.·:*¨༺ ~ Part 2 ~ ༻¨*:·.

140 33 434
                                    

.
.
.

یەکەمجار ویستیان بۆ ئێوارە نان بخۆن بەڵام کاتەکەیان گۆڕی بۆ نانی نیوەڕۆ چونکە دەیانویست بۆ ئێوارە لە هۆتێل پێکەوە بن.

.
.
.

"ئەو پیتزایە ببە بۆ لای یونهۆ ئەو حەزی لێیە"
وویۆنگ وای وت و پیتزاکەی دا بە مینگی تا بیباتە لای یونهۆ لەوبەری مێزەکە چونکە لە ڕێستۆرانت بوون و لەسەر مێزێکی گەورە هەموویان دانیشتبوون.

"پێموابێت من پێویست نەبووم بێم..."
بانگچان بە زەردەخەنەوە وای وت و کورسییەکەی چاک ئەکرد کە سەیری تەنیشتی کرد بینی سان نیگایەکی بکوژانەی تێگرتووە و هەر ئەونە ماوە هەڵسێ لێیبات...

"وا مەڵێ چان تۆ زۆر تایبەتیت، گەر کارمەند یان خاوەن یا هەر شتێکی هۆتێلەکە بیت مانای ئەوە نییە تەنها کەسێکی زیادیت."
یۆسانگ وای وت.

چانیش زەردەخەنەی کرد...

هۆنگجوون ویستی بچێت کۆلای زیاتر بێنێت بەڵام جەیک داینیشاندەوە و وتی کە خۆی دەڕوات
کە گەڕایەوە بینی زەنگی موبایلەکەی لێدەدات...
هۆنگجوون موبایلەکەی داپێی و کۆلایەکانی لێوەرگرت...

"کێیە؟"
چان سەری لەقاند و وای وت

"کیڵەرە"
جەیک وای وت و چووە دەرەوە تا وەڵامی بداتەوە.

هەموویان تا ڕادەیەک گەشانەوە چونکە کیڵەریان خۆشدەویست جگە لەوانەی کە تازە هاتبوون چونکە نەیاندەزانی مەسەلە چییە.

"کیڵەر کێیە؟"
یونهۆ خۆی خوار کردەوە لای مینگی و وای وت

"وەسف ناکرێت باشترە خۆت بیبینیت."
مینگی وای وت.

"ناوێکی ترسناکە... کوڕە؟"
جۆنگهۆ وای وت...

"نا کچە"
سان وای وت...

جەیک گەڕایەوە و دووبارە دانیشتەوە لەسەر مێزەکە...

"چی بوو؟"
هۆنگجوون پرسیاری لە جەیک کرد.

"کیڵەر وتی کە ئەمشەو سەردانمان دەکات...
خولەکێک بوەستە ئێستا کاتژمێر چەندە؟... "

"کاتژمێر 12ە."

"ئەها باشە... داوای کرد کاتژمێر 2:30 لە فڕۆکەخانە بیبینم وە وتیشی کە لەمەودوا دێتە لای ئێمە."

هەموویان دڵخۆش بوون کە کیڵەر بڕیاری داوە لەو هۆتێلە لەگەڵ ئەوان بژیت.

خواردنەکانیان تەواو کرد و جەیک پارەکەی دا.

هەموویان گەڕانەوە ماڵەوە جگە لە جەیک چونکە دەبوایە بچێت بۆ لای کیڵەر.

.
.
.

جەیک سەیارەکەی لە پێش فڕۆکەخانەکە ڕاگرت و چاوەڕێ بوو کیڵەر ببینێت،
دەستی کردبۆیە گیرفانەکانی و چاوی دەگێڕا...

A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخOnde histórias criam vida. Descubra agora