.·:*¨༺ ~ Part 31 ~ ༻¨*:·.

100 23 263
                                    

.
.
.

"ڕۆسی کەی هاوسەرەکەت دەگەڕێتەوە؟..."
چانتی لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوو ئەژنۆکانی لە باوەش گرتبوو و وای وت..

"باوەڕکە نازانم ئەوە لەسەر کارەکەی دەوەستێتەوە گەر زووتر تەواو بێ دەگەڕێتەوە.. "
ڕۆسی وای وت و لە چێشتخانەکە هاتە دەرەوە ...

"تۆ هیچ یەکێک لەوان دەناسی؟..."
چانتی وای وت...

" کێ؟"

"ئەوانەی ناو باڵەخانەکە... "

"ئەهااا... بەڵێ پێموابێت دانەیەکیانم ناسی... ئەو ناوی سۆنگ مینگیە گەر بە هەڵە نەیڵێم... ماوەی سێ ساڵ لەسەر یەک لە پاڵەوانێتی هونەری جەنگی کۆریا یەکەم هاتەوە و هۆنگجوونیش دووەم پێموابێت ئەویش لەوێ بوو..."

رۆس وای وت و چانتیش دەمی کرابۆیەوە لە شۆک و سوپرایزدا...

رۆسی سەیرێکی کاتژمێری کرد و بڕیاری دا بچێت هەندێک کەلوپەلی پێویست بۆ خواردنەکە بکڕێت بەڵام قاچی لە دەرگا نەچوبۆیە دەرەوە چانتی بە قژ ڕایکێشایەوە ژوورەوە...

" کچێ چیتە تۆ؟! "
ڕۆسی بە توڕەییەوە وای وت...

"باسی چی دەکەی گەمژە چۆن بەو جۆرە دەچیتە دەرەوە ئەوان ئێمەیان بینیوە... پێتوانییە لە مەترسیدا دەبین؟ "
چانتی بە ترسەوە وای وت...

رۆسیش بە شۆک و تێنەگەیشتنەوە سەیری دەکرد ...

.
.
.

مینگی لە ژوورەکەی دانیشتبوو و لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەی دەکرد و پرسیاری دەکرد کە بۆچی یونهۆ نەگەڕایەوە سەرەوە...

هەڵسایەوە و چوو بۆ خوارەوە بەڵام بینی خوارەوە بە تەواوی چۆڵە...

لیدەر هەر لە هەمان ژوور مابۆیەوە و لەسەر تەختەیەک لەوێ دانیشتبوو و ئەنیشکەکانی لەسەر چۆکی دانابوو و چاوەڕێ بوو شتێ ڕووبدا و زۆر دوودڵ بوو...

دەنگی دەرگای باڵەخانەکە هات...

مینگی نزیک بۆیەوە تا بزانێ چیبوو ئەو دەنگە بەڵام دەستی بەر دەسکی دەرگاکە نەکەوت و موچورکەی پێدا هات بەو دەنگەی گوێ بیستی بوو...

/هەنگاوی ئاسن/

"هەن..تەر؟!" مینگی بە چرپەوە بە بەردەم خۆیەوە وای وت...

لە ناکاو دەرگایەکە بە شەقی هەنتەر کون کرا و مینگیش بە خێرایی و شۆکەوە دوور کەوتەوە...

دەرگایەکە شکا و کرایە دوو کەرتەوە و هەنتەر هاتە ژوورەوە...

قژی هاتبۆیە سەر چاوی واتا چاوی دیار نەبوو...

مینگی لە دوورەوە بە شۆکەوە سەیری دەکرد لە ناکاو هەنتەر چەقۆیەکەی دەرهێنا و بەرەو ڕووی مینگی فڕێیدا بەڵام،..

A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخOù les histoires vivent. Découvrez maintenant