.
.
.
▪︎/پێڵاوی ئاسنین/▪︎
کێڵەر ڕووخساری گرژ کرد و سوڕایەوە تا سەیری دەرگای دەرەوەی باڵەخانەکە وە پشتی خۆی بکات کە بایەکە قژە پڕەکەی بەلادا دەجوڵاند..
چاوەکانی تیژبوونەوە کە بینی یەکێک بۆ باڵەخانەکە هەنگاوی دەنا و خەندەیەکی بە فیزی لەسەر لێو بوو و چاوەکانی دیار نەبوون لەبەر قژە مامناوەندەکەی...
خەندەیەکی بە فیز و ساردی کرد و لە دووری چەن مەترێک لە کێڵەر وەستا...
"هەنتەر ها.."
کێڵەر بە ساردی وای وت و تەواو سوڕایەوە و ڕووبەڕووی وەستا لەو مەودایە..."بەڵێ... منم..."
هەنتەر بە فیزەوە وای وت..سەری بەرزکردەوە و چاوەکانی بە ڕق و توڕەیی سەیری کێڵەریان دەکرد و قاچێکی کەمێک کشاندەوە و خۆی بۆ شەڕ ئامادەکرد..
وە کێڵەریش ڕووخساری گرژ کرد و تەواو بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی سوڕایەوە و لە دووریەک دا دەتبینی کە لەناو ئەو ڕاڕەوە درێژەی حەوشەکە بە ڕووی یەکدا وەستابوون و بایەکە جلەکانیانی دەجوڵاند...
کێڵەر بە ساردی سەیری هەنتەری دەکرد کە لە مەودایەک لە دووری ئەو وەستابوو...
"من هەر تۆ ناناسم.."
دەنگی کێڵەر بە ساردی هات و دەستەکانی خستە گیرفانیەوە کە چاوەکانی بە تیژی لەسەر هەنتەر هێشتبوویەوە...
"بەڵام ئەوانیش ناناسی... وایە؟..."
هەنتەر بە فیزەوە وای وت و ڕێک بۆیەوە و هێواش هەنگاوی نا بۆ بەرامبەری کە دەنگی پێڵاوە ئاسنینەکانی دەهات تا لە بەردەمی وەستا و سەری لارکردەوە..."من تۆ دەناسم... کێڵەر!"
تۆنی دەنگی بۆ دانەیەکی سارد و ترسناک نزم بوویەوە وە کێڵەریش تەنها بە بێدەنگی و کزی لەتاو نەخۆشی و دۆخی جەستەی سەیری دەکرد.هەرچەن کێڵەر لە دۆخێکی باشدا نەبوو بە هیچ جۆرێک بەڵام نەیدەتوانی دابنیشێت و بوەستئت پاش ئەوەی زانی ئەو هەموو هێزە بەڕێوەبوون بۆ باڵەخانەکە...
YOU ARE READING
A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخ
Mystery / Thriller{ongoing - بەردەوامە}~ . . . ژانەر: تاوانکاری - کۆمیدی - ترسناک - ئاڵۆز - توندئاژۆ - ئەکشن کورتە: پارک سۆنگوا قوتابییەکی دەرچووی ئامادەییە و بۆ خوێندن لە کۆلێژ دەبێت گەشت بکات بۆ شارێکی تر لەگەڵ چەن هاوپۆلێکی... بەهۆی کەمی باری ئابووری و داراییان لە...