ڤایبی ئەو گۆرانییە 😍☘️
.
.
."چان... چان..."
یەکێک چانی بانگ دەکرد کە هێشتا خەبەری نەبوبۆیەوە...چان لە ناکاو هەڵساو دەستی گرتبوو بە سەرییەوە...
کە سەیری کەسەکەی کرد کەمێک وەستا و ویستی بخەوێتەوە..."ئەرێ دە هەڵسە... ئەو عالەمەی سەرەوە بۆ لە دەرەوە خەوتوون؟..."
وای وت و چانی جوڵاند تا خەبەری بێتەوە...
چان دووبارە سەیری کردەوە و کەمێک وەستا و وتی:
"هان؟""دەی شەڵا نەشمناسیتەوە... هەڵسە بڕۆ ژوورەکەت بخەوە بەم سەرمایە لێرە خەوتووی..."
هان وای وت.~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
ناو: هان جیسونگ
تەمەن: 22 ساڵ
باڵا: 169~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
هان کەسێکی عەجول و دەنگ بەرزە هەروەک چانگبین و وویۆنگ...
زۆربەی جارەکان بە سمۆرە ناوی دەبەن لەبەر ڕوخساری و جەستەیەکی باریکی هەیە..
.
."ئەوانەی سەرەوە بۆ لە دەرەوە خەوتوون؟"
هان وای وت."ئەها.. هیچ تەنها سزایەکە..."
چان وای وت و قژی ڕێکخستەوە.. کەمێک وەستا و دواتر وتی:
"باشە... بەم بەیانییە زووە بۆ کوێ؟""کۆلێژ خۆت دەزانی من زوو دەڕۆم...
بەڵام هەرچیم کرد ئەوانەی سەرەوە خەبەریان نەبۆیەوە..."
هان وای وت..."کوڕە... لاچۆ لاچۆ!"
چان وای وت و ڕایکردە سەرەوە چونکە بیری چووبوو بۆ کۆلێژ خەبەریان کاتەوە..."هەڵسن کات درەنگی کردووە!!"
چان بەناو ڕاڕەوەکە دەڕۆیشت و وای دەوت...
هەموویان لە دەرەوەی ژوورەکانیان خەوتبوون جگە لە ئێلبا و سۆنگوا هۆنگجوون..."ئەوە چییە؟ جەنگی جیهانییە؟"
یونهۆ بە سەرلێشێواوی لە خەو هەڵسا و وای وت...مینگیش لەتەک یونهۆوە بوو ئەویش ئەوکات هەڵسا و بە هەمان شێوە سەروقژی وەک یونهۆ تێکچووبوو...
هەردووکیان بە چاوی پڕخەوەوە سەیری یەکیان کرد و کەمێک وەستان دواتر بەیەکەوە دەستیان کرد بە پێکەنین بە شێوەی یەکتر....
.
.هۆنگجوون زەنگی موبایلەکەی کوژاندەوە و هەڵسا...
سەیرێکی کاتژمێرەکەی کرد بینی خەریکە کات درەنگ ئەکات بەڵام چان بۆ خەبەری نەکردبوونەوە...؟هەڵسا و چووە لای جێگایەکەی سۆنگوا و لەسەری دانیشت... هێشتا خەو بەری نەدابوو دەستی لەسەر شانی سۆنگوا دانا و خەبەری کردەوە...
سۆنگوا خەریک بوو بە قەڵەمەکە لێیبدات بەڵام هەرزوو شاردییەوە تا ئەو خەواڵوو بوو... بەهۆی زۆری سترێس و ترس وای زانیبوو هاتووە بیکوژێت...
"دەی کەمێک زوو خۆت ئامادە بکە وادیارە ئەمڕۆ درەنگ کەوتووین..."
هۆنگجوون وای وت و چەن جلێکی جوانی سۆنگوای لە کەنتۆرەکە هێنایە دەرەوە و لەسەر جێگاکەی داینا...

YOU ARE READING
A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخ
Mystery / Thriller{ongoing - بەردەوامە}~ . . . ژانەر: تاوانکاری - کۆمیدی - ترسناک - ئاڵۆز - توندئاژۆ - ئەکشن کورتە: پارک سۆنگوا قوتابییەکی دەرچووی ئامادەییە و بۆ خوێندن لە کۆلێژ دەبێت گەشت بکات بۆ شارێکی تر لەگەڵ چەن هاوپۆلێکی... بەهۆی کەمی باری ئابووری و داراییان لە...