خەریکی خوێندنەوەی کتێبێک بوو..."بەوجۆرە کەواتە..."
کیڵەر سەری لەقاند و وای وت... کەمێک بیری کردەوە و دواتر وتی:
"چان گەر دەتوانی پەیوەندیان پێوە بکەیت ئەوا پێیان بڵێ ڕاستەوخۆ بگەڕێنەوە چونکە من ئەمڕۆ نانی نیوەڕۆ ئامادە دەکەم.""چی بەڵام کیڵەر تۆ خۆت ماندووی؟"
چان بە نیگەرانییەوە وای وت..."نا با ببێتە دیارییەکیش بۆ ئەو گەنجە نوێیانە خواردنی ماڵەوە بەگشتی تەندروسترە بۆیە پەیوەندیان پێوە بکە و پێیان بڵێ...
گەر بەشی پێیویست هەبێت دەبێ زۆر دروست بکەم چونکە وابزانم بەس چانگبین و وویۆنگ نیوەی دەخۆن...
خوایە ئەو کوڕانەم خۆشدەوێت..."
کیڵەر بە زەردەخەنەوە وای دەوت و قاوەکەی بە زووی خواردەوە و چووە لای کەنتۆرەکان تا بزانێت چییان بۆ دروست بکات...
BẠN ĐANG ĐỌC
A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخ
Bí ẩn / Giật gân{ongoing - بەردەوامە}~ . . . ژانەر: تاوانکاری - کۆمیدی - ترسناک - ئاڵۆز - توندئاژۆ - ئەکشن کورتە: پارک سۆنگوا قوتابییەکی دەرچووی ئامادەییە و بۆ خوێندن لە کۆلێژ دەبێت گەشت بکات بۆ شارێکی تر لەگەڵ چەن هاوپۆلێکی... بەهۆی کەمی باری ئابووری و داراییان لە...