.·:*¨༺ ~ Part 24 ~ ༻¨*:·.

79 22 154
                                    

.
.
.

لیدەر لە دوای نەمانی ئازارەکەی سەری ئەو کەسەش نەما کە تازە بینی...

ئەوە چیبوو!!

.
.
.

بەیانی زوو هەموویان لەگەڵ قیژە و هاواری چان خەبەریان بۆیەوە چونکە درەنگ کەوتبوون و کاتێ ئەوان هەلسان پاسەکە جێی هێشتن...

سۆنگوا و هۆنگ ئەونە بە پەلە هەڵسان لەگەڵ یەک دەعمیان کرد و دەسیان گرتبوو بە لوتیانەوە و لە ژوورەکە چوونە دەرەوە...

مینگی بە ڕاکردن چووە ژوورەکەی خۆیەوە و بینی یونهۆ لەوێ نییە زوو قاتێک بۆ خۆی و دانەیەک بۆ یونهۆی هەڵگرت و بە ڕاکردن ویستی بۆ خوارەوە بڕوا بەڵام لەو کاتە چان بە شڵەژاوی هاتە سەرەوە و بەر یەک کەوتن و بە تەقڵە تا خوارەوە نەوەستان...

ئاشورا لە ژوورەکەی وویۆنگ و یۆسانگ خەوتبوو و یۆسانگ لە جیاتی وویۆنگ بە چاوی خەوەوە پشتە ملی ئاشورای گرت و بردی بۆ دەرەوە وای زانی وویۆنگە...

سان و جۆنگهۆ لە ژوورەکەیان شەڕیان بوو تاکێک گۆرەوی دیار نەبوو و کەوتبوونە گیانی یەکتر لەو کاتەشدا ئارثەر بە ڕاکردن هاتە سەرەوە تا یارمەتیان بات خۆیان بگۆڕن و خێرا بن و کۆنەریش لە خوارەوە هەمان شت..

هەر لەگەڵ هاتنە سەرەوەی دەرگای ژوورەکەی سان و جۆنگهۆ بەر ڕووخساری کەوت و بە تەقڵە ناردییە خوارەوە...

چان بە خۆی و بێجامەی خەوەوە قاچێکی لە سەرەوە بوو دانەیێ لە خوار تا پێیان ڕابگات و نەیئەزانی بگاتە کام لا...

بە ئەلێکس و هۆنگیشەوە سۆنگوایان گرتبوو نەچێت بۆ حەمام و خۆی بشوات و لەوبەریشەوە چانگبین بە بیست کەسەوە لێیان ئەدا بەس هەڵسێ لە خەو...

"یەڵا فڵچە و ماسیحە و لیفکە و هەمووی ببەن لەگەڵ خۆتان تا ئەگەنە ئەوێ حازر ئەبن..."
چان هاواری ئەکرد و وای پێیان ئەوت...

"خۆ فەرش ناشۆن..."
ناثان سەیری چانی کرد و بەبێ جەوی وای وت بەلام زۆری نەبرد پێڵاوێکی بەرکەوت لەلایەن چانەوە...

"هەڵسە کوڕە بڕۆ هیونجین و ئەوانی تر خەبەر کەوە و خێرا یارمەتیان دە ئەمڕۆ تاقیکردنەوەیەکی گرنگیان هەیە!..."
چان بە بێ چارەیی و هاوارەوە وای دەوت و ناثانیش بەبێ جەوی هەڵسا و چوو تا خەبەریان کاتەوە بەڵام زۆری نەبرد هەموویان بە ڕاکردن هاتنە دەرەوە و ناثانیش بە کۆڵیانەوە بوو...

"کورە کوا پێڵاوەکەم ئەوە هی من نییە!!"
وویۆنگ بە هاوارەوە هاتە دەرەوە و پێڵاوەکانی ڕاندی لە پێ بوو کە دوو ئەوەندەی قاچی خۆی بوون...

"ئەوە داینەسۆریش لێرە ئەژی نەمزانیوە؟"
فیلیکس بە چاوی پڕخەوەوە وای وت و سەیری پێڵاوەکانی ئەکرد لە قاچی وویۆنگ و هەوڵی ئەدا چاوی بکاتەوە...

A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخWhere stories live. Discover now