.
.
.
~{پیاوی پەیکەرەکان}~
{ئەلێکس ئێبێرت}
.
.
.{ئەو وێنەکێشەی بە خوێن نیگارەکانی دەکێشێت}
.
.
.
"ئای خوایە... دکتۆر!
وەرە سەیری ئەو منداڵە بکە چەن جوانە!"
پەرستاری شوێنی منداڵە تازە لەدایکبووەکان بە خێرایی و سەرسامی بەو دکتۆرەی وت کە بەوێدا تێپەڕی.یەخەی گرت و ڕایکێشایە ژوورەوە تا سەیری ئەو منداڵە بکات کە لەناو هەموو ئەو منداڵانەی لەناو شوشە دانرابوون ئەو تاک و جیاواز بوو...
دکتۆرەکە هەر بەدوای ئەو پەرستارەدا دەڕۆیشت کە چۆن پەلکێشی دەکرد تا گەیشتنە سەر سەری یەکێک لە منداڵەکان کە نزیکەی شەش مانگێک بوو لەوێ بوو و دایک و باوکی نەیاندەبردە ماڵەوە چونکە بە کار مەژغوڵ بوون...
وە پەرستارەکە لەوێ نوێ بوو هەرکە چاوی بەو منداڵە کەوت خێرا لە پەرۆشیا دکتۆرەکەی ڕاکێشابوو تا بیبینێت..
ئەو منداڵە خەپە و جوان و نازدارە کە پێدەکەنی و یاری بە قژی خۆی دەکرد تازە تەمەنی شەش مانگ بوو کەچی بە قژی خۆی داپۆشرابوو...
ئەو ڕەشی و جوانییەی قژی و درێژیەکەی کە بە ژێر پشت و قاچەکانی دا بڵاوبووبۆیەوە و چاوەکانی دەتوت شوشەی شین و ئەڵماسن وا گەورە لە هەردووکیانی دەڕوانی...
دکتۆرەکە سەرسام بوو و بە خەندەوە سەیری منداڵەکەی دەکرد و دەستی برد و تاڵێکی قژی گرت و سەیری درێژییەکەی کرد دواتر ڕووخساری منداڵەکە کە چاوەکانی وا گەورە و شین و نازدار بوون..
ŞİMDİ OKUDUĞUN
A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخ
Gizem / Gerilim{ongoing - بەردەوامە}~ . . . ژانەر: تاوانکاری - کۆمیدی - ترسناک - ئاڵۆز - توندئاژۆ - ئەکشن کورتە: پارک سۆنگوا قوتابییەکی دەرچووی ئامادەییە و بۆ خوێندن لە کۆلێژ دەبێت گەشت بکات بۆ شارێکی تر لەگەڵ چەن هاوپۆلێکی... بەهۆی کەمی باری ئابووری و داراییان لە...