.·:*¨༺ ~ Part 52 ~ ༻¨*:·.

41 14 155
                                    

⚠️gore warning⚠️

Rất tiếc! Hình ảnh này không tuân theo hướng dẫn nội dung. Để tiếp tục đăng tải, vui lòng xóa hoặc tải lên một hình ảnh khác.

⚠️gore warning⚠️

ئەم پارتە دیمەنی ئازاردانی خودی لە خۆ دەگرێت گەر هەر کێشەیەک یان تێکچوونێکت توش دەبێت بە گوێبیستبوون، بینین، خوێندنەوە،
لە حاڵەتی لەوجۆرە ئەوا دیمەنەکە بپەڕێنە.

⚠️

.

.

.

ئارثەر بە تێنەگەیشتنەوە سەیری ژوورەکەی کرد و ئەلێکس خێرا دەرپەڕی و بە شانی دای لە دەرگاکە و کردیەوە و بینی کە پەنجەرەکە شکابوو و شوشەکانیش کەوتبوومە بەشی ناوەوە واتا لە ژوورەوە پەنجەرەکە شکێندرا بوو نیک خێرا ڕایکرد و بە بازێک لە پەنجەرەکە چووە دەرەوە و چووە ئەوبەری گردەکەوە و بینی کۆنەر لە لێوارەکەی وەستابوو بە خۆی و چەکەکەی دەستیەوە..

نیک خێرا چووە تەنیشتیەوە و لەوێ هەستی بە گەرمی دەکرد تا شۆک بوو کە سەیری خوارەوەی کرد و ئەو دیمەنەی خوارەوەی بینی...

وادیاربوو کۆنەر تەقەی لە شتێکی نامۆ کردبێت.. بێگومان سیخوڕێکی شاراوە بووە بەسەریانەوە...

وە لەو خوارەدا...

بە ئاگری دارەکان و فریزەکە وێنەی کەسێکی دەنوێنرا کە سەمای دەکرد...

وە لەناکاو هەمووی کوژایەوە!

نیک و کۆنەر شۆک بوبون ئەمە چۆن دەکرا...

یان...

ئەوە هەروەک هەڕەشەیەک دەردەکەوت لێیان...

تا ئەوکاتەی نیک سوڕایەوە تا قسە لەگەڵ کۆنەر بکات بەڵام کۆنەر پشتگوێی خست و گەڕایەوە بۆ خانووەکە و بە لای ئەلێکس و ئارثەردا تێپەڕی وەک ئەوەی هەر لەوێ نەبووبن..

کۆنەر لەژوورەکەیشی چووە دەرەوە بۆ هۆڵەکە..

وە لەوکاتەدا بینی کە ڕاندی و ناثان لە دەوری ئاشورا بوون..

کە چۆن بێتاقەت لەسەر قەنەفەکە کەوتبوو و ئۆکسجینیان بۆ دانابوو..

هەندێک جار بەوجۆرە خراپە دۆخی تێکدەچوو..

A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخNơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ